2 ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بێئاگایی خۆیان له هاتنی ناویان له لیسته‌ی گرووپی هه‌ڵوێست رادهگهیهننو روونكردهنهویان بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌قی روونكردنهوهكانیان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
تووبا ئەلیاسی:
گرووپی هەڵوێستی "حدک" لە ئاگادارییەکی تازەیاندا لیستێکیان لە نێوی ئەندامانی گرووپەکەیان نووسیوە ، کە لە نێو ئەو نێوانەدا نێوێک بە نێوی تووبا ئەلیاسی هاتووە. من هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کە ئەو نێوە من نیم و هەموو ئاشنایان و تەشکیلاتی حیزبە خۆشەویستەکەم واتە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەزانن کە من نە لە گەل ئەو لایەنەم و نە لە گەڵ هەلوێستەکانیشیاندا بووم و ئەبم.
من وای بۆ دەچم کە ئەو نێوەی کە ئەو بەڕێزانە هێناویانە، لە بنەڕەتدا هەر ڕاست نەبێت و ئەندامێکیان بەو نێوە نەبووبێت ،و تەنیا ئەیانەوێ چەواشەکاری بکەن.
هیوادارم هەموو لایەک لەوە ئاگادار بن کە من ئەندامی بەوەفای "حدکا"م نەک حیزبێکی دیکە.
لە گەڵ ڕێز تووبا ئەلیاسی
نۆ‌رویژ
٢٠.٦.٢٠١٢
عوسمان كه‌ره‌می:
ئه‌مرۆ گروپی هه‌ڵوێست كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له نێو ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند و له رۆژانی پێشوودا دوو به‌یاننامه‌ی بڵاو كرده‌وه ئه‌مرۆش به‌یانی ژماره‌ی سێی له ڕێگه‌ی چه‌ند ماڵپه‌ره ئیلكترۆنیهیهكهوه بڵاوكرده‌وه كه له خواره‌وه‌ش ناوی ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ی به لیسته‌یه‌كی121كه‌سی تێدا هاتبوو دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه پێم‌خۆش بوو چاوێكیش به ناوی ئه‌ندامه‌كانیان دا بخشێنم به‌راستی سه‌یر بوو!ناوی من له ژماره 48 دا هاتبوو و هه‌ر له‌و لیسته‌یه‌ش دا 48كه‌س به پاشناوی ئه‌لیاسی له لیسته‌كه‌دا هاتبوو كه من به‌شێكی زۆریان چ وه‌ك خزم و چ وه‌ك ناسین ده‌یاناسم هیچان نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و گروپه نین به‌ڵكوو ئه‌ندامی "حدك"یش نین و ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن، هه‌ر له‌و لیسته‌یه‌دا 7 كه‌سی دیكه به پاشناوی كه‌ره‌می هاتبوو كه من بێجگه له خۆم یه‌كه‌م جارمه ئه‌و ناوانه به‌و پاشناوه ببینم یان ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سانه بوونیان نییه یان من نایاناسم و به هه‌ڵه‌دا چووم یان منداڵی لانكهن! له‌و لیسته‌دا زۆر به ئاسانی بۆ خوێنه‌ر ده‌ر ده‌كه‌وێ كه له لایه‌ن یه‌ك دوو كه‌سه‌وه ئه‌و چه‌ند ناوه نووسراوه بێ ئاگاداری كه‌سه‌كان!پێمخۆشه ئاماژه‌ش به‌وه بده‌م كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له‌و به‌ڕێزانه په‌یوه‌ندیم گرت كه له‌و لیسته‌یه‌دا ناویان هاتووه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه بێ ئاگایی خۆیان ڕاگه‌یاند،هه‌ر بۆیه لێره‌وه داوا له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه ئه‌ندامی ئه‌و گروپه‌ن و ئه‌و ڕاگهینداراوهیان نووسیووه!سه‌ره‌تا ناویی من له‌و لیسته‌یه‌دا بسڕنه‌وه‌و ڕوونكردنهوهیهكیش بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و لیسته‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و لیسته‌یه‌دا ناویان هاتووه‌و ئاگادار نین! به شانازییه‌وه من ئه‌ندامی "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانم"
عوسمان كه‌ره‌می
20/6/2012

