هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پاسدار دێته‌ خاكی‌ هه‌رێمه‌وه‌‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

qandiliran2كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌رێگه‌ی‌ هێزێكی‌ بێشووماری‌ سه‌ربازی‌‌و چه‌كی‌ قورسه‌وه‌ سنووره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ عێراق ته‌نیووه‌‌و له‌زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانیش سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌زاندووه‌.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگاداره‌وه‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتوون، ئێران چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی‌ له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ نێوانیان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێم دامه‌زراندووه‌‌و هۆشدارییان داوه‌ته‌ هاوڵاتیانی‌ نیشته‌جێی‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌به‌زاندنی‌ سنوور، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رووبه‌رووی‌ مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌.

به‌دواداچوونێكی‌ هاوڵاتی‌ له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌، ئاشكرای‌ ده‌كات ئێران ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌سنوره‌كانی‌ بناری‌ قه‌ندیله‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناوخاكی‌ هه‌رێمه‌وه‌.

ئێران زۆرێك له‌و ناوچانه‌ی‌ كۆنترۆڵ‌ كردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ تێدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌وشوێنانه‌ش (گوێزه‌، گۆری‌ خواری‌‌و سنوره‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌، دێلكه‌، سوێله‌، چیای‌ جاسوسان)‌و زۆرێك له‌سنوره‌كانی‌ تر.به‌پێی‌ وته‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌، هیچ كه‌سێك بۆی‌ نییه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بكات كه‌ هێزی‌ تێدایه‌.

حه‌سه‌ن كوێخا عه‌بدوڵا دانیشتووی‌ گوندی‌ زێوكه‌ له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و ئێران، بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ «هیچ ساڵێك وه‌كو ئه‌مساڵ‌ ئێران نه‌هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌، زۆربه‌ی‌ كوێستانه‌كان له‌ئێمه‌ داگیركراون‌و ئێران رێگانادات بچینه‌ ئه‌و ناوچانه‌«.

ئه‌و هاوڵاتییه‌، ئه‌وه‌ده‌خاته‌روو كه‌ پاسداری‌ ئێران ئاگاداریانكردووه‌نه‌ته‌وه‌ نابێت نزیكبكه‌ونه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن.

زانیاری‌ زیاتر له‌ ژماره‌ (834) یه‌كشه‌ممه‌ 13- 5ی‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1295
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy