راگەیاندراوی نوێی گرووپی هەڵوێست ـ دەرەوەی وڵات
خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دیسان باڵی پاوانخوازی حدک روی راسته‌قینه و خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌کیی خۆی له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که کردنی به هه‌وێنی پارچه کردنی حیزب ده‌رخست و پێشانی دا که چه‌نده پابه‌ندی به‌هاکانی دیمۆکراسییه. ئەم جارە لە هەنگاوێکی دیکەی دەفتەری سیاسی‌دا سەبارەت بە کپ کردن و پێره‌و کردنی سیاسەتی پاوانخوازانەیان، هاورێمان کاک سەلاح عەبدوڵلاپوور “وتەبێژی گروپی هەڵوێست” لە دەرەوەی وڵاتیان سزا داوەو پێی راگەیەندراوە کە ئەندامەتییەکەی لێ ئهستێنراوەتەوە و له حیزب ده‌ر کراوه. ئێمە وێرای مەحکوم کردنی ئەو شێوە هەلسووکەوتانەی به‌رێوه‌به‌رانی حیزب به‌رامبه‌ر بە هاورێیانی گروپی هەڵوێست، ئەو حەرەکەتانە بە سیاسەتی دوفاقیی حیزب سەبارەت بە ئیدەعای ئازادی رادەربرین و که‌شی کراوه‌ی سیاسی لە ناو حیزب‌دا دەزانین و پێمان وایە کە ئەو لایەنە پاوانخوازە رۆژ بە دوای رۆژ زیاتر نێوه‌رۆکی خۆی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان روون و ئاشکرا دەکا. ئەوەی جێگای ئاماژەیە سەبارەت بە سزای ئەم هاورێیه، ئەوەیە کە ئه‌و کەسانه‌ی که سزایەکەیان پێ راگەیاندووە وێرای هاورێیانی کومیتەی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ هاورێیەکی “کومسیونی پارێزگاری لە بەرنامەو ئەساسنامەی حیزب”یان له گه‌ڵ بووە بە ناوی کاک هاشم رۆستەمی ، کە بە بێ ئەوەی هێچ بەرپرسایهتییەکی لە کۆمیتەی حیزب‌دا هەبێ بەشداری کۆبوونەوەکە بووە و هەر لە لایەن ئەو بەرێزەوەش سزاکەی پێ راگەیەندراوە و دادگایی کراوە. ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەیە کە ئەو کومسیونە بۆچی پێکهاتوه و ئایا ئه‌مه ئه‌رکی ئه‌وه؟ ئەگەر کەسێک سکالای هەبێ دەبێ سکاڵا بۆ ئەو کۆمیسیۆنە ببا، کەچی ئێستا هاورێیانی ئەو کۆمیسیۆنە خۆیان بوونە بە قازی و خەڵک مەحکەمە دەکەن و دواتریش بە هاورێی ئێمە دەڵێن “ئەگەر ئیعتیرازت هەیە دەتوانی داوای پێداچوونەوە بکەی”!! له‌ڕاستیدا ئەو هاورێیانە ئەوەی کە ئیمەی پێ تاوانبار دەکەن خۆیان تا چەنده عەمەلیان پێ کردووە و چه‌نده ئه‌و سنوورانه‌ی خۆیان ئاماژه‌یان ده‌ده‌نێ پاراستوویانه؟ لە دوای کۆنگرەی سێزدەی حیزب‌دا ئایا ئه‌وان نه‌بوون که ئۆپۆزیسیۆنیان راگه‌یاند و ده‌یان بابه‌ت و راگهیندراویان بلاو کرده‌وه؟! پێمان باشە بزانین کە لەکوێی بەرنامەی حیزب‌دا ئەوکات هاتبوو کە ده‌توانن له نێو حیزب‌دا ئۆپۆزیسیۆن پێکبێن؟ و چه‌ن که‌سیان له سه‌ر راگه‌یندراو و بابه‌ته‌کانیان که روو به ده‌ره‌وه‌ی حیزب بلاو ده‌کرانه‌وه ده‌رکران؟ ئەمرۆ ئێمە گروپێکمان پێکهێناوە کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پێڕه‌وی حیزب‌دا نیە. کەچی هاورێیانی ئێمە بەم شێوەیە هەڵسووکەوت دەکەن. جێگای ئاماژەیە کەهەر وەک جاری پێشوو کە هاورێیانی دیکەمان سزا درابوون، لایەنی پاوانخواز حازر نەبوونە کە ئەم جارەش سزاکە بە نووسراوە بدەن بەو هاورێیەمان و شەفاهی پێیان ڕاگەیەندووە. لێرەدا پێویستە ئەوە ڕابگەیەنین کە ئەو کەسانەی کە ئەورۆ هاورێیانی ئێمە سزا دەدەن لە دوای کۆنگرەی سێزدەی حیزب، لەو کەسانە بوونە کە خۆیان لە هیچ شتێک نەپاراستووە سەبارەت بە نووسین و خستنە ژێر پرسیاری حیزب و باس کردنی هەموو بابەتێک لەسەر حیزبەکەیان و تەنانەت و ده‌رئه‌نجام حیزبیەکەشیان لەت کرد، کەچی ئێستا خۆیان کە مێژوویەکی ئاوا و کارنامەیه‌کی ئه‌وتۆیان هەیە، بە ناوی پارێزگاری لە بەرنامەو ئەساسنامەی حیزب و بە دەستووری دیکتە کراوی دەفتەری سیاسی هاورێیانی ئێمە سزا دەدەن.
ئێمە وێرای مەحکوم کردنی ئەو شێوە هه‌ڵسوکه‌وته نادێموکراتیکانە، رایدەگەیەنین کە ئەو شێوە سزایانە قەبووڵ ناکه‌ین و خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌ندامانی حیزب ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که هیچ ئیعتیبارێک بۆ ئه‌م چه‌شنه بریاره نادیمۆکراتیک و سزادانه نادادپهروهرانهگهله دانانین و خۆمان هەر بە ئەندامی ئەو حێزبە دەزانین .ئه‌وه‌ش وه‌بیری رای گشتی دێنینه‌وه که ئه‌م هه‌لسوکه‌وته سه‌رکوتکارانه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌گه‌ری رادیکالیزه بوونی دۆخه‌که زیاتر ده‌کات و له‌وانه‌یه به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆمان ناچار له هه‌ڵوێستێکی نه‌خوازراومان بکاته‌وه که بێگومان وه‌باڵی به ئه‌ستۆی رێبه‌رایه‌تیی پاوانخوازی حیزب ده‌بێ .
ئێستا ئەوەی بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستان زیاتر لە جاران روون بۆتەوە پوچ بوونی ئەو ئیدیعایانەیه کە که‌مینه‌ی کومیته ناوه‌ندیی حیزب له پاش کۆنگره‌ی سێزده لەسەری قەیرانی خولقاند و حیزبی دێمۆکراتی پێ تەوەساندەوە! له راستیدا ئه‌م لایەنه لە پێناو بەرژەوەندیی تاکەکەسی و تاقم گه‌رایانه‌ی خۆیاندا دابڕانیان رەخساند وههم ئه‌و کات و هه‌م دوای دابڕانیش ئەو وەزعەیان خولقاند کە نەتەوەکەمانیان تووشی نائومێدی کرد‌و و کۆمەڵیک لە ئەندامانی حیزبیشیان گەیاندۆتە ئەو قەناعەتە کە ئەو کەسانەی کە رێبەران و ئه‌ندازیارانی پارچه کردنی حیزب بوون لە گەڵیان راستگۆ نەبوونە. جارێکی دیکە وێرای مەحکوم کردنی ئەم شێوە بریار و هه‌ڵسوکه‌وته نادیمۆکراتیکانهی ده‌فته‌ری سیاسی ، رای گشتیی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که رێبه‌رایه‌تیی پاوانخوازی حیزب ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵوێستێکی نه‌خوازراو پاڵ پێوه ده‌نێت و پێده‌چێت سیناریۆیه‌کی دیکه‌یان بۆ پارچه کردنی حیزب به ده‌سته‌وه بێت. بۆیه داوا له هه‌موو دۆستانی حیزب و جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد ده‌که‌ین هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ رێگرتن له‌م پێشێلکارییانه‌ی رێبه‌رایه‌تیی حدک و ئاڵۆزتر بوونه‌وه‌ی دۆخه‌که بخه‌نه گه‌ڕ.
گروپی هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان_ده‌ره‌وه‌ی وڵات
11/6/2012

