هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کام وڵاتم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

kama_wllat_2زۆر جار لێم ده‌پرسن

کامه‌یه ‌وڵاته‌که‌ت ، کوا پێناسه‌که‌ت

له‌ وڵامدا ئاخێک هه‌ڵده‌کێشم و

به‌ چاوێکی پڕ له‌گریانه‌وه‌ ده‌ ڵێم

ئه‌رێ، ئه‌رێ

ئه‌مه‌ وڵاته‌که‌مه، وڵاتێکی له‌ شه‌خته‌ دراو

وڵاتێک به‌ زامێکی قووڵ و ده‌ردێکی بێ ئه‌ژمار

وڵاتێک که‌ دێمو کراسی تێيدا

پێی نه‌گرتووه‌و به‌رده‌وام له‌ زیندان دایه‌و

حوکمه‌که‌شی ئه‌به‌دی‌یه‌

ئازادی پێشمه‌رگه‌یه‌و

باڵای به ‌ره‌خت و چه‌ک و فیشه‌ک ڕازاوه‌ته‌وه‌و

به‌چیاوه‌یه‌و

رێبوارانیشی

کیژو کوڕانی وڵاته ‌وێرانه‌که‌من.

...

پێناسه‌ی وڵاتی من:

وڵاتی من مه‌رگه‌ساته

چرکه‌کان له‌دایک نابن و

کاتژمێره‌کان

هه‌ر به‌ره‌و دواوه ‌مه‌له ‌ده‌که‌ن

دایکی ئازادی

هه‌میشه‌ به‌ژانی له‌دایک بوونی

شۆڕشه‌وه‌یه

باوکی وڵاتم هه‌میشه ‌برینداره

خۆشک و براکانم

هه‌ر خه‌ریکی ده‌سکه‌نه‌ی

خه‌مه‌کانی رۆژگارن...!

ئێره ‌قاقڕستانه‌

قـــــــــــــــــــــــاقڕستان !!!

له ‌وڵاتی من هه‌موو رۆژێک باڵی په‌پووله‌یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌رێ

ئاسمان ده‌گری و دڵێک له‌ لێدان ده‌که‌وێ و

مۆمێک به ‌تاسه‌وه ‌ده‌کوژێته‌وه‌و

گۆڕێک به ‌چنگی

ده‌سته‌خوشکانم

هه‌ڵده‌قه‌ندرێ

...

ئێره‌ مه‌رگه‌ساته ‌مه‌رگه‌سات

مه‌رگ هه‌موو رۆژێک بێ پشوودان

له‌به‌ر ده‌رگای ماڵت ئاماده‌یه

له ‌وڵاتی من، ژیان ده‌وری ته‌لبه‌نده‌

گۆنای چرچ و لاوازه

ته‌مه‌نی له‌ پیری دایه‌و

هاکا له ‌وه‌سێت کردن!!

له ‌وڵاتی من مۆسیقای ئه‌ڤینداران

بێ بزه‌یه

کونی شمشاڵی شوانێکی ده‌شته‌کی

سوکنای ئازاره‌کانی دایکمه

له ‌وڵاتی من هه‌موو رۆژێ به‌ر له‌خۆرنشین

تابووت جمه‌ی دێ

لاوانم به‌ ئاوی باران

ده‌سنوێژ ده‌شۆن

نه‌خۆشینی مانگانه‌ی کچانی وڵاتم

په‌ڕۆ کۆنه‌ی هه‌ڵدراوی که‌لاوه‌کانه

ئه‌مه‌یه ‌وڵاتی من

....

دیسان بۆت باس که‌م، له ‌ئازارم

سه‌یرکه

مۆسیقای خه‌وی مناڵانم

هه‌وره ‌برووسکه‌ی ده‌ستکردی ده‌ستی ئینسانه

مه‌که‌، بڤه‌یه‌، عه‌یبه‌، وانه‌ی هه‌ر رۆژه‌ی

قوتابخانه‌من

 ....

تۆزو خۆڵ و خاشاکی کۆڵانم

به‌گێژه‌ڵووکه‌ی

مناری مزگه‌وته‌کان خاوێن ده‌کرێته‌وه

له‌ وڵاتی من ئاسمان سوور سووره

له‌ وڵاتی من ،

یه‌ک ده‌که‌وێته‌ سه‌ماو قاقا پێ ده‌که‌نێ

یه‌کێک ده‌که‌وێته‌ سنگاو ، پڕمه‌ی گریانی دێ

یه‌کێ به ‌زیندوویی ده‌خرێته ‌ناو چاڵه‌وه‌و

بۆ هه‌میشه‌ چاوی لێک ده‌نێ

یه‌کێکیش دنگی ده‌هۆڵ و زوڕناو

شایی و لۆخانی دێ !!!

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1576
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن فازیل سوڵتان په‌نا، فینلاند, May 20, 2012
به‌ڕێز مۆنا ،ڕازاوه‌ترین پیرۆزباییت پێشکه‌ش بۆ ئه‌و هه‌سته جوانه‌ت. هیوادارم به ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی خۆمان بگه‌ین.
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن هۆگر, May 19, 2012
قەلەمێکی پڕ هێز، بیرێکی تیژ و هەستێکی جوان بژی مۆنا خانم هیوای بەردەوامیتم هەیە

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy