هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

گروپی هەڵوێست پەیوەست بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەبێتەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

pdki_-_rudaw_2لە بەیاننامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە، نزیکەی 200 ئەندام و کادر و پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان پەیوەست بوونی خۆیان بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاندووە.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە "دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پێشوازی کردن لەو هەنگاوە یەکڕیزیخوازانەیەی ئەم هاوڕێیانە، بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکا و رادەگەیەنێ‌ کە ئەم کارە بە کردەوەیەکی بەرپرسانە و لە بەرژەوەندی گشتیی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێراندا دەزانێ و هیوادارە کە رچەشکێن بێ‌ بۆ یەکڕیزی بەرین‌تر ‌و بەربڵاوتر".

دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەگرنگ هەڵسەنگاندنی ئەو بڕیارە، رادەگەیەنێت "یەک‌یەکی ئەو هاوڕێیانە بەڕێزەوە لە ریزەکانی تەشکیلاتی حیزبدا جێگیر دەبن ‌و بەهرە و تواناکانیان لە خزمەت بە ئامانجەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا وەگەڕ دەخەن ‌و هەرکام بە گوێرەی تایبەتمەندییەکانیان خاوەنی پلە و پایەی تەشکیلاتی شیاوی خۆیان دەبن".

ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە 22/04/2012 لە راگەیەندراوێکدا بوونی خۆیان وەک گروپی هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستان راگەیاند و وێڕای رەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی نائاسایی و یەکگرتنەوەی هەردووک باڵی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوون.

پەیوەست بوونی ئەندامانی گروپی هەڵوێست به ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتێکدایە کە چەند رۆژ لەمەو پێش، حەمە نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) جەختی لە پێوسیتی یەکگرتوویی و یەکریزی ریزەکانی دیموکرات کردبووەوە و رایگەیاند "هەروەک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزب رایگەیاندووە ئێمە دەرگای دیالۆگمان بۆ هاوڕێیانمان کردووەتەوە و لە وتووێژ و بەیەکەوە دانیشتن بە ئامانجی چارەسەری کێشەکان پێشوازی دەکەین. ئەوەی ماوە بۆ هاوڕێیانی پێشوومان دەگەڕێتەوە کە تا چەند پێشوازی لە نیازپاکی ئێمە دەکەن و بەرەو چارەسەری کێشەکە هەنگاو دەنێن. لە لایەنی ئێمەوە دیالۆگ هیچ کۆسپێکی لەبەردەم نەماوە".

لە 06/12/2006 بەشێک لە ئەندامانی رێبەری و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی (کەمینەی کۆمیتەی ناوەندی)ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جیابوونەوەی خۆیان لە زۆرینەی کۆمیتە ناوەندی حیزبی دیموکرات راگەیاند و لەژێر ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستان درێژەیەن بە ژیانی سیاسی خۆیاندا.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 6 ساڵ بەسەر ئەو رووداوە، ئێستا هەر دوو لایەنی دیموکرات سوورتر لە جاران باس لە پێویستی لێک نزیک بوونەە و یەک گرتنەوە دەکەن.

هەر لەو بارەوە قادر وریا، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان به (رووداو)ی راگەیاندبوو "ئێمە هەمیشە لەگەڵ لێک نزیک بوونەوە و بوونی دیالۆگ و لەگەڵ یەک دانیشتنی بەبێ مەرج دابووین. من لە لایەن دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە رادەگەیەنم کە هاوڕێیانمان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەر ئاستێکدا دەڵێن ئێمە ئامادەی بەیەکەوە دانیشتنین و ئەگەر گۆڕان لە هەڵوێستیان روویداوە با پێشوازی لە داوای بەیەکەوە دانیشتنمان بکەن".

لە بەرە بەری بەستنی کۆگرەی 15ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، قادر وریا، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "ئەگەر لەناو حدکا ئەو ئیرادەیە هەبێ کۆنگرەی 15 دەتوانێ کۆسپەکانی بەردەم رێگای بەیەکەوە دانیشتن لا ببات. دەکرێ پێش کۆنگرەش پێداچوونەوە بە بڕیاری خۆیان بدەن و رێگای دیالۆگ بگرنە بەر. "ئارەزووی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان ئەو دوو لایەنە وەک حیزبێکی یەکگرتوو بن و ئەگەر ئەوەش نەگونجێت لانیکەم پەیوەندی دۆستانەیان هەبێت و بەیەکەوە هاوکاربن. ئێمە دەرکی ئەو ویست و چاوەڕوانییەی خەڵک دەکەین و پێشمان خۆشە ئێستا کە هاوڕێیانی پێشوومان کۆنگرەیان لەبەردەمدایە لە کۆنگرەکەیان و تەنانەت پێش کۆنگرەکەیان کۆسپەکانی بەردەم بەیەکەوە دانیشتن و لێک نزیک بوونەوە لاببەن".

سه‌رچاوه‌: رووداو

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1775
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy