هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بیروڕای‌ ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ 22ی‌ پووشپه‌ڕ چییه‌؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shahid_dr_qasimluy_hargiz_namr22ی‌ پووشپه‌ڕی‌ ئه‌مساڵ‌، 23 ساڵ بەسەر تیرۆری رێبەری ناوداری گەلەکەمان دوکتور قاسملووی نەمردا تێ دەپەڕێ.

بەم بۆنەیەوە چەندین ساڵە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی بانگەواز چەند خاڵێک وەک پێشنیار دەخاتە بەردەم کۆمەڵانی خەڵک لە کوردستانی ئێران‌و خەڵکی بەئەمەگی کوردستانیش، ئەوەندەی بۆیان کراوە، بەدەم بانگەوازەکەوە هاتوون‌و بە جێبەجێ کردنی ئەو داواکارییانە، هەم وەفاو ئەمەگناسی خۆیان بەرامبەر بەو رێبەرە مەزن‌و نەمرە دەربڕیوەو هەم نەفرەت‌و بێزاری خۆیان لە رێژیمی تیروریست‌و تیروریست پەروەری کۆماری ئیسلامی نیشان داوە.

22 پووشپه‌ڕ بۆته‌ ده‌ره‌تانێک بۆ ده‌ربڕینی هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان‌و پێداگری یه‌کگرتووانه‌ی وان بۆ به‌دیهێنانی ماف‌و ئازادییه‌ ڕه‌واکانیان‌و هەم بۆتە هۆیەک بۆ لێک نزیکبوونەوەی حیزب‌و لایەنەکانی رۆژهەڵات. ئه‌م هاوپێوه‌ندیه‌ له‌ شکڵ‌و شێوه‌ی جۆراوجۆردا له‌ ئیلام‌و کرماشانه‌وه‌ بگرە تاکوو خۆی‌‌و ماکۆ، بە شێوەی جۆراوجۆرو لە ئاستی جۆراوجۆردا بەڕێوە چووەو بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا خەڵکی چاونەترسی کوردستان بە شێوەیەکی باشترو شیاوتر له جاران بەڕێوەی دەبەن.

به‌ڕای‌ ئێوه‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان ئێران له‌ بانگه‌وازی‌ ئه‌مساڵی‌دا چ داواكارییه‌ك بخاته‌ به‌رده‌م خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان؟‌و پێشنیاری ئێوە بۆ چالاک بوونی زیاتری خەڵک لەم رۆژەدا چییە‌؟و به‌گشتی‌ بیروڕای خۆتان سەبارەت بەم رۆژە بنووسن.

پێشه‌كی‌ سپاستان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریتان له‌م باسه‌دا.

له‌گه‌ڵ‌ رێزدا

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

22ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1391

11ی‌ ژووئه‌نی‌ 2012

 

ـ تێبینی‌: تكایه‌ به‌پێی‌ ئیمكان بۆچوونه‌كانتان به‌ پیتی‌ لاتین مه‌نووسن.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1466
بۆچوونه‌کان (7)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن بێریتان, June 14, 2012
ئەگەر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە چ کاری بە رۆژهەڵاتی کوردستان داوە؟؟؟
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن فازیل, June 14, 2012
به‌پێی بارو دۆخیی ناوخۆ و به‌هانه نه‌دان به ده‌ست ڕژیمی خوێن ڕێژ، باشترین چالاکی مانگرتنی مه‌ده‌نیانه‌ی کۆمه‌ڵانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستانه.ده‌بێت حیزب هه‌ر له ئێستاوه‌ بانگه‌واز بۆ ئه‌و چالاکییه بکات و هاوکات ڕێکخراوه‌کانی دژ به‌ کۆماری ئیسلامی ،هاوکاری ئه‌و بانگه‌وازه‌ بن.
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن koroshekabir@gmail.com, June 12, 2012
اگه‌ حزب بتونه‌ از طریق كنگره‌ی‌ ملیتهای‌ ایران فدرال به‌رنامه‌ واسه‌ بقیه‌ شهرهای‌ ایران هه‌م داشته‌ باشی‌ خیلی‌ خوب میشه‌
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن دڵسۆزێك , June 12, 2012
نازانم به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌ڵام به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت حیزبی‌ دێموكرات ده‌بێ‌ كارێ‌ بكه‌ كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ناو هه‌موو میدیاكانی‌ جیهاندا هه‌بێت‌و هه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ ده‌بێ‌ به‌رنامه‌ دابڕێژێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژی‌ 22ی‌ پووشپه‌ڕدا پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو میدیا به‌ناوبانگه‌كان هه‌بێت‌
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن جنووب, June 11, 2012
سڵاو له‌ رێبوارانی‌ رێبازی‌ دوكتور قاسملوو
هیوادارم مانگرتنێكی‌ به‌رینتر به‌ڕێوه‌ بچێ‌. تكایه‌ بۆ‌ به‌رینتربوونی‌ مانگرتن له‌ پارێزگاكانی‌ كرماشان‌و ئیلام‌و لورستان زیاتر هه‌وڵ‌ بده‌ن
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن awataxwa, June 11, 2012
ئاوات
هیوادارم حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ش هاوكاری‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بكه‌ن‌و پێكه‌وه‌ مانگرتنێكی‌ به‌رینتر به‌ڕێوه‌ به‌رن.
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن kurd -taran, June 11, 2012
اعتصاب را 100% بايد در نظر گرفت

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy