حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) له پێشوازی به‌ستنی کۆنگره‌ی 15 مینی دایه که باڵاترین ئۆرگانه بۆ پێداچونه‌وه به کار‌و باروبار و رێبازهکانیدا، به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌شی كوردی رادیۆ ده‌نگی ئا‌مریكا چه‌ند پرسیارێکى سه‌باره‌ت به کارنامه‌ی کۆنفرانسه‌که ئاراسته‌ى کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و وته‌بێژی حیزب کرد.
جێگری سكرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و وته‌بێژی حیزب ده‌ڵێت: کۆنگره‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ر چوار ساڵێک به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ێ که تێدایه به‌رێوه ده‌چێت که له‌وێدا هه‌موو هێڵه سیاسیه‌کان، به‌رنامه و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کان تێدا شرۆڤه ده‌کرێن و هه‌ر وه‌ها پهيرهوپرۆگرام و رێبه‌رایه‌تیه‌کی نۆی بۆ ده‌وره‌ی چوار ساڵه ده‌ست نیشان ده‌کرێت. کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی سه‌باره‌ت به‌و خاڵه گرنگانه که شیانی ئه‌وه هه‌یه باس بکرێن ده‌ڵێت کێشه‌ی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی فیدرالدا، دیموکراسی و ئه‌و حکومه‌تی که ئێمه بۆ ئایندهی ئێران پێشبینی ده‌که‌ێن، به‌هێزکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، کێشه‌ی ژنان و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌م خاڵانه له راپۆرتی حیزب و له ناو کۆنگره‌دا روو بده‌نه‌وه. سه‌باره‌ت به یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ باڵه‌که‌ی تری حیزب ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه دژ به جیابونه‌وه و دابڕانی ئه‌و هاوڕیانه بوينه و ئێستاش ئه‌و کێشه‌یه، کێشه‌یه‌ک نییه ته‌نها له ئیراده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بێت که به ته‌نێ چاره‌سه‌ری بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی خواره‌وه، ماوه‌كه‌شی 19:50 خوله‌كه.
Download
Name
Play
Size
Length
kak hasan sharafi - VOA-0
27.3 MB
19:51 min

