به‌بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ، ساڵڕۆژی تیرۆركرانی دوكتور قاسملوو، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پووستێرو تراكتی تایبه‌ت به‌و رۆژه‌ی ئاماده كردووه كه له رێگای جۆراوجۆره‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی نهێنییه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه. تا ئێستا پووستێڕو تراكتی به كوردی‌و فارسی ئاماده كراوه كه تراكته كوردییه‌كان به 4 زاراوه‌ی كرمانجی، سۆرانی، كهلهوریو هه‌ورامی ئاماده كراوه.
شایانی باسه كه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه چەندین ساڵە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی بانگەواز چەند خاڵێک وەک پێشنیار دەخاتە بەردەم کۆمەڵانی خەڵک لە کوردستانی ئێران‌و خەڵکی بەئەمەگی کوردستانیش، ئەوەندەی بۆیان کراوە، بەدەم بانگەوازەکەوە هاتوونو بە جێبەجێ کردنی ئەو داواکارییانە، هەم وەفاو ئەمەگناسی خۆیان بەرامبەر بەو رێبەرە مەزن‌و نەمرە دەربڕیوەو هەم نەفرەتو بێزاری خۆیان لە رێژیمی تیروریستو تیروریست پەروەری کۆماری ئیسلامی نیشان داوەو ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حیزب‌و خه‌ڵكیش به شێویه‌كی به‌ربڵاو له راگه‌یه‌نه جیهانیه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه كه پێده‌چی ئه‌مساڵیش وه‌كوو ساڵانی رابردوو حیزب به‌هۆی بانگه‌وازێكه‌وه چەند خاڵێک وەک پێشنیار بخاته به‌رده‌م خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا به‌پێی توانا جێبه‌جێی بكه‌ن.
جگه له‌م چالاكییانه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به شێوه‌ی ئاشكرا له باشووری كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌یان سمینار‌و كۆبوونه‌وه به شێوه‌ی ئاشكرا به‌ڕێوه ده‌با.
به كلیك كردن له‌سه‌ر نوسراوه‌ی خوارووی وێنه‌كان
ده‌توانن تراكت‌و پووستێڕی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ دانلۆد بكه‌ن:
|
|
|
|
|
|
||
|
|
|
|
|
|
||
|
|
|
|
فارسی | پووستێڕی تایبه‌ت | ||
|
بۆ دانلۆدی راسته‌وخۆی هه‌موو ئه‌م پووستێرو تراكتانه به شێوه‌ی یه‌كجێ
كلیك له‌سه‌ر "ئێره" بكه، به شێوه‌ی ZIP دانلۆد ده‌بێ.

