به یادی مامۆستای شۆرشگێر
"فه‌رزاد کـــــــــــــــهمانگهر"
سه‌فه‌ر:
سه‌فه‌ر بۆ ناوچه‌ی کامیارانی ئاشــــــــــــــــــــــــقی مامۆستای ڕه‌نجده‌ران
له چه‌شنی:
فه‌رزاد کهمانگــــــــــــهر...!
سه‌فه‌ر بۆ تاسه‌ی شکانی خه‌می دووری
زه‌حمه‌تکێشانی ئاوایی ماراوی
ئاشقی مهم و زین و جێژوانێک ڵه داڵاهۆی ده‌زگیرانی ئازادی.
سه‌فه‌ره سه‌فه‌ر!!!
سه‌فه‌رێک له چه‌شنی پهرهسێڵکهی دڵداری زه‌و ی و باران
سه‌فه‌رێک له‌چه‌شنی بوولبوولی ره‌نگاو ڕه‌نگ،
تینوو به بۆ خوێندنی سه‌ربه‌ست.
له په‌نجه‌ره‌ی هه‌تاوه هاتووین و سه‌فه‌ر ده‌که‌ین و
بوخچه‌ی كۆڵمان ده‌ده‌ینه ده‌س شنه‌بای به‌هاری و
ده‌یکه‌ینه میوانی. کیژو کووڕانی ئاشقی سه‌ودا سه‌رو
کامیارانی ده‌زگیرانی چۆمی به‌خوڕی سیروان.
ئێسته له‌م کاته‌دا
داڵاهۆ سينگی برینداره‌و
ئه‌ربابا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ به‌ره‌و کوچکهرهش هه‌نگاو ده‌نێ و
شیشه رێی چلچه‌مه برینداره‌و هه‌ناسه‌ی تۆ فهرهنگی بیری ساخی
لاوانی کامیاران هه‌ڵده‌مژێ و
بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی غه‌می قوتابخانه‌کانی
کامیاران ،
پێتاپێتا هه‌نگاو ده‌نێ..!
ئێسته ئیتر
کانی شه‌فا تین و ته‌وژمی داوه‌ته‌به‌ر خۆیی و
تیشکی چاوانی بڕیوه‌ته چۆم و تاڤگه‌ی ئه‌م دۆڵه‌و
خۆشه‌ویستی تاو داوه
ڕێگای باخی سێوانی گرتۆته به‌رو
گه‌ره‌كیه‌تی به لالوکی گۆنای شۆرش بدا له قوبه‌ی تاجی سه‌ری
شه‌هیدانی
19 ی بانه‌مه‌ر...
ئێستا ئه‌ی فه‌رزادی شه‌هیدم
ئه‌ی مامۆستای شۆڕشگێرم
تۆ منی و من تـــــــــــــــــــــــــــۆ
تۆ شهیدی و من
رێبۆاری رێگای سووری
تــــــــــــــــــــــــــــــــۆ ..!
فهرزادهکهم:
تۆ ئێسته ئیتر ته‌نیا نیت و
ئه‌ستێره‌ی کاروان کوژه‌ی ده‌مه‌و سه‌حه‌ری تۆی
ئێستهتۆ وه‌ک خه‌رمانه
له تاریکی شه‌و ئاڵاویت و
ئه‌ستێره ونهکانت له سينگی ئاسمان ده‌ده‌ی .
ئێستا ئیتر پرێسکهت پڕه له بیره‌وه‌ری "ئهلف و بێ"
کوانوةی بیرت پڕه
لهدهستهچیڵهی خوێن
ئێسته تۆ ئیتر
بۆنی خۆشه‌ویستی ، ڕه‌شبه‌ڵه‌کی ده‌سته‌خوشکانی
ناوچه‌ی کامیاران ده‌ده‌ی
له‌به‌رۆکی ئه‌ودیوی سنووری
مه‌ڵبه‌ندی تێکۆشان
لـــــــــــــــهکوردستان..!!
فه‌رزادی رێبواری ئاڵای کوردستان
ئه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مامۆستای شۆڕشگێر
سه‌مه‌دی بێهره‌نگی
ئه‌ی که‌مانگه‌ری
په‌روه‌رده‌ی
شاخ و ده‌شت و کێوی کوردستانه‌که‌م
کاتێک کامیاران به بیرهوهریهكانیهوه ده‌ژیا
تۆ ئه‌و کاروانهبوویت
بوخچه‌ی کۆڵت
ئه‌ستێره‌و ئاگر بوو
تۆ ئه‌و به‌فراوه بوویت موژده‌ی نێرگزت ده‌داو
مێژو لولی ده‌خۆارد و له سێرت حه‌به‌سابوو..
ئه‌و کاته‌ت باش ئه‌ی
خــــــــــــــــــــــــــــودای ئاوه‌دانی
ئه‌م کاته‌ت باش..!!!
سه‌ر ههڵىێنهو بۆ تاقه جارێک
یادگاريه به‌جێماوه‌کانی قوتابخانه‌کانی کامیارانم بدوێنه،
دهههستهوهو خۆت بهدهروونما که‌و
غه‌می له‌ده‌س چوونی مامۆستایه‌کی شۆڕشگێڕی
ئه‌م هه‌رێمه‌م بۆ راژهنه
ده‌هه‌سته‌وه ئه‌ی په‌له‌پیتکه‌ی سه‌ر شانی شۆڕش
لــــــــــــــــــــــــهکوردستان
ده‌هه‌سته‌وه
...
دهههستهوهو بۆ تاقه‌جارێک سه‌ردانی کێڵگه‌ی
تێکۆشانی قوتابخانه‌کانی وڵاتم و رێبوارانی
سه‌مه‌دی بێهره‌نگیم بکه...
مامۆستای شه‌هیدم ئه‌ی شه‌هیده تاقانه‌که‌ی دایه‌و بابه
تۆ که‌ی وا راهاتبووی سهو دا له‌سه‌ر خۆینی سوور‌و گه‌شت بکرێ
تۆ که‌ی وا راهاتبووی
به‌ده‌ستی خۆ نه‌کرد قوتوڵکهی له‌شی
زامدارت بکرێ
تۆ که‌ی وا راهاتبووی
نانا
تۆ وا رانههاتبووی..
به‌ڵام له‌خۆم شهر مه‌زار
له‌خۆم شهر مه‌زار...
.
....
فه‌رزاده نازداره‌که‌م ،
دڵنیا بهدڵنیــــــــــــــــــــــــــــا
ئه‌و چاوانه‌ی که‌تۆ شۆڕشت تێدا به‌دی کرد
ئاوێنه‌ی باڵانوێنی
خه‌باتی ئه‌مڕۆو سبه‌ینێیه
من و سه‌رجه‌م قوتابیانی پۆلهکهتن،
بڕۆ سه‌فه‌ر که‌و به‌خێر چی
تیژ بفڕه شه‌وگار ببڕه
شه‌و گار ببڕه
شه‌وگار
،،
یادت به‌خێر یادت به‌خێر

