هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

گوڵاڵه‌ که‌مانگه‌ر: "قورئان له‌ نێوان ئوستووره‌ و جادوودا" ئیسلام له‌ سه‌ره‌وه‌ی یاسا کار ده‌کات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

kamangar_-_kteb_2له‌ باشووری کوردستان په‌رتۆکێک به‌ناوی" قورئان له‌ نێوان ئوستووره‌ و جادوودا" له‌ نووسینی خانم گوڵاله‌ که‌مانگه‌ر به‌م تازه‌گیه‌ که‌وتوه‌ته‌ بازاره‌وه. ئه‌ڵبه‌ته‌ خانم که‌مانگه‌ر گرفتێکی زۆری هه‌بوه‌ له‌ دوزینه‌وه‌ی چاپخانه‌یه‌ک بۆ له‌ چاپدانی په‌رتۆکه‌که‌ی به‌ هۆی مه‌ترسی کاردانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ له‌ موسڵمانه‌ توندره‌وه‌کان و ئێستاش به‌ هیوایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ که‌سێک یارمه‌تی بدات بۆ له‌ چاپدانی ئه‌و په‌رتۆکه‌.


نووسه‌ر خانم گوڵاله‌ که‌مانگه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " قورئان له‌ نێوان ئوستووره‌ و جادوودا" لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیه‌ له‌ چه‌ند بواریکدا له‌سه‌ر بنه‌ماکانی قورئان وه‌کو کتێبێک، نه‌ک وه‌کو kamangar_-_kteb_3کتێبێکی ئاسمانی که‌ یه‌کێک له‌ کاره‌کانی ئه‌م کتێبه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌ری ده‌خات که‌ ئاسمانی بوونی قورئان شتێکه‌ له‌ لایه‌ن ئایه‌نیه‌کانه‌وه‌ زۆر زه‌ق ئه‌کرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵکی لێ وه‌ربگێری بۆ ده‌ست داگرتن به‌سه‌ر هه‌ستی خه‌ڵکدا. خانم که‌مانگه‌ر ده‌ڵێت زۆر خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر خوێنه‌ران بیرو بۆچوونی خۆیان و ره‌خنه‌کانی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌کی
زانستیانه‌ به‌ من بگه‌ێنن و به‌ بێ ده‌مار گرژی بچینه‌ ناو دیالۆگێکی زانستیانه‌ له‌ باره‌ی قورئانه‌وه‌. خانم گوڵاله‌ که‌مانگه‌ر ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ئیسلام له‌ سه‌ره‌وه‌ی یاسا کار ده‌کات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی خواره‌وه‌و ماوه‌که‌ی 17:53 خوله‌که‌.


Download Name Play Size Length
download golala kamangar - qoraan la newan ostoraw jadoda

12.3 MB 8:57 min


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 7009
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy