ئیلام بەهۆی هەبوونی 2 ملیۆن و 400 هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و 15 رووبار و دەیان رووباری وەرزی، نازناوی بووکی شارەکانی چیای زاگرۆسی پێدراوە.
رێژەی سەوزاوی و دارستان لە ئیلام بە شێوەیەکە کە ئەگەر بەسەر خەلکی ناوچەکە دابەش بکرێت، هەر دانیشتوویەکی ئیلام 4 دۆن دارستانی بەر دەکەوێت.
سروشتی ئیلام لەخۆگری دەیان بوونەوەری نایابه و تا ئێستا 80 ژینگەی بوونەوەری لەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە و 3 ناوچەی سروشتی پارێزراو بۆ ئەم مەبەستە دامەزراوە.
بەڵام ساڵانه لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی گەرما، دیاردەی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان سەرهەڵدەداتەوە و تا ئێستا بەرپرسان و خەڵکی ناوچەکە چارەسەرێکی جیددیان بۆ نەدۆزیوەتەوە.
بە گوتەی بەرپرسانی ژینگە پارێزی ئیلام، تەنها لە ساڵی کوردی رابردوودا، 42 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئیلام تۆمار کراوە.
بە گوتەی شارەزایانی ژینگە پارێزی، بەردەوامی ئەو دیاردەیە کارەساتێکی سروشتی گەورەی لێدەکەوێتەوە و ژینگەی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان تێک دەدات.
ـ رووداو

