هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شه‌ڕ له‌ نێوانی تورکیه‌ و سوریه‌ ڕووبدات چی رووده‌دات و ئامانجه‌که‌ی چۆن ده‌بێت ؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

jamil_-_turkia_suria_2له‌ ڕۆژانی پێشوودا به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تورکیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی سوریه‌وه‌ هینده‌ی تر نێوانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی ئاڵۆزتر کردو بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ باڵاکانی تورکیه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ و زۆر تووند به‌رانبه‌ر به‌ سوریه‌ لێدوان بده‌ن، هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه‌ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) له‌ به‌یانامه‌یه‌کدا خستنه‌خواره‌وی فرۆکه‌که‌ی تورکیه‌ی له‌ لایه‌ن سوریه‌وه‌ پشتڕاست کرده‌وه‌ و قرار وایه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان مه‌سه‌له‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ (هاوسه‌رۆكی‌ به‌ده‌په‌ و سه‌رۆكی‌ جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌) كۆ ببێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی توركییه‌دا وتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێماندا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پلانێكیان له‌باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ داناوه‌و له‌مڕۆیشوه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌" چه‌ندین به‌رپرسی باڵای تری تورکیه‌ له‌ کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان باس لێدوانیان داوه‌"

به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئایا شه‌ڕ له‌ نێوانی تورکیه‌ و سوریه‌ ڕووبدات چی رووده‌دات و ئامانجه‌که‌ی چۆن ده‌بێت ؟

له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا پێش هه‌ر چتێک ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر بێتوو شه‌ڕ ڕووبدات له‌نێوان تورکیه‌ و سوریه‌دا، بێگومان ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ نێوانی تورکیه‌ و سوریه‌دا ناوه‌ستێته‌وه‌ و ده‌بێت به‌ گه‌وره‌ترین شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (۲۱)بیست یه‌کم له‌ ناوچه‌که‌دا، و کوردستانیش وه‌ک هه‌موو جارێک شه‌ڕێکی نه‌خوازراو به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێت له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌" ڕه‌نگه‌ زۆر به‌لامانه‌وه‌ سه‌یربێت که‌ چۆن ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌بێت به‌ گه‌وره‌ترین شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (۲۱)بیست یه‌کم له‌ ناوچه‌که‌دا و هه‌زم کردنی بۆمان ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام کاتێک ده‌بینین ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌ نێوان تورکیه‌ و سوریه‌ ڕووبدات زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و هێزه‌ ناوچه‌یی و جیهانیه‌کان له‌ دوو به‌ره‌دا قرار ده‌گرن، یه‌که‌م به‌ره‌یان پشتیوانی وڵاتانی ئوروپای، ئه‌مریکا و هندێک له‌ وڵاتانی ناوچه‌ و چه‌ند هێزێکی بچووکی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سوریه‌ ده‌بێت له‌ تورکیه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌موو ئه‌م هێزانه‌ به‌ هێرشی سه‌ربازی پشتیوانی له‌ تورکیه‌ نه‌که‌ن، به‌ڵام له‌ ڕێگاکانی تره‌وه‌ یارمه‌تی ده‌رو هانده‌ری ده‌بن بۆ ڕیشه‌ کێشکردنی ڕێژیمی به‌عسی سوریه‌، چوون شکستی تورکیه‌ له‌به‌رانبه‌ر سوریه‌دا به‌ شکستی خۆیان ده‌زانن له‌ به‌رانبه‌ر موخالفه‌کانیان، وه‌ک ئێران، ڕوسیه‌، چین، سوریه‌ و هندێک وڵات و هێزی تری ناوچه‌ و جیهان، به‌ هه‌مان شێوه‌ش سه‌رکه‌وتنی تورکیه‌ به‌ دوو جار سه‌رکه‌وتنی خۆیان ده‌زانن، یه‌ک له‌ به‌رانبه‌ر موخالفه‌کانیان و دووه‌م تورکیه‌" ڕه‌نگه‌ بڵێین بۆ تورکیه‌ ؟ پشتیوانی ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نایه‌ت که‌ دۆست و دڵسۆزی تورکیه‌ بن، به‌ڵکو زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان هینده‌ تورکیه‌یه‌کی ئیسلامی به‌ دوژمنی خۆیان ده‌زانن هینده‌ سوریه‌ به‌ دوژمن نازانن، له‌م شه‌ڕه‌شدا تورکیه‌ تا ئاستێکی زۆر لاواز ده‌بێت له‌ هه‌موو بواره‌کانه‌وه‌"

دووه‌م به‌ره‌یان پێک دێت له‌ وڵاتانی ئێران، ڕوسیه‌، چین و سوریه‌ و چه‌ندین وڵات تر، له‌ پاڵیشیاندا ناسیونالیسته‌ تووندڕه‌وه‌کانی عه‌ره‌ب و هه‌موو هێزه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌کانی ناوچه‌که‌ و پارتی کرێکارانی کوردستانش" ڕه‌نگه‌ بڵێین باشه‌ به‌هه‌رحاڵ ڕوسیه‌، چین، ئێران، سوریه‌ و چه‌ن وڵاتی تر هاوپه‌یمانی یه‌کن و له‌ به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کانیان به‌رگری له‌یه‌ک ده‌که‌ن و ناسیونالیسته‌کانی عه‌ره‌ب و شیعه‌کانیش به‌هۆی عه‌ره‌ب بوون و شه‌یعه‌ بوونیانه‌وه‌، هه‌موو ئه‌م وڵات و هێزانه‌ هه‌ر وه‌ک ئه‌و وڵات و هێزانه‌ی پشتیوانی تورکیه‌ ده‌که‌ن به‌ هه‌مان شێوه‌ش ئه‌مان یارمه‌تی سوریه‌ ده‌ده‌ن و ڕه‌نگه‌ به‌ هێرشی سه‌ربازی ڕووبه‌ڕوی تورکیه‌ نه‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕێگاکانی تره‌وه‌ یارمه‌تی سوریه‌ ده‌ده‌ن و شکست و سه‌رکه‌وتنی سوریه‌ له‌ به‌رانبه‌ر تورکیه‌دا به‌ هی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام ئایا پ کا کا بۆ ؟ پ کا کا و کێشه‌ی ميلله‌تی کورد له‌ باکوری کوردستان به‌شێکن له‌ کێشه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کانی نێوخۆی تورکیه‌ و هه‌ر ڕۆژ ئه‌م کێشه‌یه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت چی له‌ ناوخۆی تورکیه‌ و چی له‌ ئاستی جیهاندا، بینیمان له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ به‌رخۆدانێکی گریلاکانی باکوری کوردستاندا ۱۰۹ سه‌ربازی تورکیه‌ بوونه‌ قوربانی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی فاشیستی تورکیه‌ و تا ئێستاش ناوه‌ و ناو شه‌ڕ له‌ نێوان گریلاکان و سه‌ربازانی تورکیه‌ له‌ ئارادایه‌ و ئه‌و کاته‌ زۆر له‌مه‌ گه‌وره‌تر بێته‌وه‌ به‌ چه‌ند هۆکارێک، یه‌ک چتێکی زۆر ئاساییه‌ له‌ کاتێکا شه‌ڕ له‌ نێوانی تورکیه‌ و سوریه‌دا به‌رده‌وامه‌ باکوری کوردستان و پ کا کا هه‌لێکی باشیان بۆ ڕه‌خساوه‌و ڕه‌نگه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ باشی بزانن بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانیان که‌ هه‌مان ماف و ئازادی مله‌تی کورده‌ له‌ باکوری کوردستان و هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان هینده‌ی تر به‌ربڵاو و تووندتر بکه‌نه‌وه‌"

دوو وڵاتانی هاوپه‌یمانی سوریه‌ و سوریه‌ و ئێران به‌تایبه‌تی ئه‌وکاته‌ زۆر ئمتیازات و هاوکاری پ کا کا و باکوری کوردستان ده‌که‌ن بۆ زیاتر فشارخسته‌ سه‌ری تورکیه‌" به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ کورد چۆن مامه‌ڵه‌ بکات له‌ حاڵه‌تێکی وادا و بتوانێت بگات به‌ ئامانجه‌ باڵاکانی خۆی و جارێکی تر هه‌ڵه‌ مێژوویه‌کانی دوباره‌ نه‌کاته‌وه‌، وه‌ک شه‌ڕی کورد به‌ کورد و ببین به‌ ئامرازی ده‌ستی بێگانه‌ و قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان"

به‌ گشتی ده‌توانین بڵێین شه‌ڕ له‌ نێوانی تورکیه‌ و سوریه‌ ڕوبدات بێگومان ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ڕه‌نگه‌ نابوودی ڕژیمی به‌عسی سوریه‌ و ڕزگار بوونی باکوری کوردستان یان بڵێین تیکه‌ بوونی تورکیه‌ی لێ بکه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ گشتی بێ شک هه‌ردوو وڵات له‌ هه‌موو بواره‌کاندا لاواز ده‌بن. 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1303
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy