کوردستانێکی گه‌وره که هه‌موو خاکی کوردستان له خۆ بگرێ ئاواتی هه‌موو خه‌ڵکی کورده، کوردانی دانیشتووی رۆژهه‌ڵات زۆر جار که باس له کوردستان ده‌که‌ن سنووره‌کانی هه‌تا نزیکی که‌نداو وێنا ده‌که‌ن و لوڕ و له‌ک و به‌ختیارییه‌کان به به‌شێکی دانه‌بڕاو له خۆیان ده‌زانن، ئه‌مه‌ش هه‌ستێکه که بهگراوهندێکی مێژوویی له پشته‌وه‌یه و هه‌م له لای کورده‌کان و هه‌م له لای لوڕ و له‌که‌کان به نیسبه‌ت یه‌کتریه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر چاوێک به به‌رنامه و پرۆگرامی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بخشێنین و له لێدوانی نوێنه‌رانی ئه‌و حیزبانه له راگه‌یه‌ندنه گشتییه‌کان ورد بینه‌وه ده‌بینین که ئه‌وان ته‌نيا باس له 4 پارێزگا ده‌که‌ن وه‌کوو خاکی کوردستان که ده‌توانی له داهاتوو دا خه‌سارێکی قه‌ره‌بوو نه‌کرا له یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و خاکی کوردستان بدات.
من نامهه‌وێ له‌م بابه‌ته دا به شێوه‌یه‌کی زانستی باس له هاوره‌گه‌زی لوڕ و له‌ک و کورد بکه‌م ، به‌ڵکوو ئه‌و کاره پیرۆزه پێویستی به ناوه‌ندی جۆراوجۆر هه‌یه که به کۆکردنه‌وه‌ی نووسه‌ران و رۆشنبیرانی کورد و لوڕ هه‌یه که پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ئه‌و که‌لێنه‌ی که به هۆی کاریگه‌ری کولتور و زمانی فارسی له سه‌ر زمان و که‌لتووری لوڕی و هه‌روه‌ها جیاوازی ئایینییه‌وه دروست بووه که‌م بکه‌نه‌وه.
له باری مێژووییه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نووسه‌رانی عه‌ره‌ب، کورد و رۆژهه‌ڵاتناسان لوڕیان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد له قه‌ڵه‌م داوه. شه‌ره‌فه‌دین بتلیسی له پرتووکی "شه‌ره‌فنامه" ده‌ڵێ که کورده‌کان له چوار به‌ش پێک هاتوون: 1 کورمانج ، 2 لوڕ ، 3 که‌لهور ،4 گۆران.گه‌ڕیده‌ی رووسی بارون رۆبێر له سه‌فه‌ری خۆی بۆ ناوچه‌کانی لوڕستان و خوزستان ده‌ڵێ :له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هێندێک له لوڕه‌کان و کورده‌کان خۆیان به جیا له یه‌ک ده‌زانن به‌ڵام ئه‌و زمانه‌ی که ئه‌وان به کاری دێنن هاوبه‌شه‌و وئه‌مه خۆی سه‌لمێنه‌ری هاوڕه‌گه‌ز بوونی ئه‌وانه.هه‌روه‌ها زۆربه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان وه‌کوو سێرجان مهلهکوم،لۆریه ، هاسل و...هتد لوڕهکانیان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد زانیوه.
نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست و ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ویستوویانه که لوڕه‌کان له کورده‌کان دابڕێنن و له‌م پێناوه‌دا به که‌ڵک وه‌رگرتن له راگه‌یه‌ندنه گشتییه‌کانی خۆیان و به شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ پێکانی ئامانجه‌کانی خۆیان هه‌وڵیان داوه. ئه‌وان له‌م په‌یوه‌ندییه دا هه‌وڵیان داوه هێندێک له کهسایهتییهکهانی لوڕساتان بخه‌نه ژێر رکێفی خۆیان ، ده‌بینین که که‌سانێک سه‌ریان هه‌ڵداوه که لوره‌کان به گرێدراوی نه‌توه‌ی فارس‌و زۆر جار به نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له کوردی ده‌زانن و هێندێک جاریش دژایه‌تی کوردستانیان کردووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ ئێمه‌ی کورد شتێکی نوێ نیه،زۆر دوور نه‌ڕۆین ، له دڵی کوردستان و له ناوچه‌ی هه‌ورامان و به‌تایبه‌تی شاری پاوه دوژمن هه‌وڵی داوه که به دامه‌زراندنی بنکه‌و ناوه‌ندی جۆراو جۆر که له خزمه‌ت سیاسه‌ته‌کای وێدایه ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکا که ههورامیییهکان نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازن و په‌یوه‌ندییان به کورده‌وه نییه.
ئه‌وه‌ی که جێگای داخه ئه‌وه‌یه که هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ، کاتێک باس له خاکی کوردستان ده‌که‌ن ته‌نیا ئاماژه به چوار پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام ده‌ده‌ن و به جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن که راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌بێته ته‌واوکه‌ری سیاسه‌تی حکوومه‌ته ناوه‌ندییه‌کان بۆ دابڕانی لوڕه‌کان له کوردستان.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ین به حه‌شیمه‌تی دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که رێژه‌یه‌کی زۆر له حه‌شیمه‌تی نیشته‌جێی ئه‌و دوو پارێزگایه له دوو هۆزی له‌ک و لوڕ پێک هاتووه،لێره‌دایه که ئه‌م پرسیاره به زه‌قی دێته ئاراوه که چۆنه به‌شێک له لهکو لوڕه‌کان که له نێو سنووری پارێزگای کرماشان و ئیلام دا نیشته‌جێن کوردن و خاکه‌که‌یان کوردستانه ، به‌ڵام به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌وان که له پارێزگاکانی خوزستان، لورستان ، هه‌مه‌دان و... نیشته‌جێن کورد نین و خاکه‌که‌یان کوردستان نیه؟!
هێندێک که‌س به‌شدار نه‌بوونی ئه‌وان و ته‌نانه‌ت ئیلام و کرماشانیش ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌یه‌ک دژی ئه‌و ناوچانه و به کوردستانیان نازانن، ئه‌وه‌ی که لێره‌دا روونه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه له شوێنهکای دیکه به پشتگیری خۆیان له برا کورده‌کانیان نیشانیان داوه که له رۆژانه‌ی ته‌نگانه دا شانبه‌شانی برا کورده‌کانیان به‌رانبه‌ر به دوژمنی هاوبه‌شیان راده‌وستن و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی که پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد. ئه‌وه‌ش که به‌و جۆره‌ی که پێویست بووه له بزووتنه‌وه‌ی کورد دا به‌شدارییان نه‌کردووه هۆی کاریگه‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی بووه که دوژمنانی کورد له‌و ناوچانه ره‌چاویان کردووه و هه‌روه‌ها که‌مته‌رخه‌می و که‌مکاری حیزب و لایه‌نه سیاسی و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و کولتوورییه‌کانی کوردستان.
هێندێکی دیکه ده‌ڵێن لورستان و....هه‌موویان کورد نین و بۆیه وه‌کوو خاکی کوردستان چاوی لێ ناکرێ، من وه‌کوو کوردێکی خه‌ڵکی پارێزگای کرماشان و وه‌کوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی حدک ئێران ئه‌م پرسیارانه ئاراسته‌ی هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و حیزبی دێموکرات و به‌شداربووانی کۆنگره‌ی 15ی ئه‌و حیزبه به تایبه‌تی ده‌که‌م ؛ ئاخۆ خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا هه‌موویان کوردن؟ ئاخۆ هه‌موو خاکی ئه‌و پارێزگایه کوردستانه؟ ئاخۆ هه‌موو دانیشتوانی کوردستان خۆیان به کورد ده‌زانن؟ به دڵنیاییه‌وه وڵامی ئه‌م پرسیارانه "نا"یه ، نه هه‌موو دانیشتوانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا کوردن و نه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان خۆیان به کورد ده‌زانن ، زۆر کوردیشمان هه‌یه که لای خۆیانه‌وه شۆڕشگێڕن به‌ڵام پێان شه‌رمه که باس له کورد بوونی خۆیان بکه‌ن!
که‌وا بوو سروشتییه که هێندێک له لوڕه‌کانیش خۆیان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌زانن.
ئێسته بۆچی بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ره‌وایه بڵێین کوردستان به‌ڵام بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی لورستان و هه‌مه‌دان و... ناڕه‌وا ؟
ئه‌مه پرسیارێکه که نابێ پشت گوێ بخرێت و هه‌ر کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌بێت به پێی توانا و ئیمکاناتی خۆی هه‌وڵ بدات بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دۆزه پیرۆزه، چونکوو ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئێمه نه‌توانیین کاریگه‌ری بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و دۆزه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت که له داهاتوودا به‌شێک له خاکی پارێزگاکانی ئیلام و کلرماشان بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له نیو لاوانی ئه‌و ناوچانه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه و زۆرێک له لاوانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌رچه‌ند له گه‌ل زمانی دایکی خۆیان نامۆن به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش به شوێن شووناسی خۆیان دهگهێن و به دڵیاییهوه ئه‌گه‌ر کاریان له سه‌ر بکرێت له داهاتوودا ده‌توانن ببنه باسکێکی به‌هێز بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
نه‌مر دوکتور قاسملوو له کتێبی کوردستان و کورد له مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی به کورد زانینی لوڕه‌کان به راشکاوانه ده‌ڵێت"ئێمه پیویسته له سه‌ر لوره‌کان نه‌زه‌رێکی روونمان هه‌بێت" و دواتر ده‌ڵێت ئێمه لوڕه‌کان به کورد ده‌زانین.به‌لام بۆ چی ئه‌و کات به فه‌رمی باسی له وه‌کوو به‌شێک له خاکی کوردستان نه‌کردووه، ئەوەیان ڕازەکەی لای دوکتۆر قاسملووی شەهید بووە کە داخوا چ تێبینی یەکی بۆی هەبووە؟ ئەگیان گومان لەوە دا نیە کە کاک دوکتۆر لۆڕەکانی وەک بەشێکی گرینگی نەتەوەی کورد زانیوە.
هه‌ر چه‌ند دوکتور قاسملوو ئه‌و کاتیش پێی وابوو که زۆربه‌ی لوڕه‌کان پاش کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئابووری و جێگیر بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بن به به‌شێک له نهتەوهی کورد ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر دوکتور قاسملوو تا ئێستا مابایهت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ی یه‌کلایی کردبووه‌وه.
به سرنج‌دان به‌م خاڵانه‌ی سه‌روه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو به‌شداربووانی کۆنگره‌ى 15ى حدک ئێرانه که ئه‌م باسه بکه‌نه یه‌کێک له باسه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆنگره و هه‌وڵبده‌ن وه‌کوو خاڵێک له به‌رنامه و پێره‌وی حیزب دا بیگونجێنن و لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێرینی دیکه له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری حیزبی دێموکرات هه‌ڵبده‌نه‌وه.
حیزبی دێموکرات هه‌میشه نیشانی داوه که ئه‌و هێزه‌ی تێدا هه‌یه که دان به هه‌ڵه‌کانی خۆیدا بنێ و ئه‌م کاره نه‌ک هه‌ر له گه‌وره‌یی حیزبی که‌م نه‌کردوه‌ته‌وه بگره له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک خۆشه‌ویست تریش بووه ، که‌وابوو ئه‌مجاره‌ش به داننان به هه‌ڵه‌ی خۆمان و هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بۆ جارێکی دیکه پێشه‌نگی حیزبی دێموکرات نیشان بده‌ین و خۆمان ده‌رباز بکه‌ین له شه‌رمه‌زار بوون به‌رانبه‌ر به نه‌وه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
سه‌رکه‌وتوو بێت کۆنگه‌ی 15ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


نووسراوه له لایه‌ن ئاوات, May 26, 2013
کورد و لوڕ یه‌کل نه‌ته‌وه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌ی که له زانستگاش بووم له‌گه‌ڵ زحر له براده‌رانی لوڕ پێوه‌ندیمان هه‌بوو که دانیان به‌وه دا ده‌نا که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵی لورستان بۆ وێنه گوێگری مۆسیقای حه‌سه‌ن زیره‌کن یا زۆر شتی تری باس ده‌کرد له زاراوه و داب و نه‌ریتی لوڕه‌کان که ده‌گه‌ڵ منێکی که له پیرانشار ده‌ژیم هیچ جیاوازێکی نه‌بوو.به هیوای یه‌ک گرتنه‌وه‌ی گشت خاکی پیرۆزی کوردستان
ئاوات
نووسراوه له لایه‌ن ئاوات ساروج (که‌ڵهوڕ), May 23, 2012
بووچونیکی به نرخ و جی رێز و پی زانینه ،به داخه‌وه ئه‌مه خۆی کیشه‌یه‌ک ئه‌ساسیه له ناو خه‌ڵکه‌که‌مان که بۆ له کرماشان و ته‌نانه‌ت ئیلام که ئه‌و هه‌موو لوڕهمان هه‌یه‌و که‌سیش وه‌ک حیزبه کوردیه‌کان ! باسیان لی ناکات ،به بروای من له ئه‌ساسی په‌یڕو پرووگرامی حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات که باس له لوڕ نکراوه ! خۆی جی ئیشکاڵ و گرفته ،چۆن باش ده‌زانین له داهاتوو دا ده‌بێته کیشه‌ی بێ ده‌ره‌تان له ئه‌م ناوچانه.با بزانین ترسیشی نیه که بڵێن لوڕ کورده و کورد‌و لور جیاوازی زۆر که‌میان هه‌یه وه‌ک هه‌موو له‌هجه کوردیه‌کان چۆن مێژۆ سه‌ڵماندویه‌تی که ئه‌م خه‌ڵکه پیکه‌وه بوونه‌و ،هاو خوین و هاو فه‌رهه‌نگ ،له جوگرافیایه‌کی هاوبه‌ش ،له هونه‌رو کهلهتوورو زمانیکی زۆر به یه‌ک نزیک و ده‌توانین بڵێن وه‌ک یه‌ک بونه‌و هه‌ن ،جا ئه‌گه‌ریش باسیان نه‌کرێت ،به گشتی بۆ هه‌موومان زه‌ره‌مه‌نده!
من به دڵ و گیان له‌گه‌ڵ ئه‌م بیر‌و بوچونه به نرخه‌م و هه‌وڵیشی بۆ ئه‌ده‌م که جی گیر بیت .وه هازرم کاری بۆ بکه‌م(چۆن خه‌ڵکه‌که‌مان پی سه‌یره کورد‌و لوڕ جیا بکرێنه‌وه!!).
به سپاسه‌وه
نووسراوه له لایه‌ن mohamad, May 23, 2012
نووسراوه له لایه‌ن عوسمان كه‌ره‌می, May 23, 2012
نووسراوه له لایه‌ن parviz, May 22, 2012
ــ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان": هاوڕێی به‌ڕێز، له‌گه‌ڵ سپاس بۆ جه‌نابت، تكایه به‌پێی ئیمكان بۆچوونه‌كه‌ت ئه‌مجاره به پیتی لاتین مه‌نووسه