سه‌باره‌ت به راگه‌یندراوی ژماره 3ی گرووپی هه‌ڵویست و لیستی هاورێیانی گرووپی هه‌ڵوێست له کوردستان هه‌ندێک پرسیار له کۆمێنته‌کاندا هاتوونه‌ته گۆرێ که پێویستم زانی بۆ زانیاریی زیاتری ئه‌و دۆستانه و ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ر جه‌شنه گومانیک، روونکردنه‌وه‌یه‌کیان له سه‌ر بده‌م.
2:به‌ڕێز "رۆئیا تلوعی" پرسیاری کردوه که جه‌ره‌یان چیه و وتوویه‌تی که گوایه وه‌ک ئینشیعابی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ده‌چێ، هه‌روه‌ها بوونی ناوی ئهلیاسییهکانی وه‌ک ناوچه‌گه‌ریی له قه‌ڵه‌م داوه.
به‌ڕێز گیان ئه‌وه ته‌نیا راگه‌یندراوی پشتیوانی و ده‌ربڕینی بۆچوونی ئه‌ندامانی گرووپی هه‌ڵوێسته سه‌باره‌ت به داخوازه‌کانیان نه‌ک راگه‌یندراوی له‌ت بوون، ئینجا ئه‌وه‌ی که کاک "به‌هرامی ره‌زایی" و هاورییانی کردیان جیا بوونه‌وه‌یه‌ک نه‌بوو له پێناو په‌رته‌وازه‌یی و پارچه پارچه بووندا ، من نامهه‌وێ هیچ داکۆکیهکیان لێ بکه‌م یا لایه‌نی ئه‌رزشیی کاره‌که‌یان باس بکه‌م، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌وان ئه‌گه‌ر له باڵێکی کۆمه‌ڵه جیا بوونه‌وه به‌ڵام په‌یوه‌ستی باڵهکهیتری کۆمه‌ڵه بوون و ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان پارچه‌تر نه‌کرد، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وا بکه‌ین ئه‌وه ناچێته خانه‌ی پارچه‌کردن و په‌رشوبڵاو کردنی هێزهکوردییهکانهوه. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی دیمۆکراتمان وه‌ک ئامانجی سه‌ر هکیی خۆمان ده‌ستنیشان کرد و ئێستاش هه‌ر له سه‌ری سوورین. هه‌تا ئێستا زۆرمان دروشمی یه‌کگرتنه‌وه بیستوه و پێم وابێ هه‌موومان له وتاری بێ کردار وه‌ره‌س بووین، دڵنیات ده‌که‌م ئه‌م هه‌ڵوێسته و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێمه یه‌که‌مین هه‌نگاوی پراکتیکی ده‌بێت له پێناو یه‌کیه‌تیی حیزبی دیمۆکرات‌دا که ده‌رئه‌نجامی زۆر پۆزه‌تیڤ و به‌رینی لێ ده‌که‌وێته‌وه و وه‌ک لاپه‌ره‌یه‌کی جێی شانازی له مێژوودا تۆمار ده‌کرێت. نامه‌وێ به خۆماندا هه‌ڵبڵێم به‌ڵام ئێمه تێچووی کارێکی گه‌وره ده‌ده‌ین، تۆ ده‌بینی که نه‌یاران چۆنمان بێڕێزی پێ ده‌که‌ن و ئه‌و هه‌موو ناو و ناتۆره و بۆختانهمان بۆ چی ئاراسته ده‌که‌ن،بۆیه دڵنیات ده‌که‌م ئه‌م ئه‌رکه‌ی ئێمه وهئهستۆمان گرتوه نه‌ک هه‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌سی و گرووپی‌دا نیه به‌ڵکوو ته‌نیا له خزمه‌ت یه‌کریزیی حیزب و دۆزی ره‌وای نهتهوهکهماندایه.
به‌ڵام به راستی تێنه‌گه‌یشتم که بۆ و به پێی چ پێوانه‌یه‌ک زۆر بوونی ئهلیاسییهکانت له‌و لیسته‌یه‌دا وه‌ک نیشانه‌یه‌کی ناوچه‌گه‌ری له قه‌ڵه‌م داوه، رۆئیا خانم! ئه‌و بهرێزانهههموو ئه‌ندامی دڵسۆز و به مشوری حیزبن که له شاری خانه‌قینی باشووری کوردستان نیشته‌جێن و هه‌مووشیان پێکه‌وه خزماییهتییان هه‌یه،ره‌نگه پێت سه‌یر بێت به‌ڵام له شاری خانه‌قیندا ته‌نیا ئه‌وان ئه‌ندامی حیزبن و به تێکراش له گه‌ڵ گرووپی هه‌ڵوێست که‌وتوون.بڵێین چی که له شاری خانه‌قین جگه له‌وان که‌سیتری ئه‌ندامی حیزبیی تێدا نیه. بۆیه من زۆر بوونی ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه له‌و لیسته‌دا وه‌ک نیشانه‌ی ناوچه‌گه‌ری نابینم. ئه‌مه بۆ تاوانه ئه‌گه‌ر بنه‌ماله‌یه‌ک به تێکرایی هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوویان هه‌بێت، ئه‌و هاورێیانه پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌لیاسی بن مرۆڤی خاوه‌ن ئیراده‌ن و پاشانیش هه‌ر کامه‌یان تاکێکی کورد و ئه‌ندامێکی حیزبین. خۆ 59 شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌که‌ی گوندی نیه‌ری شاری سنه‌ش زۆربه‌یان مینبهرین، ده‌ی ره‌وایه بڵێن ئه‌وانیش له‌به‌ر ناوچه‌گه‌ری له گه‌ڵ حیزب که‌وتوون و له‌و پێناوه‌دا شه‌هید بوون؟
سپاس بۆ تێبینی و پرسیارهکانتا ن و هیوادارم وڵامی پێویستم دابێته‌وه
رامبود لوتفپوری

