مانگرتنی گشتی له كوردستان ـ هه‌واڵی ژماره 8
ئه‌مڕۆ، 22ی پووشپه‌ڕی 1390، خه‌ڵكی كوردستان له 22 هه‌مین ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی دوكتور قاسملووی نه‌مردا مانیان گرت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رێژیم له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه به توندترین شێوه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه پێش به داخستنی دوكان‌و بازاڕ بگرن، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان زۆر نه‌ترسانه‌و بوێرانه‌و له هه‌ڵوێستێكی نهتهوهییو یه‌كگرتوودا به داخستنی دووكان‌و بازاڕ‌و شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌و تیرۆره‌یان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار كرد.
ته‌له‌فزیۆنی تیشك، ئه‌م راگه‌یه‌نه ئازاده كه به دهنگو ره‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ناسراوه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 21ی پووشپه‌ڕه‌وه به هۆی شه‌پۆلێكی پارازیت له سه‌ر فێركانسهكهی، نه‌یتوانی به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فێركانسی خۆی بڵاو بكاته‌وه، له نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆوه، 22ی پووشپه‌ڕ توانی درێژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی بدا. دام‌و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ته‌واوی هێڵو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ك تهلهفوونو ئێنترنێتیان داخستووه.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له چه‌ندین رێگه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ندێ زانیاری‌یان به هه‌واڵده‌ریی كوردستان راگه‌یاندووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ره‌وانسه‌ر
ئه‌مڕۆ له‌شاری رهووانسهر په‌یوندی گرتن زۆر ئه‌سته‌م بوو به‌چه‌شنێك كه زۆر به‌زه‌حمه‌ت ژماره نێوخۆییه‌كانیش دهگیردراو سیستمیSMSی مۆبایله‌كانیش له‌كار خرابوون. خه‌ڵك و بازاڕییانی شاری ره‌وانسه‌ر به جیاوازییه‌كی زۆر له‌ساڵانی پێشوو به‌پیر بانگه‌وازی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراته‌وه هاتنو سه‌ره‌ڕای زه‌بروزه‌نگی هێزه ئینتیزامییهكان، زیاتر له50%ی دووكانه‌كانی ئه‌م شاره داخرابوون. سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش خه‌ڵك به‌پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له ره‌نگی شینی ئاسمانی‌و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆكرات‌و رێبه‌ره نه‌مره‌كه‌ی تازه كرده‌وه.
هه‌ره‌وه‌ها له گونده‌كانی نێوان شاره‌كانی رهوانسهرو جوانڕۆ، خه‌ڵك به
پیری بانگه‌وازی حیزبی دێموكراته‌وه رهاتنو له شاره‌دێی بهدرئاواو گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری خه‌ڵك له چوون بۆ نێو شار خۆیان بواردو به‌م شێوه‌یه رق‌و بێزاری خۆیان له رێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
مانگرتنی گشتی له كوردستان ـ هه‌واڵی ژماره 7
ئه‌مڕۆ، 22ی پووشپه‌ڕی 1390، خه‌ڵكی كوردستان له 22 هه‌مین ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی دوكتور قاسملووی نه‌مردا مانیان گرت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رێژیم له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه به توندترین شێوه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه پێش به داخستنی دوكان‌و بازاڕ بگرن، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان زۆر نه‌ترسانه‌و بوێرانه‌و له هه‌ڵوێستێكی نهتهوهییو یه‌كگرتوودا به داخستنی دووكان‌و بازاڕ‌و شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌و تیرۆره‌یان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار كرد.
ته‌له‌فزیۆنی تیشك، ئه‌م راگه‌یه‌نه ئازاده كه به دهنگو ره‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ناسراوه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 21ی پووشپه‌ڕه‌وه به هۆی شه‌پۆلێكی پارازیت له سه‌ر فێركانسهكهی، نه‌یتوانی به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فێركانسی خۆی بڵاو بكاته‌وه، له نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆوه، 22ی پووشپه‌ڕ توانی درێژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی بدا. دام‌و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ته‌واوی هێڵو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ك تهلهفوونو ئێنترنێتیان داخستووه.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له چه‌ندین رێگه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ندێ زانیاری‌یان به هه‌واڵده‌ریی كوردستان راگه‌یاندووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
نه‌غه‌ده:
له شه‌قامی دوكتور قاسملوو ، شه‌قامی باڵخچی، شه‌قامی سوننه‌ت، مه‌یدانی وه‌حده‌ت‌و به‌گشتی كاسبكاره كورده‌كانی نه‌غه‌ده به پیر بانگه‌وازی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه چوون‌و به‌گشتی بازاڕیان داخراوه‌یه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه بارودۆخی شار نائاساییه‌و دوژمن به چه‌كوچۆلی قورسه‌وه ناوه‌نده‌كانی شاری داگیر كردووه‌و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر لاوان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێو شاردا خه‌ریكی پیاسه‌ن به شێوه‌ی دڕندانه هه‌ڵده‌كوتنه سهریانو هه‌موو گیرفان‌و ئازای له‌شیان ده‌پشكنن بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان پبشكێندرێو بزانن فیلمی تایبه‌ت به بانگه‌واز بۆ داخرانی دووكان‌و بازاڕی تێدا زه‌بت كراوه یا نا. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ژماره‌یه‌ك له ردێن سپی‌و موعتهمدینی شار بانگ كراونه‌ته شورای ئهسنافو دوایان لـێ‌كراوه، دووكانوبازاڕ به خه‌ڵك بكه‌نه‌وه. له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه له بازاڕیان ده‌كا هه‌ر كه‌س دووكان‌و بازاڕ نه‌كاته‌وه، 5 میلیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی نه‌قدی ده‌كرێ. جێگای ئاماژه‌یه خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زه‌بروزه‌نگه، له‌سه‌ر ئێعتراز‌و داخستنی دووكان‌و بازاڕ به‌رده‌وامن.
ناوچه‌ی ده‌شته‌بێڵی شنۆ:
له ناوچه‌ی ده‌شته‌بێڵ به رۆژی رووناك چالاكی ئه‌ندامانی حیزب هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. له گوندی ئاڵیان، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاڵایه‌كی چهندمیتری شینی ئاسمانییان به‌رز كرده‌وه. له نێو شاری شنۆ‌دا خه‌ڵك به پۆشینی لیباسی شینی ئاسمانی‌و به‌رزكردنی ئاڵای كوردستان له چه‌ندین شوێن یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدكرانی شه‌هید دوكتور قاسملوویان به‌رز راگرت.
مه‌هاباد:
له شاری مه‌هاباده‌وه هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له ده‌وری شه‌قامی حافز ژماره‌یه‌ك لاو‌و خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر كۆ بوونه‌وه‌و خه‌ریكه تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی پێك بێ. بازاڕی مه‌هاباد له دوانیوه‌ڕۆوه به گشتی داخراوهیهو هیچ كه‌سی له بازاڕه‌كاندا به‌ده‌ره‌وه نیه.
مانگرتنی گشتی له كوردستان ـ هه‌واڵی ژماره 6
ئه‌مڕۆ، 22ی پووشپه‌ڕی 1390، خه‌ڵكی كوردستان له 22 هه‌مین ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی دوكتور قاسملووی نه‌مردا مانیان گرت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رێژیم له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه به توندترین شێوه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه پێش به داخستنی دوكان‌و بازاڕ بگرن، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان زۆر نه‌ترسانه‌و بوێرانه‌و له هه‌ڵوێستێكی نهتهوهییو یه‌كگرتوودا به داخستنی دووكان‌و بازاڕ‌و شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌و تیرۆره‌یان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار كرد.
ته‌له‌فزیۆنی تیشك، ئه‌م راگه‌یه‌نه ئازاده كه به دهنگو ره‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ناسراوه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 21ی پووشپه‌ڕه‌وه به هۆی شه‌پۆلێكی پارازیت له سه‌ر فێركانسهكهی، نه‌یتوانی به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فێركانسی خۆی بڵاو بكاته‌وه، له نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆوه، 22ی پووشپه‌ڕ توانی درێژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی بدا. دام‌و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ته‌واوی هێڵو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ك تهلهفوونو ئێنترنێتیان داخستووه.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له چه‌ندین رێگه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ندێ زانیاری‌یان به هه‌واڵده‌ریی كوردستان راگه‌یاندووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ورمێ:
له شه‌هره‌كی قهرهباغو دزه‌ی سیاوه‌ش زۆربه‌ی خه‌ڵك تا كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ دوكانه‌كانیان داخستبوو به‌ڵام رێژیم به زۆری سهرهنهیزهو چه‌ك هێندێك دووكانی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها شایانی باسه له ناوچه‌ی ورمێ به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕه‌وه دیسانیش چالاكیی ته‌بلیغاتی كراوه. چالاكییه‌كان له‌م شوێنانه به‌ڕێوه چوون: ئه‌نزه‌ل، رێگای نێوان كارێزو حه‌ماما، رێگای كارخانه‌ی قه‌ند، پاركی ساعه‌ت، شه‌هره‌كی موعه‌لێم، قه‌هوه قاباغ، دزه‌ی سیاوه‌ش، تهرزیلۆ، شه‌هره‌كی ئیسارو رێگای قشڵاق ـ تهرزیلۆ.
خۆی‌و سه‌ڵماس:
به‌هۆی میلیتاریزه‌كردنی ناوچه‌كه‌وه دڵسۆزانی خه‌باتگێڕی حیزبی له‌سه‌ر رێگاوبانه‌كانی سهڵماسوخۆی به بڵاوكردنه‌وه‌ی دروشم‌و تراكتی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ، دڵی تاریكپهرهستانی رێژیمی ئاخوندییان وه‌له‌رزه خستووه‌و فرمێسكی شادی بۆ رێز له رێبه‌ری مه‌زن د.قاسملوویان له چاوان داگیرا. خه‌ڵكی ناوچه‌و مسافرانێك كه به‌و رێگایانه‌دا هاتوچۆیان كردووه، شاهیدی دیتنی ئه‌و چالاكییانه بوون.
له خۆی به‌ره‌و قوتور له سه‌ر رێگاكانو تابلۆكانو گونده‌كانی گوگرد، ئاڵماڵی، قوتور، زێری، رازی‌و... به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاری ته‌بلیغی كراوه..
له شاری سڵماس له كۆلانه‌كانی باژێر "تازهشههر"و ئیسلام ئاباد كار‌و چالاكیی ته‌بلیغی كراوه.
مهاباد:
له ناوچه‌ی مه‌هاباد به هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك زۆربه‌ی دووكانه‌كانیان داخستووه، كارلێكه‌ری له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی مهنگۆڕانی ئه‌و شاره هه‌بووه‌و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و گهرهكهش به مانگرتنه‌كه په‌یوست بوون.
له‌سه‌ر شاخی بهسریو كانی شێخان‌و سه‌یرانگای ده‌وروبه‌ری سه‌دی مههابادو له نێو گۆڕستانی شاردا تراكت‌و دروشمی پێوه‌ندیدار بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌وزو ئاوه‌كانی چوارچرا، مه‌لا جامی، پاركی شاری به ره‌نگی شینی ئاسمانی ره‌نگین كرا.
له نێوان كوسهكهڕیزو داره‌له‌ك تا سێڕای حه‌سه‌ن له سندوس تراكت‌و دروشم له‌سه‌ر تابڵۆكانی سه‌ر ئه‌و جادده‌یه دراوه.
له نێوان گوپگ ته‌په‌و میراواو كوره‌خانه‌ی حه‌سه‌ن ئابادو باغی كشاوهرزیو ده‌وروبه‌ری شاری میاندوواو تراكت‌و دروشم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له هێندێك جێگادا دروشمی یه‌كیه‌تیی نێوان كورد‌و ئازه‌ری نووسراوه.
له كێوی ساری بابا له ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان له نێوان ئاواییه‌كانی: قه‌ڵا، ئاغلیانو حاجی له‌ك تێكۆشه‌رانی دێموكرات ئارمی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان به گه‌وره‌ییه‌كی به‌رچاو به رووبه‌ری جاده‌ی حوسێن مامه بۆ پولیس ڕاه له سه‌ر تاشه به‌رده‌كان كێشاوه.
هه‌روه‌ها له ئاواییه‌كانی برایم ئابادو گوێگجه‌لی وێنه‌و دروشمی نهتهوهییو حیزبی بڵاو كراونه‌ته‌وه.
سه‌رده‌شت:
له شێخ مهولانو سێ‌ڕێیانی مارهغانو خانووه سازمانییهكانی ده‌وروبه‌ری ئیتلاعات تراكت‌و پووستێر و سی دی تایبه‌ت به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ بڵاو كرانه‌ته‌وه.
سنه:
له كرده‌ویه‌كی شۆڕشگێڕانه‌دا، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری سنه ئاوی زۆرێك له فهلهكهكانی ئه‌و شاره‌یان به ره‌نگی ئاوی شین ده‌رهێناوه. به‌ڵام هێزه‌كانی رژیم له كرده‌ویه‌كی لهرزۆكانهدا ئاوی ئه‌و فهلهكانهیان به تانكێر خاڵی كردووه.
مانگرتنی گشتی له كوردستان ـ هه‌واڵی ژماره 5
ئه‌مڕۆ، 22ی پووشپه‌ڕی 1390، خه‌ڵكی كوردستان له 22 هه‌مین ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی دوكتور قاسملووی نه‌مردا مانیان گرت
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رێژیم له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه به توندترین شێوه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه پێش به داخستنی دوكان‌و بازاڕ بگرن، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان زۆر نه‌ترسانه‌و بوێرانه‌و له هه‌ڵوێستێكی نهتهوهییو یه‌كگرتوودا به داخستنی دووكان‌و بازاڕ‌و شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌و تیرۆره‌یان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 21ی پووشپه‌ڕ به هۆی شه‌پۆلێكی پارازیت له سه‌ر فێركانسی تیشك تی ڤی ئه‌م راگه‌یه‌نه ئازاده كه به دهنگو ره‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ناسراوه، ناتوانێت به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فێركانسی خۆی بڵاو بكاته‌وه. دام‌و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ته‌واوی هێڵو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ك تهلهفوونو ئێنترنێتیان داخستووه.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له چه‌ندین رێگه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ندێ زانیاری‌یان به هه‌واڵده‌ریی كوردستان راگه‌یاندووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
سه‌قز:
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان زۆربه‌ی شار له مانگرتندانو هێزه‌كانی رژیم خه‌ریكی هه‌ڕه‌شه له خهڵكنو به‌رده‌وام به خه‌ڵك ده‌ڵێن كه ده‌بێ دووكان‌و بازاڕه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك له سه‌ر مانگرتنه‌كه سوورن. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له پاشنیوه‌ڕۆ مانگرتن له ته‌واوی شاردا زاڵ بێت. له شاری سهقزو له گهركهكانی حاجی ئاوا و سیلوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی رژیم ویستوویانه به زۆر دووكانه‌كان به خه‌ڵك بكه‌نه‌وه له نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی رژیم تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه‌و هێزه‌كانی رژیم نه‌یانتوانیوه كه دووكانه‌كان به زۆره‌ملی بكه‌نه‌وه.
شنۆ:
له شاری شنۆ هێزه‌كانی رژیم خه‌ریكی شكاندنی قوفڵی دووكانهكاننو له سه‌ر هه‌موو كۆڵانه‌كان هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی راوه‌ستاون.
ورمێ:
له ورمێ ته‌له‌فیزیۆنی ورمێ له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا به‌رده‌وام خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بهرنامهیهكنو داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه به‌شداری مانگرتن نه‌بن. هه‌روه‌ها ته‌واوی هێزه به‌كرێگیراوه‌كان له نێو شاردا راوه‌ستاون‌و زۆربه‌یان لیباس شه‌خسین.
كرماشان:
رێكه‌وتی 22ی پووشپه‌ڕ، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی رێبه‌ری ناوداری گه‌لی كورد دوكتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو، له شاری سه‌رپێلی زه‌هاو كار‌و چالاكی ته‌بلیغی به‌ڕێوه چووه كه بریتین له شه‌قامه‌كانی، فه‌رهه‌نگیان، عه‌باسی، میرئه‌حمه‌دی كۆن و هه‌روه‌ها میدانچه كه مه‌یدانێكی گه‌وره‌یه و زۆربه‌ی بازار‌و دوكانه‌كان داخراوه. خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌رپێڵی زه‌هاو به گشتی هاتووچۆی شاریان نه‌كردووه. به پێی هه‌مان سه‌رچاوه به‌شێكی زۆر له بازارِو دوكانه‌كانی شاری قه‌سری شیرین داخراوه‌و خه‌ڵكی گونده‌كانی شاری ناوبراو هاتووچۆی شاریان نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها له شاری كرماشان زۆربه‌ی بازاڕ‌و دووكانه‌كانی شه‌قامه‌كانی جهوانشیرو ده‌وڵه‌ت ئابادو پاركی شیرین دووكانه‌كانی ده‌وروبه‌ری پاركی شیرین كه له وه‌سه‌تی شار ههڵگهوتووهو نانه‌واخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه داخراون.
مانگرتنی گشتی له كوردستان ـ هه‌واڵی ژماره 4
ئه‌مڕۆ، 22ی پووشپه‌ڕی 1390، خه‌ڵكی كوردستان له 22 هه‌مین ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی دوكتور قاسملووی نه‌مردا مانیان گرت
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رێژیم له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه به توندترین شێوه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه پێش به داخستنی دوكان‌و بازاڕ بگرن، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان زۆر نه‌ترسانه‌و بوێرانه‌و له هه‌ڵوێستێكی نهتهوهییو یه‌كگرتوودا به داخستنی دووكان‌و بازاڕ‌و شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌و تیرۆره‌یان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 21ی پووشپه‌ڕ به هۆی شه‌پۆلێكی پارازیت له سه‌ر فێركانسی تیشك تی ڤی ئه‌م راگه‌یه‌نه ئازاده كه به دهنگو ره‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ناسراوه، ناتوانێت به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فێركانسی خۆی بڵاو بكاته‌وه. دام‌و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ته‌واوی هێڵو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ك تهلهفوونو ئێنترنێتیان داخستووه.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له چه‌ندین رێگه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ندێ زانیاری‌یان به هه‌واڵده‌ریی كوردستان راگه‌یاندووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ورمێ:
ئه‌م گوندانه به رهچاوكردنێكی خالێكی تایبه‌تی مانگرتنی 22ی پووشپه‌ڕ، له هاتوچۆ بۆ شاره‌كان خۆیان پاراستووه: موانا، كورانه، ئه‌نبێ، گۆهدار،
له ناوشاردا له‌م شههرهكانه، كورده‌كان دووكانیان داخستووه: ئیسلام ئاباد، تهرزیلو، ئه‌لواج، كوشتارگا
پاساژه‌كان: میدخا، سادات، موروارید، زۆمۆرۆد
سه‌قز :
له شاری سه‌قز داروبه‌رد هێزی چه‌كداری رێژیمه‌و له پادگان خراپتری به‌سه‌ردا هاتووه. تا ئێستا ئه‌وه‌نده چه‌كدار له مێژووی شاری سه‌قز نه‌بوو. ئێحتێماڵی زۆره هێزه‌كانی رێژیم به ئاسنبڕ دووكانه‌كان بشكێنن چونكیه كه‌ره‌سه‌ی بڕینی قوفڵو ئاسنیشیان پێیه. خه‌ڵكی كۆڵنه‌ده‌ری سه‌قز جارێكی دیكه سه‌لماندیان كه قوتابی رێگای قاسملووی شه‌هیدن. له شارۆچكه‌ی ساحیب مانگرتن هه‌موو شارۆچكه‌ی گرتووته‌وه.
سنه:
له شاری سنه خه‌ڵك به جلوبه‌رگی ئاوییه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه.
نه‌وسوود:
له شاری نه‌وسوود مانگرتن به سه‌ر زۆربه‌ی دووكانه‌كانی شاردا زاڵه‌و هێزه‌كانی رژیم له نێو شاردا خه‌ریكی گهشتو مانۆڕدانن.
شنۆ:
كاربه‌ده‌ستانی رژیم له پیلانێك‌دا له ئیداره‌ی ئه‌سناف به بڕیارێكی ترسنۆكانه دووكاندارانی شاری شنۆیان بۆ سه‌رفی نه‌هار له تالارێكی شاری شنۆ ده‌عوه‌ت كردووه‌و داوایان لێكراوه بۆ سه‌رفی نه‌هار میوانی ئیداره‌ی ئه‌سناف بن. به‌ڵام خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ وه‌ڵامی "نا"یان به به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی داوه‌ته‌وه.
مانگرتنی گشتی له كوردستان ـ هه‌واڵی ژماره 3
ئه‌مڕۆ، 22ی پووشپه‌ڕی 1390، خه‌ڵكی كوردستان له 22 هه‌مین ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی دوكتور قاسملووی نه‌مردا مانیان گرت
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رێژیم له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه به توندترین شێوه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه پێش به داخستنی دوكان‌و بازاڕ بگرن، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان زۆر نه‌ترسانه‌و بوێرانه‌و له هه‌ڵوێستێكی نهتهوهییو یه‌كگرتوودا به داخستنی دووكان‌و بازاڕ‌و شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌و تیرۆره‌یان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 21ی پووشپه‌ڕ به هۆی شه‌پۆلێكی پارازیت له سه‌ر فێركانسی تیشك تی ڤی ئه‌م راگه‌یه‌نه ئازاده كه به دهنگو ره‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ناسراوه، ناتوانێت به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فێركانسی خۆی بڵاو بكاته‌وه. دام‌و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ته‌واوی هێڵو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ك تهلهفوونو ئێنترنێتیان داخستووه.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له چه‌ندین رێگه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ندێ زانیاری‌یان به هه‌واڵده‌ریی كوردستان راگه‌یاندووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
پیرانشار:
له شاری پیرانشار مانگرتنی گشتی له شاردا ده‌ستی پێكردووه‌و زۆربه‌ی دووكانه‌كان داخراون. هێزه‌كانی رژیم له كووچه‌و كۆڵانه‌كانی نێو شاردا جێگر بوون‌و به زۆر ده‌رگای دۆكان به خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه.
بۆكان:
له شاری بۆكان سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌و گۆرهشهكانی هێزه‌كانی رژیم دووكان‌و بازاڕه‌كان داخراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی رژیم به‌رده‌وام به هێلی كوپتێر له‌سه‌ر شاردا هاتوچۆیان كردووه‌و ویستوویانه خه‌ڵك چاوترسێن بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ به ته‌واوی خۆیان بۆ مانگرتن ئاماده كردووه‌و ئێستا شار له مانگرتنێكی گشتیدا به‌سه‌ر ده‌بات.
سنه:
له شاری سنه به‌شێكی زۆر له دووكان‌و بازاڕه‌كان داخراون‌و هێزه‌كانی رژیم له نێو شاردا خه‌ریكی مانۆڕدانن.هێزه‌كانی رژیم له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كاندا راوه‌ستاون‌و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
ورمێ:
له شاری ورمێ له زۆر شوێن دووكان‌و بازاڕ داخراون‌و هێزێكی یه‌كجار زۆر له نێو شاردایه. هه‌روه‌ها سێ هلیكوپتێری هێزه‌كانی رژیم له حالی هاتووچۆ به‌سه‌ر شاردان.
مانگرتنی گشتی له كوردستان ـ هه‌واڵی ژماره 2
ئه‌مڕۆ، 22ی پووشپه‌ڕی 1390، خه‌ڵكی كوردستان له 22 هه‌مین ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی دوكتور قاسملووی نه‌مردا مانیان گرت
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رێژیم له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه به توندترین شێوه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه پێش به داخستنی دوكان‌و بازاڕ بگرن، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان زۆر نه‌ترسانه‌و بوێرانه‌و له هه‌ڵوێستێكی نهتهوهییو یه‌كگرتوودا به داخستنی دووكان‌و بازاڕ‌و شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌و تیرۆره‌یان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 21ی پووشپه‌ڕ به هۆی شه‌پۆلێكی پارازیت له سه‌ر فێركانسی تیشك تی ڤی ئه‌م راگه‌یه‌نه ئازاده كه به دهنگو ره‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ناسراوه، ناتوانێت به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فێركانسی خۆی بڵاو بكاته‌وه. دام‌و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ته‌واوی هێڵو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ك تهلهفوونو ئێنترنێتیان داخستووه.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه له چه‌ندین رێگه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ندێ زانیاری‌یان به هه‌واڵده‌ریی كوردستان راگه‌یاندووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
كامیاران:
له شاری كامیاران هێزێكی یه‌كجار زۆر له نێو شاردایه‌و شار له حاڵه‌تی حكوومه‌ت نیزامی‌دا به‌سه‌ر ده‌بات.
مه‌ریوان:
له شاری مه‌ریوان هێزێكی زۆر هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كات كه ئه‌گه‌ر دووكانه‌كان دابخه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن .به‌ڵام دیسانیش به‌شێك له شار له مانگرتندا به سه‌ر ده‌بات.
كرماشان:
له شاری كرماشان هێزه‌كانی سپاه، نیروی ئینتزامی، بهسیجو به‌كرێگیراوه‌كان له زۆربه‌ی شاردا هاتوچۆ ده‌كه‌ن. فه‌زای شاری نیزامییه‌و له‌م شوێنانه‌دا دووكان‌و بازاڕه‌كان داخراون: سێرێیانی نه‌واب، چوارڕێیانی به‌رق، زۆربه‌ی دووكانه‌كانی موده‌رێس.
مانگرتنی گشتی له كوردستان ـ هه‌واڵی ژماره 1

له شاری ورمێ فه‌زای شار به ته‌واوی ئه‌منیه‌تی كراوه‌و هێزێكی تایبه‌تی ئیتلاعات بازگه و پرسگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له زۆر نۆقته‌ی شاردا داناوه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێش له جمۆجوڵی خه‌ڵك‌و هاتووچۆیان ده‌گرن .هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ هێزێكی زۆری رژیم جێگر كراوه كه له ناوچه‌دا گه‌شت لێ ئهدهنو له هاتوچۆی خه‌ڵك پێشگیری ده‌كه‌ن.
شنۆ:
له شاری شنۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دووكانه‌كان داخراون‌و شار له مانگرتنێكی گشتیدا به‌سه‌ر ده‌بات. هێزه‌كانی رژیم داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه دووكانه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شنۆ بێگۆێدان به قسه‌كانی رژیم مانگرتنی گشتییان له شاردا حاكم كردووه. هێزه‌كانی رژیم له چه‌ند شۆێن قۆفلی دووكانه‌كانیان شكاندووه.
بۆكان:
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری بۆكان له كاتژمێر 10ی به‌یانی بازار‌و دووكانه‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ی خواره‌وه داخراون:
بلواری میاندواو، بلواری به‌ناو سه‌ربازی گومناو، شه‌قامی ئه‌سڵی شار، بلواری دوكتور قاسملوو، بازاری مه‌جبورئاوا، عه‌لی ئاباد، له نێو شاردا هێزێكی زۆر سه‌قامگیره‌و شار حاڵه‌تی حكوومه‌تی نیزامی پێوه دیاره.
مهاباد:
له شاری مهاباد زۆربه‌ی دووكان‌و بازاڕه‌كان داخراون‌و شار له مانگرتنێكی گشتیدا به‌سه‌ر ده‌بات.
زۆربه‌ی دووكان‌و بازاڕه‌كان داخراون‌و له تاریكهبازاڕ تا كاتژمێر 10ی به‌یانی هیچ دووكانێك كراوه نه‌بووه. هه‌روه‌ها هێزێكی زۆر له نێو شاردا ساقامگیر كراوه كه جمۆجۆڵی خه‌ڵك كۆنترۆل ده‌كه‌ن.