هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مــــــــــــــــــــه‌ر گی ئازادی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 gorestane_khawaran_2کازیوه‌ی به‌ره‌به‌یانه

ئه‌مڕۆ مه‌رگ یاغی تر له‌هه‌ر رۆژێکی تره..!

چنگه‌کانی له‌قوڕقوڕاچکه‌ی

ئازادی گیر داوه‌و به‌دوای خۆیدا په‌لکێشی ده‌کات..!

له ‌پشکۆتنه‌وه‌ بۆ سیس بوون،

له ‌هه‌ڕه‌تی لاويه‌وه ‌بۆ سه‌رده‌می پیر بوون،

له‌ناو مناڵدانه‌وه

به‌ره‌و گۆڕستان،

له‌ رووناکييه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ناوی شه‌وه‌زه‌نگ...!

سا ئه‌م دێوه‌زمه‌یه‌

به ‌دانه‌ گڕه‌کانی

ئازادی گه‌مارۆ داوه‌و

به‌ چنگه‌کانی خه‌ریکی ڕنینی

سيمای ژیانه...!

دێوزمه‌ی مه‌رگ، تینوو به‌خۆینی ئازادی ،

ساته‌ وه‌ختێکه ‌له‌ به‌رزترین لووتکه‌ی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه ‌کوێره‌وه

ژیان ده‌سکه‌نه ‌ده‌کاو گۆڕستان چراخان ...

شۆڕش خه‌ڵتانی خوێنه‌و

ژیان ئه‌ژنۆکانی ڕۆجی زه‌وی بوون،

...

دیو‌زمه‌ی مه‌رگ

وه‌ک ڕه‌شه‌بای یاغی له‌ باو بۆران

هه‌ڵه‌سون دێنێ

دانه ‌گڕه‌کانی له‌ ناخی ئاسۆ قایم کردوه‌و

قاقا به ‌زه‌مه‌ن پێده‌که‌نێ ...

دونیا کپ و ماته‌و

ژین ڕه‌شپۆش ...

ئه‌مڕۆ هه‌ناسه ‌قه‌تیسه‌و

فرمێسک بۆته ‌تاڤگه‌و

ئاوی ژیان له ‌زه‌مه‌ن ده‌چۆڕێنێ ...

کاره‌سات یه‌ک له‌دوای یه‌ک

عه‌جه‌ب زه‌مه‌نێکه ..!!!

دێو‌زمه‌ی مه‌رگ خۆی له‌ خوێنی

ئازادی پاراو ده‌کا..

مه‌رگ له‌مسه‌ر هه‌تا ئه‌وسه‌ری گۆی زه‌وی

له ‌بۆسه‌دایه.

شار له‌گه‌مارۆ دایه‌و لووشمه ‌لووشم ڕێ ئه‌بڕێ..

مه‌ڕگ له‌سه‌ر چۆکه، شه‌وه‌زه‌نگ تارما‌یی خۆی به‌سه‌ر زه‌مه‌ندا

کێشاوه‌و

گۆی زه‌وی هه‌ر له‌چه‌شنی خۆر گیران

ناڵه ‌ناڵيه‌تی ...

سپێده‌یه‌

خۆر له‌ماته‌م

چیا ڕه‌ش پۆشه‌و ژین به‌ په‌رۆش،

باڵنده‌کان تنۆک تنۆک

فرمێسک هه‌ڵده‌ڕێژن

به‌سه‌ر شاباڵی هه‌ڵۆ ...

دونیا نوقمی بێده‌نگێ..!

خه‌ونه‌کان یه‌ک له‌دواى یه‌ک به‌سه‌رهاته‌کان ده‌گێڕنه‌وه

ئه‌ستێره‌کان له ‌ئاسمان ته‌ڕ‌ن

گۆرانيه‌کان زه‌مزه‌مه ‌ناکرێن

دڵه‌کان کیش و مات

دڵه ‌به‌ردینه‌کان قاقا به‌ گوێی زه‌مه‌ن دا ده‌خوێنن،

شایی و لۆغانیان

له‌وسه‌ر هه‌تا ئه‌وسه‌ری گۆی زه‌وی

له‌گه‌ڕان دایه ...

کات: چه‌ند چرکه‌یه‌ک پێش له‌دایک بوونی هه‌ناسه

که‌ره‌سه: ته‌ناف و سێداره‌و شمشێر

ئامانج: مه‌رگی ئازادی

هه‌واڵ: وڕو کاس

یاده‌وه‌ری: ماته‌م گێڕان و چه‌پکه‌گوڵی ڕێزلێنان بۆ

ده‌شتــــــــــــــــــــــــــــــــی خاوه‌ران ...

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1480
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy