هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بایکۆتی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنان، له‌لایه‌ن ژنانی هه‌شت حيزبی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

konfransi_jnan2راگه‌یه‌ندراوی ژنانی هه‌شت حیزب و رێکخراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان


ژنانی ئازادیخواز وخه‌باتگێری کوردستان!

 ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان !

هه‌ر وه‌ک ئاگادارن به‌ پێی راگه‌یاندنه‌کان بریاره‌ دووهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد له‌ژێر دروشمی هه‌مه‌ ره‌نگی ویه‌ک ده‌نگی ژن بۆ یه‌کیتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ رێکه‌وتی 2/3/1391 هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 22/5/2012 زایینی له‌ هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان پێک بێت. به‌ هۆی وه‌به‌ر چاونه‌گرتنی سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنفرانسه‌وه‌ وهه‌روه‌ها ئالۆز بوونی به‌رنامه‌کان و ره‌وتی به‌رێوه‌ چوونی کۆنفرانس، ئێمه‌ ژنانی ئه‌و هه‌شت حیزب ورێکخراوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ ناویان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌، به‌ هه‌ست کردن به‌ به‌ر پرسیایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی هه‌ستیار وگرینگی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌کوو ژنانێکی چالاک وخاوه‌ن مێژوو که‌ خاوه‌نی قورسایی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئاستی کوردستان و ناوچه‌دان، راده‌گه‌یه‌نین که‌ له‌ دووهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد دا به‌شداری ناکه‌ین.

لێره‌دا بۆ رێزگرتن له‌ تێگه‌یشتووی ژنانی کوردستان و به‌تایبه‌ت ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ پیویست ده‌زانین هۆکاره‌کانی ئه‌م به‌شدار نه‌بوونه‌مان بخێنه‌ به‌ر ده‌ستی سه‌رجه‌م ژنانی رۆشنبیر وخه‌باتکاری کورد؛

1- نادیار بوونی چونیه‌تی و پێوه‌ره‌کانی دابه‌شکردنی کورسیه‌کان و رێژه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر ژنانی چوارپارچه‌ی کوردستان دیاره‌ ئه‌و پێوه‌ره‌ نه‌ به‌ پێی حه‌شیمه‌ت بووه‌ ونه‌ به‌ پێی چالاکی.

2- ناروون بوونی چۆنیه‌تی کرانه‌وه‌ی کۆنفرانس وپه‌یامی سه‌رکی کۆنفرانس بۆ هه‌موو به‌شدار بوان.

3- دیاری نه‌کردنی ته‌وه‌ره‌کانی کۆنفرانس و به‌شدار بووانی پانێله‌کان.

4- دیاری نه‌ کردنی شیوه‌ی په‌سه‌ند کردنی بریاره‌کانی کۆنفرانس ومیکانیزمه‌کانی ئه‌و کاره‌.

له‌ کۆتایی دا هیوادارین پرسی ژنانی کورد له‌ داهاتوو دا به‌ شێوه‌یه‌کی باش تر و به‌رپرسایه‌تێکی زۆرتره‌وه‌ بێته‌ ئاراوه‌.

ناوی ژنانی سه‌ر به‌ حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ؛

- ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

- ژنانی کۆمه‌ڵه‌ شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

- ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

- ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان

- ژنانی یه‌کیه‌تی شۆرشگێرانی کوردستان

- ژنانی سازمانی خه‌باتی کوردستان

- ژنانی پارتی سه‌ربه‌ستی کورد

- ژنانی یه‌کیه‌تی دیموکراتیکی کوردستان


تێبینی؛ ده‌قی داخوازیه‌کانی ئێمه‌ که‌ له‌ رێکه‌وتی 2/5/2012 راده‌ستی لێژنه‌ی ئاماده‌کار کراوه‌ ، بۆ زانیاری ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ خواره‌وه‌ هاوپێچی ئه‌م راگه‌یاندنه‌ کراوه‌.

25ی بانه‌مه‌ڕی 1391

14ی مای 2012

 

داخوازیه‌کان

بۆ به‌ڕیز؛ خاتوو ئامینه‌ زکری و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆنفرانسی ژنانی چوار پارچه‌ی کوردستان

وێرای سڵاو وماندوو نه‌بوونی

له‌گه‌ڵ رێز و پێزانینی ئێمه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانسێکی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئێوه‌وه‌ بۆ ژنانی چوارپارچه‌ی کوردستان، تێکۆشانتان له‌و بواره‌دا به‌ هه‌ولێکی به‌جێ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌ ئینسانیه‌کانی ژنی کورد ده‌زانین وچالاکیتان به‌رز ده‌نرخێنین. ئێمه‌ ژنانی نوێنه‌ری هه‌شت حیزب ورێکخراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین که‌، به‌ هۆی بوونی هێندێک که‌م وکوری له‌ کاری به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانس دا ته‌نها کاتێک به‌شداری له‌ کۆنفرانس دا ده‌که‌ین که‌ ، ئه‌و داواکاریانه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌ بۆتان ده‌خه‌ینه‌روو له‌ لایه‌ن ئیوه‌ به‌رێزانه‌وه‌ جێبه‌جێ بکرێ.

1- دیاری کردنی رێژه‌ی حه‌ڤده‌ که‌س، وه‌ک نوێنه‌رانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێژه‌یه‌کی زۆر که‌مه‌ وداوا ده‌که‌ین لانی که‌م ئه‌و رێژه‌‌یه‌ بکرێت به‌ بیست وپێنج که‌س.

2- ئاماده‌ بوونی نوێنه‌ری ژنانی ئه‌و هه‌شت حیزب وریکخراوه‌ له‌ لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆنفرانس دا.

3- نوێنه‌رایه‌تیی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ رۆژی یه‌که‌می کۆنفرانس دا په‌یامی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ.

- ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

- ژنانی کۆمه‌ڵله‌ شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

- ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستان

- ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان

- ژنانی یه‌کیه‌تی شۆرشگێرانی کوردستان

- ژنانی سازمانی خه‌باتی کوردستان

- ژنانی پارتی سه‌ربه‌ستی کورد

- ژنانی یه‌کیه‌تی دیموکراتیکی کوردستان


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1749
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy