خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
بەداخەوە لەو چەند رۆژەی رابردوودا و بە دوای بلاو بوونەوەی کۆمەڵێک ناو لە هاورێیان و هاوبیرانی گروپی هەلوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ،شالاوێکی بەرین لە قسەی ناراست و بە دوور لە هەموو پڕه‌نسیپ و ئەخلاقێکی سیاسی و رۆژنامەگەری لە لایەن ماڵپەری بە ناو سەربەخۆی"رۆژهه‌ڵات تایمز"ی سەر بە لایەنی پاوانخوازی حدک به هاوکاریی دەست و تاقمە ناسراوەکانیان و به ناو نووسه‌رانی په‌سن بێژیان، کرواتە سەر گروپی هەڵوێست .
هەر لەو پێوهندییەدا پێویستە هه‌ندێک له چه‌واشه‌کارییه‌کانیان بۆ رای گشتی خەڵک روون بکەینەوە:
١- پێش هەموو شتێک پێویستە ئەوە بلێین کە کۆپی کردنی بابەتێک لە مالپەرێکی دیکە و بلاو کردنەوە بە شێوەیەک کە تەنانەت ئاماژه‌یه‌کیش به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که نه‌کرێت و ئەسلی راگەیەندراوەکە لابرابێ بۆ مەبەستی چەواشەکردن و بەلارێدابردنی رای گشتی، دوورە لە هەر چەشنە بنه‌مایه‌ک و راستگۆیی کاری رۆژنامەگەری کە هاورێیانی سەر بە لایەنی پاوانخواز ئەنجامیانداوە.
٢- لایەنی پاوانخواز بەم کارەی نیشانی‌دا کە تەحەمولی جیابیرانی نیەو رێز له بیر‌و بۆچوونی ئەوان ناگرێ، دەخوازێ هەرچەشنە بۆچوونێکی نه‌یاری خۆی بەم مێتۆدانە کە دوورە لە هەر چەشنە پێوه‌رێکی حیزبێکی مۆدێرن و عەقلانی وڵامبداتەوە کە ئەوە بە پێچەوانەی ئیدەعاکانی پێشوویانە کە خۆیانیان پێ پێناسە کردبوو.
٣- هەر لە رۆژی یه‌که‌می بڵاو بوونەوەی ئەو راگەیەندراوەوه لایەنی پاوانخواز دەستی کردوە بە پەیوەندی گرتن بەو کەسانەوە که ناوه‌کانیان هاتووه، بۆ ئەوەی نامەی پەشیمانیان پێ بنووسن و پاشگەزیان بکەنەوە، بەڵام کاتێک نەیانتوانی ئەوە کارە بکەن دەستیان کردووە بە ئینکاری ئه‌ندام بوونی ئەو هاورێیانە و به هەرشە و گوڕه‌شه که گوایه له حیزب ده‌رده‌کرێن یا پشتگیرییه‌کانیان وه‌رده‌گرنه‌وه، لە هەوڵی پاشگه‌ز کردنهوهیاندان .
٤- هەندێک شێوه نووسه‌ری دیوه‌خانی و په‌سن نووس که بۆ هەموو لایەک ناسراون ،دەستیانداوەتە نووسینی بابەت یا باشتر وایه بڵێین "دیکته" و و بڵاو کردنەوەی کۆمەڵێک بابەتی ناراست کە تەنانەت خۆشیان باش دەزانن کە ئەوەی پێنووسی چه‌واشه‌کاریان دەینووسێ دوورە لە راستی و ئینکاری واقەعیەتە. روون و ئاشکرایه کە ئەو کەسانە خاوەنی مێشک و بیری خۆیان نین و که‌سانێکی دیکه بیریان بۆ ده‌که‌نه‌وه و ئه‌مان ته‌نیا ئه‌رکی هه‌ڵڕشتنیان له سه‌ر لاپه‌ره‌کان له ئه‌ستۆیه. له راستیدا ئه‌مانه خۆیان نین و بە دەستوری کەسانی دیکەوە که‌وتوونه‌ته ئەو هه‌ڵبه‌ز دابه‌زه‌وه .
٥- نووسینی کامێنت بە ناوی خەلکانێکەوە و بلاوکردنەوەی وەک نامه‌ی پاشگەزبوونەوە دوورە لە هەر جەشنە ئەخلاقێکی رۆژنامەگەری و هەروەها سانسۆر کردەنی رونکردنەوەکان و بابەتە پێوەندیدارەکان بە شیوەیەکی بەر بلاو لە مالپەری به ناو سه‌ربه‌خۆی "رۆژهه‌ڵات‌تایمز"ی سەر بە لایەنی پاوانخوازی حدک جیا لە دەرخستنی رووی راستەقینەی لایەنی پاوانخواز و تریبوونه ناسراوه‌که‌ی هیچ دەسکەوەتێکی دیکەی بۆیان نیە. دەبێ ئەوەش باش بزانن کە بەم چەشنە کارانە ناتوانن ورەی هاورێیانی ئێمە بۆ پێداگری لەسەر هه‌ڵوێست و خواستی یەکریزی و یەکگرتنەوەی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حیزب لاواز بکەن.
له کۆتاییدا وێڕای پێداگرتنه‌وه‌مان له سه‌ر هه‌ڵوێست و داوای ره‌وامان ،هیوادارین کە لایەنی پاوانخوازی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە خۆی دابیتەوەو واز لەم هەموو سیناریوسازییە بێنێ و بنووسه‌کانی لە بلاوکردنەوەی بابەتی ناراست دوور بخاته‌وه، هەروەها هەوڵبدات هەنگاوی جیدی هەڵبگرێ بۆ ئەوەی که بە شیوەیەکی عەقلانی مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکاو له باتی گرژتر کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که ، دان به راستییه‌کاندا بنێ و هەوڵی خۆی بۆچاره‌سه‌ری و ده‌ره‌نجامیش یەکریزی و یەکگرتوویی ریزه‌کانی دێموکرات بخاته گه‌ڕ.
گروپی هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان _ دەرەوەی وڵات
26/5/2012

