به‌ره‌به‌یانه‌و خۆر هه‌ر وه‌ک جاران بسکه‌کانی ئاڵۆزاون
نمه‌نم فرمێسکه باران به قه‌تپاڵی مێژوودا
دێته خۆاره‌وه
پێنووس یاغیه له مه‌چه‌کی ژیان و
ڕێگای ههورازو نه‌هامه‌تى ساڵی گرتۆته به‌ر
زه‌مه‌ن گوێکانی کپن و
هه‌واڵ وه‌ک یاده‌وه‌ری
قه‌ڵه‌مبازی دونیای
قیزه‌ونی گۆریچه‌ی خوایان بووه
ئازار یه‌ک له‌دوای یه‌ک
له‌دایک ده‌بن
هه‌موو مێژوو وه‌ک خۆیان ده‌نووسنه‌وه
ده‌ریا ماته
بێ شه‌پۆڵه
سۆمای چاوه‌کان له ئاسۆ ده‌ڕوانن
ئاسۆش
له قورسترین خه‌وی ئه‌به‌دی
خه‌ریکی شانه‌کردنی زولفه‌کانيه‌تی
زه‌مه‌ن له‌پشووی هاوینه دایه
شۆ ڕش دیله
ئاسمان هه‌روا ده‌گرمێنێ
پێرێ له‌بۆکان، زه‌ماوه‌ندی سوممه‌یه بوو
ئه‌مڕۆ له پیرانشار چه‌قۆ له خوازبێنی
شوکر بۆ
سبه‌ینێش له‌سه‌ر گۆڕی
یه‌ڵدا 27 نه‌ونه‌مامی ژین ده‌ڕوێنین
دووبه‌یانیش مشت له سينگ ده‌کوتین
بۆ ئاواته‌کانی له‌یلا زانا
ئاخ له‌خۆم شه‌رمه‌زار
له‌خۆم شه‌رمه‌زار
سبه‌ی چ بۆ مناڵه‌که‌م بڵێم
بڵێم خۆری کهنارنشينی وڵاتی ئێمه
عاشقی نه‌شئه‌ی به‌هارێکی بێبه‌ری له ژیانه
له‌خۆم شه‌رمه‌زار له‌یلاکه‌م له‌خۆم شه‌رمه‌زار
دونیا نوقمی بێده‌نگى و
کورسی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانم
یاغین له ئازادی و
پێنووسی ده‌ستیشم
هه‌ر دێت تل ده‌خواو
به‌ده‌م ژانه‌وه ئه‌تلێته‌وه
ده‌ترسم سبه‌ی
ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ده‌ستیشم بشکێ‌و نه‌توانم
بتنووسمه‌وه
نه‌توانم
بتنووسمه‌وه

