هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

فێدراسیونی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانی ئێران پێكهات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

fedrasioni_lawan_2له‌ پێناو به‌ دیهاتنی یه‌كگوتاری و به‌ هێز كردنی رۆحی هاوخه‌باتی له‌ نێوان لاوانی كوردستاندا، پاش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ و راوێژ و لێكدانه‌وه‌ له‌ نێوان رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتدا، فێدراسونی تایبه‌تی خۆیان راده‌گه‌یه‌نێن.

ئه‌و فێدراسیونه‌ پێكهاتنی خۆی به‌ ده‌رئه‌نجامی ته‌بایی و لێكنزیك بوونه‌وه‌ی بیر و بۆچونه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتورییه‌كانی لاوانی كوردستان و هه‌روه‌ها گرینگایه‌تی لێكهه‌ڵپێكرانی وزه‌ و توانا و لێهاتوییه‌كانی لاوان و رۆڵیان له‌ به‌ هێز كردنی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا ده‌زانێت.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌ی كۆتاییدا له‌ رێكه‌وتی 3/3/1391 به‌رامبه‌ر به‌ 23/5/2012 پاش رێكه‌وتن و په‌سه‌ند كردنی به‌رنامه‌ و پێڕه‌وی ناوخۆی فێدراسیونه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه‌، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردراو پاشان له‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌ریدا، هاوڕێیان فوئاد خاكی به‌یگی و عه‌لی به‌هرامی وه‌ك سكرتێر و وته‌بێژی ده‌وره‌یی و ئاوات قوره‌یشی به‌شی پێوه‌ندییه‌كان، مه‌نسور سه‌مار، راگه‌یاندن و ئه‌نوه‌ر عه‌باسی بۆ به‌شی ئیداریی فێدراسیونه‌كه‌ هه‌ڵبژێردران له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریدا.

ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بریتین له‌:

1 ـ كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات

2 ـ یه‌كییه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

3 ـ ناوه‌ندی لاوانی پێشڕه‌و

4 ـ ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران

5 ـ یه‌كییه‌تی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

6 ـ لاوانی یه‌كییه‌تی شوڕشگێرانی كوردستان

7 ـ لاوانی یه‌كیه‌تی دێموكراتی كوردستان


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1228
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy