"پێشکه‌شه به گشت سوممهیهکانی وڵاته وێرانه‌که‌م"
ئاواره‌یه‌کی دڵ پڕ له خوێن و
چاو به‌گریانی ئه‌م خاکه‌م
خاکێک که
بست به بستی خوێنی لێ ده‌چۆرێ و
خۆزگه ئاواره ده‌کرێ و
هیوا لهسێـــــــــــــــــــداره...!
ڕێبوارێکی رۆح ماندووی
ئه‌م هه‌رێمه‌م
هه‌رچی تێکۆشام
بوومه ده‌سته‌چیله‌ی ژیان و
هه‌ر بوومه ڕۆڵه‌یه‌کی دڵ شکاو...
بۆ هه‌رکوێ ملی ڕێم نایه به‌ر
هه‌ر بوومه میوانی شۆسته‌کانی شار‌و
نێچیری ده‌ستی زاڵــــــــــــــــــــــــم
...
ڕێبوارێکی دڵ پر له‌زام و نابینام
ژیان بۆم بۆته دۆزه‌خێکی ئه‌به‌دی و
منیش ڕۆڵه‌یه‌کی شه‌رمه‌زار...!
له‌ناو باوه‌شی کارۆخ دا
هاوارم گه‌یشته عه‌رشی ئاسمـــــــــــــــــــــان
سه‌رم له به‌ردو دار‌و گیا‌و شاخ سوور
کون و کاژیوهی ئه‌م هه‌رێمه‌م
کرده کۆشکی داهاتووی ژینم
باڵام هه‌میسان
ئاواتم بوو به بڵقی سه‌ر ئاو‌و
دڵۆپ دڵۆپ، خوێنی رژانده
باوهشــــــــــــــــی بێده‌نگی...!
هه‌ر سه‌فه‌ره‌و نام گهیینێته مه‌به‌ست و
وه‌ک چۆڕاوگه‌ی بن گێسوانان
خوێنم دهچۆڕێنێته ناو جۆگه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه
ده‌ردو ئاواره‌یی و
غــــــــــــــــــــــــــــــهریبی له‌م وڵاته
وه‌ک ئاش دهمهاڕێ
دهمگهوزێنێته ناو پێچ و په‌نای ئه‌م دۆزه‌خه‌وه...!
...
ئه‌مڕۆ من و خه‌م ، فرمێسک و ئاواره‌یی
ئه‌وه‌ڵ دوانه‌ی ناو باوه‌شی شهوهزهنگین...!
گـــــــــــــــــــــــــــــــــــــهڕام
گــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهڕام
بوومه میوانێکی ماندووی به‌ندیخانه‌و
هاوڕێی دڵه خهمیـــــــــــــنهکهم.
...
...
بوومه ئاواڵی شه‌پۆڵی ده‌ریاو
له‌ناو هه‌وره‌کان، بناخه‌ی ئاواتم نایه سه‌ر یه‌ک
به‌ڵام
به‌ڵام هه‌میسان،گوڵی ئاواتم
سیس و ژاکاو هـــــــــــهڵگهرا...!
به‌قه‌ده‌ر مێژووی ئه‌فسانه‌ییم
فرمێسک بۆته میوانی گۆنای چڕچ و لاوازم.
به‌شوێن سۆیه‌کی مانگ و ئه‌ستێره
سه‌رگه‌ردانی هه‌موو دوونیام...!
ژینم هه‌ر روو له پڕتووکانهو
ئاسۆم لێڵ..
نه‌مدی ،نانا نه‌مدی تاقه جارێک
ژینم ریشه‌ی له ئاوی ژیان بخشێ و
تینیۆتی بشکێ
نه‌بوو جاڕێ بای شه‌ماڵ هه‌ڵکاو
ئاره‌قه‌ی ماندووی سه‌ر گۆنام
هه‌ڵچۆ ڕێنێ و
دڵی خـــــــــــــــهمینم وه‌حه‌سێنێ...
....

