هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رێبه‌رێكی نه‌مرو رێبازێكی زیندوو

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 kak_taymoro_kak_doktorمێژووی ژیانی مرۆڤایه‌تی داهێنان‌و خزمه‌تی ده‌یان‌و سه‌دان بیرمه‌ندی بواره‌ جیاجیاكانی له‌ لاپه‌ڕه‌كانی خۆیدا تۆمار كردووه‌ كه‌ هه‌ركام له‌ بوارێكدا توانیویانه‌ خزمه‌تی به‌رچاو به‌ گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ بوون به‌ ئیلهامده‌ر‌و رێپیشانده‌ری نه‌سڵه‌كانی دوای خۆیان. ‌

‌ ئه‌گه‌ر ئێدیسۆن به‌ داهێنانی به‌رق توانی خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی بكا، بێ‌گومان مارتین لوتێركینگ به‌ رێبه‌ریكردنی خه‌باتی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا دژی جیاوازیدانانی ره‌گه‌زی‌و گاندی به‌ رێبه‌ریكردنی خه‌باتی خه‌ڵكی هیندوستان دژی داگیركاریی بریتانیا توانییان ئیلهامده‌ری خه‌بات دژی ره‌گه‌زپه‌رستی‌و داگیركاری بۆ نه‌سڵه‌كانی دوای خۆیان بن.

له‌ مێژووی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردیشدا رێبه‌رانێك به‌رچاو ده‌كه‌ون كه‌ به‌ هۆی‌ رێبه‌ریكردنی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان دژی سته‌م‌و له‌ پێناو ئازادیدا ناویان له‌ مێژووی پڕ له‌ حه‌ماسه‌و قوربانیدانی ئه‌م گه‌له‌دا به‌ خه‌تی زێڕین تۆمار ده‌كرێ‌ كه‌ بێ‌گومان رێبه‌ری مه‌زن د.قاسملوو له‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌م رێبه‌رانه‌دا ده‌بێ‌.

د. قاسملوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای مێرمنداڵییه‌وه‌ هه‌ست به‌ نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی ده‌كا‌و، خولیای خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ وای لـێ‌ ده‌كات له‌و ژیانه‌ خۆشه‌ی كه‌ به‌ هۆی ده‌ستڕۆییشتوویی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ بۆی‌ دابین ده‌كرا، ده‌ست بكێشێ‌‌و روو له‌ خه‌بات بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌ به‌شخوراوه‌كه‌ی بكا كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م خه‌باته‌ی به‌ دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات له‌ شاری ورمێ‌‌و له‌ سه‌رده‌می زێڕینی كۆماری كوردستاندا ده‌ست پێ‌ده‌كا.

د.قاسملوو به‌ هۆی بیری تیژو وریاییه‌كی تایبه‌تی كه‌ هه‌یبوو، باش تێ‌ده‌گات كه‌ بۆ شوێندانه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵملێكراو ده‌بێ‌ خۆی په‌روه‌رده‌ بكاو به‌م چه‌شنه‌ قۆناغه‌كانی خوێندن یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌بڕێ‌‌و شان به‌ شانی خوێندن له‌ خه‌بات‌و تێكۆشان له‌ پێناو ئامانجه‌كانی حیزبی دێموكرات بۆ تاوێكیش هه‌دا نادا، له‌ ئاكامدا به‌ وه‌رگرتنی دوكتۆرای ئابووری‌و به‌ هه‌وڵ‌‌و تێكۆشانێكی به‌رچاوی سیاسی، لێهاتوویی خۆی بۆ رێبه‌ریكردنی خه‌باتێكی دژوار به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه‌ ئاماده‌ ده‌كا.

له‌ پاش رووخانی كۆماری كوردستان به‌ ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان‌و دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی كوردستان درێژه‌ به‌ خه‌بات ده‌داو له‌ ساڵی 1349ی هه‌تاویدا بوو به‌ یه‌كه‌م كه‌سی حیزبه‌كه‌ی‌و ئه‌ركی‌ سكرتێریی حیزبێك وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه‌ ئه‌م حیزبه‌ هه‌رچه‌ند خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ له‌ سه‌ره‌وه‌ریی وه‌ك دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی ساڵه‌كانی 47 ـ 46‌و زۆر شانازیی دیكه‌ بووه‌ به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك رووی‌ له‌ كزی‌ داو تووشی پرژو بڵاوی بوو.

د. قاسملوو له‌ ساڵی 1349ی هه‌تاویدا به‌ هۆی هه‌وڵ‌‌و تێكۆشانێكی فراوان تێكۆشه‌رانی حیزبی‌ له‌ ده‌وری یه‌ك كۆ كرده‌وه‌‌و به‌ نووسینی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وێكی پێشكه‌وتووانه‌ كه‌ تا ئه‌وكات بێجگه‌ له‌ 8 خاڵه‌كه‌ی ده‌ورانی كۆماری كوردستان به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وێك له‌ گۆڕێدا نه‌بووه‌و دانانی كه‌لاسی سیاسی بۆ كادرو ئه‌ندامانی حیزب (نیشته‌جێ‌ له‌ باشووری كوردستان) خه‌ت‌و رێبازێك بۆ حیزب دیاری ده‌كا كه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ‌ بێ‌ ئه‌و خه‌ت‌و رێبازه‌ به‌ رێبازی قاسملوو ده‌ناسرێته‌وه‌. لاوانی تینووی ئازادیی كوردستانی ئێران به‌ دانی دروشمی قاسملوو قاسملوو رێگات درێژه‌ی هه‌یه‌ رۆژ له‌ رۆژ زیاتر له‌ ده‌وری ئه‌م رێبازه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌و ئه‌م رێبازه‌ بووه‌ته‌ پێناسه‌ی ئازادیخوازبوونی خه‌باتگێڕانی رێگای ئازادی‌و تا دێت پڕرێبوارتر ده‌بێ‌.

ئه‌گه‌ر بێین ئه‌و رێبازه‌ كه‌ به‌ رێبازی قاسملوو ناسراوه‌ پێناسه‌ بكه‌ین بێ‌گومان له‌ توانای وتارێك‌و چه‌ند وتاردا نیه‌، به‌ڵام دیسان بۆ پێناسه‌كردنێكی گشتیی رێبازی قاسملوو ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك له‌ دوو نووسراوه‌ی ئه‌م رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌دا ده‌توانێ‌ رێگه‌رۆشنكه‌ره‌وه‌یه‌كی گشتیی ئه‌و رێبازه‌ بێت. یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌دانه‌ به‌ به‌شێك له‌ نووسراوی كورته‌باسێك له‌سه‌ر سۆسیالیزم كه‌ له‌ودا هاتووه‌:

" ئێمه‌ حیزبێكی دێموكراتی میللین به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا حیزبێكی پێشڕه‌وین، حیزبێكی پێشڕه‌و به‌و مانایه‌ كه‌ ده‌یهه‌وێ‌ هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ‌ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان، مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش چاره‌سه‌ر بكا."

له‌ جێگایه‌كی دیكه‌ی‌ كورته‌باسدا هاتووه‌: "مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر ئه‌ساسی كه‌ له‌ سۆسیالیزمی دامه‌زراو به‌ پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌مان، ده‌بێ‌ له‌ به‌ر چاو بێ‌، مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی‌و ئازادییه‌. گه‌لانی ئێران‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ سه‌دان ساڵه‌ له‌ ژێر ئیستیبداددا ژیاون. بۆیه‌ زۆریان پێویستی به‌ ئازادی‌و دێموكراسی هه‌یه‌‌و، ده‌یانهه‌وێ‌ ئازاد بن‌و به‌ ئازادی بژین، سۆسیالیزم نانی ده‌داتێ‌، خانووی ده‌داتێ‌، خوێندن‌و له‌شساغی ده‌داتێ‌، به‌ڵام ئینسان ته‌نیا به‌ نان ناژی‌، كه‌وابوو له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌دا نه‌ ته‌نیا نابێ‌ ئازادییه‌كه‌ی لێ‌ بستێنن، به‌ڵكوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ‌ زۆر زیاتریش له‌ سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری بداتێ‌، ئێمه‌ ده‌بێ‌ سۆسیالیزمێك دروست بكه‌ین كه‌ نه‌ك ته‌نیا دێموكراسی مه‌حدوود ناكا، به‌ڵكوو په‌ره‌شی پێ‌ ده‌دا."

دووهه‌م سه‌رچاوه‌ سیمای دێموكراته‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌ی چواره‌می حیزبدا په‌سه‌ند كراوه‌و له‌ راستیدا بیرو باوه‌ڕی حیزبی دێموكراتی تێدا فورموله‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كه‌سێك گه‌ڵاڵه‌ی نه‌كردووه‌، بێجگه‌ له‌ رێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو د.قاسملوو نه‌بێ‌ كه‌ له‌ودا هاتووه‌:

"دێموكرات، له‌ به‌ستراوه‌یی بێزاره‌‌و هه‌ر بۆیه‌ پێی خۆشه‌ كه‌ حیزبه‌كه‌ی به‌ بێ‌ هیچ به‌ستراوه‌ییه‌ك له‌ بڕیارداندا به‌ ته‌واوی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بێ‌.

دێموكرات، پشتیوانیی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی زوڵملێكراوی سه‌رانسه‌ری جیهانه‌.

دێموكرات، لایه‌نگری ئازادی‌و دێموكراسییه‌و باوه‌ڕێكی قووڵی به‌ دێموكراسی هه‌یه‌‌و له‌ ئاكارو كرده‌وه‌ی خۆیدا به‌رانبه‌ر به‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان‌و به‌رانبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌م ئه‌سڵه‌ ئیلهام وه‌رده‌گرێ‌.

دێموكرات، بۆ هێنانه‌سه‌ركاری رێژیمێكی دێموكراتیك له‌ سه‌ر بناغه‌ی پلۆرالیسم خه‌بات ده‌كا.

دێموكرات، بۆ وه‌لانانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی خه‌بات ده‌كاو دابینكردنی ئه‌م مافه‌ بۆ گه‌لی كورد له‌ دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆیدا ده‌بینێ‌.

دێموكرات، به‌رچاوته‌نگ نیه‌و بۆ دۆستایه‌تیی نێوان گه‌لانی ئێران رێز داده‌نێ‌‌و مافی هه‌موو گه‌لانی لا به‌ڕێزه‌.

دێموكرات، پارێزه‌ری مافی زه‌حمه‌تكێشانه‌و له‌ دژی هه‌ر چه‌شنه‌ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی ئاده‌میزاد به‌ ده‌ستی ئاده‌میزاد خه‌بات ده‌كا.

دێموكرات، لایه‌نگری ته‌واوی مافی به‌رامبه‌ری‌ ژنان‌و پیاوان له‌ كۆمه‌ڵ‌‌و له‌ نێو خێزاندایه‌.

دێموكرات، به‌شه‌ردۆسته‌و به‌ دۆستایه‌تیی نێوان ئینسانه‌كان، به‌ بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌ز، مه‌زهه‌ب، بایه‌خێكی زۆر ده‌داو هه‌ر چه‌شنه‌ ره‌گه‌زپه‌رستی‌و فاشیزم‌و مه‌زنیخوازییه‌ك مه‌حكوم ده‌كا."

بێجگه‌ له‌مانه‌ش له‌ ده‌یان‌و سه‌دان وتارو وتووێژدا تیشكی خستۆته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك شت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵـێ‌ "بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجێكی ره‌وا نابێ‌ له‌ كه‌ره‌سته‌ی ناڕه‌وا كه‌ڵك وه‌ربگیردرێ‌"، "ئه‌وه‌ی دوژمنمان نه‌بێ‌ دۆستمانه‌"، "هه‌زار دۆست كه‌م‌و یه‌ك دوژمن زۆره‌"‌و هه‌روه‌ها له‌ وتاره‌ مێژووییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ لادانی تاقمی حه‌وت كه‌سی له‌ شاری مه‌هاباد كه‌ له‌و جێگایه‌دا ئاپۆڕای خه‌ڵكه‌كه‌ دروشمی "سلام بر دمكرات درود بر قاسملو" ده‌ڵێنه‌وه‌، ده‌ڵێ‌: "خوشك‌و برایانی خۆشه‌ویست! له‌ بیرتان نه‌چێ‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ مانگێكه‌ چاومان به‌ یه‌كتر نه‌كه‌وتووه‌، بازه‌ شتێكتان له‌ بیر چووه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ شوعاری ئێمه‌ هه‌ر "درود بر دمكرات"ه‌، فه‌ردپه‌رستی له‌ حیزبی دێموكراتدا نابێ‌ بمێنێ‌، فه‌ردپه‌رستی به‌ زه‌ره‌رمان ته‌واو ده‌بێ‌."

هه‌روه‌ها ده‌یان وته‌و نووسراوه‌ی به‌نرخی دیكه‌ هه‌ن كه‌ ئاماژه‌دان به‌ یه‌ك به‌ یه‌كیان وه‌ك له‌ سه‌ره‌تادا باس كرا له‌ وتارێكی كورتدا ناگونجێ‌. ئه‌م بیرو بۆچوونه‌ پێشكه‌وتووانه‌‌و سه‌رده‌میانه‌، قاسملووی كردبووه‌ رێبه‌رێكی بێ‌هاوتاو خۆشه‌ویست‌و هه‌ر له‌و كاته‌شدا ئامانجی پیلانی جینایه‌تكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌، تا له‌سه‌ر مێزی به‌ناو وتووێژدا، ئه‌م رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌یان تیرۆر كرد‌و ئه‌وان له‌ لێكدانه‌وه‌ی خۆیاندا پێیان وابوو به‌ تیرۆركرانی د.قاسملوو، كورد بێ‌سه‌رو بێ‌رێبه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و حیزبی دێموكرات كزو لاواز ده‌بێ‌‌و له‌ ئاكامدا به‌ چۆكدا دێ‌.

ره‌وتی 22 ساڵه‌ی پاش شه‌هیدبوونی د.قاسملووو یادكردنه‌وه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونیدا به‌ داخستنی‌ دوكان‌و بازاڕ، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام‌و زۆر شێوه‌ خه‌باتی مه‌ده‌نیی دیكه‌ پیشانی دا كه‌ رێژیم له‌ لێكدانه‌وه‌كانیدا به‌ هه‌ڵه‌دا چووه‌و ده‌ركه‌وت رێژیم ئه‌گه‌رچی توانیویه‌تی بلیمه‌تێكی وه‌ك د.قاسملوو به‌ جه‌سته‌ له‌ نێو به‌رێ‌، به‌ڵام رێگاكه‌ی‌و رێبازه‌كه‌ی رۆژ له‌ دوای رۆژ روو له‌ گه‌شه‌یه‌و رێبوارانی رێگاكه‌ی له‌ زیادبووندان‌و قورس‌و قایم‌و به‌هێز رێگاكه‌ی ده‌پێون‌و به‌ڵێن له‌گه‌ڵ‌ گیانی پاكی د.قاسملووی رێبه‌ر نوێ‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا سه‌ر درێژه‌ده‌ری رێگاكه‌ی بن‌و د.سه‌عیدوته‌نی یان به‌ شوێن ئه‌ودا ده‌چین‌و له‌ ئامێزی ده‌گرین یان ئاواته‌ وه‌دینه‌هاتووه‌كانی بریتی له‌ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی، دێموكراسی، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌و چه‌مك‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌ ئه‌و بۆی دیاری كردین وه‌دی بێنین‌و لێره‌دایه‌ كه‌ به‌ ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ین ئه‌ی رێبه‌ر تۆ نه‌مردووی، تۆ نامری، تۆ له‌ مردن به‌هێزتری.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1734
بۆچوونه‌کان (4)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن ئانتی‌ لاده‌ر, July 12, 2011
پێكه‌نینم دێت به‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ رێبازی‌ دوكتور قاسملوو لایان داوه!!! یانی‌ ئه‌مانه‌ له‌ تف‌و نه‌حله‌ت‌و ئاهی‌ دایكی‌ شه‌هیدان ناترسن؟! ئه‌گه‌ر دوكتور قاسملوو شه‌هید نابوو ده‌زانم ئێستا ئه‌وان به‌جێگه‌ی‌ زه‌وی‌ سپی‌‌و ئامیریه‌ له‌ كوێ‌ ده‌بوون. ده‌ی‌ به‌ ..... بن بۆ لادانتان ...
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن سردشت, July 12, 2011

سلام بر مبارزان راه آزادى، سلام بر كاك تيمور مصطفايى فرمانده دشمن شكن، ای‌ كاش پیشمرگ بودم ولی‌ باور كنید رهرو راه‌ دكتر قاسملوو هستم سلام بر دكتر قاسملوو سلام بر پیشمرگان راه‌ قاسملو، سلام بر كاك مصطفى هجرى رهبر ملت كرد در كردستان ايران
"ببخشيد فارسى نوشتم فونت كردى ندارم"
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن ئازاد له تاران, July 12, 2011
پێشه‌كی‌ زۆر سپاس كاك ته‌یموور ده‌كه‌م، با مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌م وتاره‌ بخوێنێته‌وه‌ تا بزانێ‌ له‌ رێبازی‌ دوكتور قاسملووی‌ نه‌مر لای‌ داوه‌
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن ئاسۆ 28, July 12, 2011
زۆر سپاس كاك ته‌یمووری‌ خۆشه‌ویست - ئاسۆ 28

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy