هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن حامید درودی‌، سه‌باره‌ت به‌ كلیپه‌كه‌ی‌ رۆكسانا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hamid_drodi_-_roksana_2بەڕێز بەڕێوەبەری ماڵپەڕی هەڵۆی کوردستان ماندوو نەبی

 

زۆرم بەلاوە سەیرە کە ئەم ژوورە لە جێگای باسی هەڵۆی کوردستان بکا، بووە بە جێگای نووسینی قاڵاو رەشکە و بە هۆنینەوەی درۆ و دەلەسە دەیهەوێ کەسایەتی کەسێک یان کەسانێک بێنێتە بەرباس و ئێوەش بە بێ پرس و را لەو کەسانە راستەوڕاست بڵاوی دەکەنەوە و دەبن بە بنکەی تەبلیغاتی بۆ ئاماندەکانی کەسانی ئەو تۆ!*

 بۆ ئاگاری ئێوەی بەڕێز من لەو کاتەوە لە تیشک گەڕاومەتەوە تاکوو ئێستا ١ ئیمایلیشم بۆ کارمەندانی ئەو کاناڵە نەناردووە تاکوو بگا بەوەی کە داوا بکەم فیلمم بۆ نێرن!

ئێستاشی لەگەڵ بێ من رێزی تایبەتیم بۆ بەڕێوەبەری ئەو بەرنامە و کەسانیتری ئەوێ هەیە و بە خۆشیەوە ئەو پێوەندیە بنەماڵەییە کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە پێکهاتووە هێشتا بە کەمترین دڕدونگیەوە بەردەوامە و چەند رۆژیش نابێ کە من لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بەرنامەی قسەم کردووە. بە پێچەوانەی نووسەری بابەتەکە کە لایەنی نێگاتیڤی ئەو کورتە فیلمەی بینیوە، زۆرش دڵی بەو فیلمە خۆشە و بە یەکێک لە یادگارەکانی ژیانی خۆی دەزانێ لەگەڵ بەڕێز مام قالە. ئیتر کەسانێک کە لە سەروبەندێکدا کە بۆ قازانج و سوودی خۆیان جار نەجارێک سەری هەمبانە درۆکەیان شل دەکەن و یەک کۆمەڵ شتی بێ بنەما پێکەوە دەنێن نابێ ئێوە ببنە هۆی یارمەتیدانی ئەو بوختانانە.

ئەو کات و ئێستاش من بەڕێوەبەری ئەو بەرنامەیەم بە یەکێک لە باشترینی ئەو کاناڵە زانیوە و دڵنیاشم کە ئەوکات ئەو بەرنامەیە زۆر زۆر سەرکەتووتر بوو، لەبەر ئەوەی کە ئەو بەڕێوەبەرە چەند زمانی زیندووی دنیا دەزانێ و ئەمەش حوسنێکی باشە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەر دەستی ئاوەڵا بێ و بتوانێ بابەت و بەرهەمی پڕ نێوەڕۆک بنووسێ هەر بۆیە ئێستا لە لای من رێزی لە دوێنێ زیاترە و ئەو کورتە ڤیدیۆیەش بە ئاگاداری خۆی و لەسەر بڕیای خۆیشی تاکوو ئێستا لەوێ ماوەتەوە.

من ئێستاش بێجگە لە ٢ کەس نەبێ پێوەندیم خۆم لەگەڵ هاوکارە پێشووەکانم ماوە و بۆ هەمیشەش رێزیان لێ دەگرم وەک هێندیک کە دووراودوور و بە قسەی خەڵک باسیان ناکەم و وا بزانم ئێستاش ١ منداڵی هەیە! بە کوڕی چاوی ئەوانەی کە چاوی دیتنی ئەو پێوەندییانەیان نەیە، ئێستاش و هەتاکوو ئەو کەسانە بۆ خۆیان پێیان خۆش بێ، پێوەندی دۆستانەمان هەر دەمێنێ.

مام قالەی رەحمەتی دۆستی کۆنی من بوو لە ١٨ ساڵیەوە دەمناسی و یەکێک لە لایەنگران و خوێنەرانی وتارەکانی بووم کە ئەو کاتە بێجگە لە بڵاوکراوەکانی حیزبی دیمۆکرات لە چەند گۆڤاری کوردی غەیری حیزبیشدا بڵاو دەکرانەوە و هێندیکیشیانم بەلاوە ماون، لە ٢٢ ساڵیەوە گۆڕینەوەی نامەمان پێکەوە هەیە کە بە خۆشیەوە هەموو ئەو نامانە ماون و لە لای خۆم وەک یادگارێک پاراستوومن. بە پێچەوانی ئەوانەی کە ئەو کەسایەتییە ناناسن و رەنگە ئێستاش نەزانن کێیە و بە درۆ بەردی دۆستایەتی ئەو لە سینگ دەدەن! لە منداڵیشەوە بەڕێوەبەری بەرنامەکە دەناسێ و وەک کچی خۆی سەیری کردوو، لەو کورتە فیلمەشدا دەردەکەوێ کە وەک لەماڵی خۆیان دانیشتبن لەگەڵی هەڵسووکەوت دەکا، هۆکاری ئەوش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دوای یەوەی بەڕێوەبەری بەرنامە بە لاوەتی مام قالە بەجێ دێڵێ و تەنیا بە "مام قالە" ناسیویە، ئێستا دەهەوێ ناوە ئەسڵەکەی لێ بپرسێ ئەویش بۆی تکرار دەکاتەوە کە ناوی "عەبدولقادر"ە، ناوێکی ئەوتۆش بۆ کەسێک کە زیاتری ژیانی لە ئوروپادا ژیابێ زەحمەتە بۆیە یەک دوو جار پێی دەڵێتەوە. مام قالەش لەبەر ئەوەی لە منداڵیەوە ئەو بەڕێوەبەرە دەناسێ و ئیستا ناتوانێ ناوەکەی بڵێتەوە، بە گاڵتە پێی دەڵێ ئەوە چیە بۆ پەشۆکاوی؟ لێیان داوی؟... ئیت ئەمە لە کوێ سووکایەتی و بی حورمەتی تێدایە؟ ئایا ئەوە ٣ خولەک ڤیدیۆیە ئەوەی هەڵدەگرێ کە یەک کۆمەڵ درۆ و دەلەسە پێکەوە بنرێن و کەسایەتی کەسێکی پێ بشکێنی؟ من و بەڕێوەبەری بەرنامەکەش پێمان وایە بە پیچەوانەی بۆچوونی ئەو کەسانە کە بەداخەوە زۆربەی هەرە زۆریشیان خەڵکی کوردستانی ئێراق بوون و بە بێ ئەوەی بزانن جەریان چیە یەک کۆمەڵ سووکایەتی و جنێویان نووسیبوو کە تەنیا شایانی خۆیان بوو. کاکی بە ناو رۆژنامەنووسیش لەسەر بۆچوونی ئەو خەڵکە جنێوفرۆشە لە میشکی خۆیدا شتێکی ساز کردووە کە گوایە ئەوە ئێستا بڵاو کراوەتەوە و سووکایەتی بە نەمر مام قالە و پێشکەشکاری بەرنامەکەیە، ئیتر هێندە زەحمەتی بە خۆی نەداوە بزانێ رێکەوتی دانانی ئەو فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتێکی زیاتر لە ١ ساڵ و ئەویش بۆ خۆم مونتاژم کردووە و لە بنەکەی تیشک لە پاریسیش مونتاژ کراوە، نەک بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئەو ئیدعا دەکا و دەڵێ گوایە کەسێک بۆی ناردووم!

ئامانج لە نووسینی ئەو وتارە پڕ لە درۆ و بوختانە.

ئەوەندەی من و هەموو هاکارەکانم لێی ئاگادارین و کەسایەتی ئەو کەس دەناسین بەردەوام نەخۆشی ئەوەی هەیە کە باس بکرێ و خۆی مەترەح بکا، ئیتر جیاوازی نیە کە چۆن و لە چ رێگایکەوە بێ. ئەمەش بەردەوام و لە دەیان شوێندا پێی وتاراوەتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی لاوازی لە کەسایەتی خۆیدا شک دەبا پێی خۆشە خەڵکی باسی بکەن! ئەم کارەشی لەسەر ئەو حیسابە کردووە، بێجگە لەمەش ویستوویە بەم نووسینە کە ئێستا سەروبەندی هەڵبژاردن و چوونەوە بۆ کونگرەیە تۆزێک زیاتر خۆی بە بیر خەڵک بێنێتەوە. چونکە لە نووسینەکەدا بە حیسابی خۆی چەند لایەنی پێکاوە، یەکەم ئەوەی کە باسی کەس یان کەسانێک بکا و پێیاندا هەڵبڵێ (کە نموونەی زۆرم لە لایە) و سەرنجی ئەوان و کەسانی دەوروبەریان بۆ لای خۆی رابکێشێ. وەک ئەوەی باسی بەڕێوەبەری "هەنگاو" دەکا دوای روکسانە کە ئەمە تەنیا ئغراقە و هیچی دیکە نیە، کەسەکەش لە کەسە نزیکەکانی بەرپرسی ئێستای تیشکە! ئەو بەو حیسابەی کە بەودا هەڵبڵێ دەکەوێتە بەر لوتف و مەرحەمەتی بەرپرسی تیشک و رەنگە پۆئنێکی دەست بکەوێ هەدەفمەندانە ئەم کارەی کردووە، دەنا لە کەسێکیش بپرسە کە زۆر کەم لە پرۆگرام و بەرنامەی تەلەفزیۆن بزانێ کە ئایا لە نێوان بەڕێوەبەرێک کە چەند زمان دەزانێ و شارەزای چەندین کولتوری جیاجیا یە و لە یەکێک لە باشترین زانکۆکاندا لینسانی زمانی ئینگلیزی و خوێندنی دیکەی هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرێک کە ئەم حوسانانەی تێدا نیە، کامیان سەرکەتووتر دەبن؟ بێگومان وڵامەکەی روونە. من نامهەوێ بێحورمەتی بە کەس بکەم و ئەو ئیجازەیەش هەرگیز بە خۆم نادەم، بەڵام هەمیشە حەزم کردووە روک و راست بۆچوونی خۆم بڵێم. دیسانەوە بە جۆرێک نیشان دەدا کە دڵسۆزی ئەو کاناڵەیە و ئەوە دڵێ دەسووزێ بۆی بۆیە ئەو نووسینانە دەنووسێ، ئیتر غافڵ لەوەی کە ئەمە خەریکی نان بەقەرزانە! دیسان لە لایەکی دیکەوە ئیشارە بە وتووێژێکی من دەکا لەگەڵ رادیۆ زایەڵە ئەمەش دیسان بە مەبەست کراوە دەنا چ پێوەندی بە دانانی ڤیدیۆ هەیە لەسەر یوتیوب کە ئەو هێشتا نازانێ بە دروستی بینووسێ! ئەو وتووێژەش کارێک کراوە کە حیزب لە کۆبوونەوەی گشتیدا رایگەیاند کە ئەو تەلەفزیۆنە لە قەیرانی داخران دایە و من لەو وتویژەدا تەنیا بیروبۆچوو خۆم لەسەر داخرانی ئەو کانالە دەربڕیوە و ئێستاش لەسەر ئەو بۆچوونەم چوونکە ئەوە نەزەری حیزب بوو لەسەر داخرانی، نەک هی من. لەبەر ئەوە لە باسەکە دوور نەکەوێنەوە واز لەوە دێنم تەنیا ئەوەندەی نەبێ کە ئەم باسە و پێوەندیدانی بە ئەو ڤیدیۆیە کە بە رەزامەندی بەڕێوەبەری بەرنامە دانراوە، دەیهەوێ لە ئاوی لێڵ ماسی بگرێ.

دوێنێ بابەتەکی لە فەیسبووکی هاوڕێیەکمدا بینی و لە بنیەوە چەند بۆچوونی روونکردنەوەم نووسی، بە سەرسوڕمانەوە ئێوارە ئیمایلم لە لایەن خاوەندی نووسینەکەوە بۆ هاتووە کە گوایە رەخنەی ئەدەبی گرتووە و تۆ نەدبوو سووکایەتیت کردبایە ئەگەر ئەم سووکایەتیانە درێژەی هەبێ ئەوا باست دەکەم. منیش لە وەڵامدا بۆم نووسین "بێ منەت بە ئەوەی دەیزانی بینووسە...!". ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٦ جار من خاوەنی ئەو نووسینەم لە فەیسبووکی خۆمدا بلۆک کردووە و پێم خۆش نەبووە لەگەڵی پێوەندی بگرم کەچی تاو نەتاوێک لە شوێنێکی دیکەوە سەردەردێنێتەوە، وێنەی بۆکەکانی بەلامەوە ماون!

بۆ ئەوەی جەنابتان وەک بەڕێوەبەر لە فەیسبووکی هاوڕێیەکمدا داواتان کردبوو لە ماڵپەڕەکەتاندا روونکردنەوەتان بۆ بنووسم ئەوەم نووسی، دەنا ئەو هەویرە ئاوی زۆر هەڵدەگرێ و رۆژێک دادێ کە نۆرەی نووسینیان بێ.

سەرکەوتوو بن

لەگەڵ رێزمدا

حامید درودی

٨ی ٥ی ساڵی ٢٠١٢

 

بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

بڵاوکردنەوەی کلیپەکەی "روکسانا" بۆ چ مەبەستێک؟ (ره‌حیم ره‌شیدی‌)

 

-------------------------------------------------------

تێبینیی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان":

* خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز، سه‌باره‌ت به‌ پاراگرافی‌ ئه‌وه‌ڵ‌ داوام له‌ به‌ڕێز حامید دروودی‌ كرد كه‌ ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی‌ بگۆڕێ‌ نه‌كا نووسه‌رانی‌ دیكه‌ بڕه‌نجێن‌و له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی‌ كه‌: "دڵنیابە منیش رێزم بۆ ئێوە هەیە، ئەگەر رێزیشم نەبوایە ئەوەم بۆ نەدەناردن. ئەوە وشەیەش کۆ نیە و تاکە هەر بۆیە کورد گوتەنی خەڵکی فیتووی خۆیان دەناسنەوە".

 

ـ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ هیچ بابه‌تبك به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1675
بۆچوونه‌کان (3)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن lejla, May 11, 2012
Kak Hamid Qsekanet rastn, aw filmesh tenya shteki xoshew hichi dee. Am xanmesh berey mnish yekek lebashtin bernamawanekan boa takoyesta. Chawi hassood kur ham shirine ham lehatoo. Base xrikenewe sharme! Ay kurdi bechawo roosmilies/angry.gif

ــ تێبینی "هه‌ڵۆی‌ كوردستان": به‌ڕێز تكایه‌ به‌پێی‌ ئیمكان بۆچوونه‌كه‌ت ئه‌مجاره‌ به‌ پیتی‌ لاتین مه‌نووسه‌

...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن karo, May 10, 2012
قسه ی کاک حامید راسته ئه م فیلمه هیچی واێ تیدا نێ.... به لام قله م به ده ستۆ و نووسه ری بێکارمان زۆرن........
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن دۆستێک, May 10, 2012
وەڵا کاک حامیدی بەرێز هەر نەت نوسیبایە باشتر دەبو خۆ جەنابت جیا لە جنێودان هیچت نەنوسیوە کاکەی بەرێز. ئەو ئەدەبیاتە کەنگێ شیاوی پیاوێکی وەکو تۆیە برام؟

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy