هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كونسوڵی ئێران لە هەولێر: ئیسرائیلییەكان لە هەرێمدا كاردەكەن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

konsol2كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر دەڵێت ئەو حزبانەی داوای دروستكردنی دەوڵەتی كوردی دەكەن، دەیانەوێت خۆیان ببەنە پێشەوەو دەنگ كۆبكەنەوە، هەروەها بانگەشەی ئەوەش دەكات كە ئیسرائیلییەكان لە هەرێمدا هەن‌و لە دژی ئێران كار دەكەن.

عەزیم حوسێنی كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە میانی چاوپێكەوتنێكدا كە لە گۆڤاری سڤیلدا بڵاوكراوەتەوە باس لەوە دەكات كە ئیسرائیلییەكان لە هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن.

حوسێنی دەڵێت: "زانیارییەكان كە دەگاتە دامەزراوە ئەمنییەكانی ئێمەو لای ئێمە، ئەوەیە كە ئیسرائیلییەكان بوونیان هەیەو لە كوردستان دژ بە ئێران كار دەكەن، (...) بەڵام نەمانوتووە بەرپرسانی عیراق پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلییەكان هەیە".

وتیشی: "ئیسرائیلییەكان جورئەتی ئەوەیان نییە بارەگایان لە كوردستان هەبێت، ئەگینا حەزیان لێیەتی لە برا موسڵمانە كوردەكان دەترسن بارەگا بكەنەوەو تابلۆیان بە رەسمی هەڵبواسن، ئیسرائیلییەكان بە پەساپۆرت‌و ناوو تابلۆی دیكە كارەكانیان دەكەن، ئەمەش ئیشەڵا كۆتایی دێت‌و نامێنێت".

ئەم لێدوانەی كونسوڵی ئێران لە هەولێر تەنها هەفتەیەك دوای لێدوانەكەی موقتەدا سەدر كەسایەتی ئایینی شیعەكانی عیراق دێت كە پروپاگەندەی بوونی ئیسرائیلییەكانی لە هەرێم بە "جەنگێك دژی كورد" وەسفكردبوو.

موقتەدا سەدر رایگەیاند ئەوەی لەبارەی بوونی ئیسرائیلییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە دەوترێت "جەنگێكە دژ بە برا كوردەكان، مەبەستم جەنگێكی پروپاگەندەیە،كە هیچ بەڵگەیەك بۆ بوونی ئیسرائیلییەكان لە ئێستادا نییە".

بەردەوام سەركردەكانی كورد ئەو بانگەشانە رەتدەكەنەوە كە باس لە بوونی ئیسرائیلییەكان دەكەن لە هەولێر.

لەبەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا عەزیم حوسێنی باس لە پرسی ئەگەری راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكات‌و دەڵێت: "ئەمە قسەیەكی مەعقول نییە، ئێمە لە كوردستان دەژین‌و ئەمە قسەی خەڵك نییە، ئەو قسانە لەلایەن هەندێك حزبەوە دەوترێت بەمەبەستی ئەوەی خۆیان ببنە پێشەوە (...) ئەم قسانە لەلایەن كەسانێكەوە دەكرێت كە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ ئەو كارە دەكەن".

هەروەها دەڵێت: "دەوڵەتی كوردی لە ئێستادا نە بە قازانجی كوردەو نە بە قازانجی عیراق، نە بە قازانجی ناوچەكەیە، چونكە كەسانێك هەن كە كورد هان دەدەن دەوڵەتی كوردی رابگەیەنن".

ئەم قسانەی كونسوڵی ئێران لە هەولێر، وەڵامێكی ناڕاستەوخۆن بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە لە دوای جەژنی نەۆرزی ئەمساڵەوە لە چەندین بۆنەدا هەڕەشەی راپرسیكردنی كردووە لەبارەی راگەیاندنی سەربەخۆیی، ئەگەرهاتوو حكومەتی بەغدا كێشەكانی عیراقی چارەسەر نەكردو پابەند نەبوو بە جێبەجێكردنی دەستوورەوە.

رۆژی 21ی نیسانی ڕابردووش كەناڵی سەحەری كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی كردە سەر مەسعود بارزانی‌و تۆمەتباری كرد بەوەی لە بەرامبەر داڵدەدانی تاریق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق كە تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە كاری تیرۆریستی، "بڕی250 ملیۆن دۆلار خەڵاتی لە سعودیە وەرگرتووە".

سه‌رچاوه‌: جیهان سات

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1111
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy