هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

یەكی ئادار، رۆژی ئازار

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

faraydon_bewar_2مرۆڤێك 364 رۆژ برین لە جەستەی دێت، بەبێ هەست كردن و ماندوو بوون ژیان بونیاد دەنێت، ڤێللا و سۆپەرماركێت و كۆشك و ...بونیاد دەنێ، بەس بۆ خۆی نا، بۆ تۆ، بۆ من، بۆ ئێوە، بۆ ئێمە، بۆ هەموومان، بەس بۆ خۆی نا.

ئەو، ڤێللای بەرپرسان و كۆمپانیا و سۆپەرماركێتی بازرگانان و كۆشك و دیوەخانی سەرۆكەكان بونیاد دەنێ، دەیروخێنێت، بونیادی دەنێتەوە.

رۆژێك وەئاگای دێنن، رۆژی 365ەمین: ئەمڕۆ رۆژی تۆیە! وەئاگادێتەوە، ئنجا هەست بەبوونی خۆی دەكات، برینەكانی وە ئازار دێن، كە قەت هەستی پێنەكردبوون: ئەمڕۆ رۆژی ئازار و گریانتە!

لەو رۆژەدا خوێ لە برینانی دەكەن، بەرپرسەكان ئیهانەی دەكەن، كە باڵاخانەی ئەم نزمترە لە هی ئەو. بازرگانەكان دیروتێننەوە، كە هەرزانتری فرۆشتووە لە دە بەرابەری خۆی. سەرۆكەكان حوكمی بڕینەوەی دەستەكانی دەدەن، كە كۆشكی سەرۆكیان جوان نیگاركێش نەكردووە.

ئەو دەژیت، دەمرێت، دەمرێت و ناژی، بەس بۆ خۆی نا، بۆ تۆ، بۆ من، بۆ ئێوە، بۆ ئێمە، بۆ هەموومان، بەس بۆ خۆی نا.

لەو رۆژەدا، بەناوی ئەوەوە، بە خۆشی ئەوەوە باشترین شەراب دەخورێتەوە. لەگەڵ جوانترین ئافرەت رادەبوێردرێت. لەو رۆژەدا خوێنی دەكرێتە كاسەوە و پێشكەشی سەرۆك دەكرێ.

ئەو بەشێكە لە بوونی خوا، لە ئایەتەكانی خوا، دەستەكانی ئەو پیرۆزترین دەستەكانی مرۆڤ، سەرداری پێغەمبەران ستایشی دەكات.

ئەو نەبێ ئێمە چین! كێین! ئەو نەبێ! سەرۆك لە بیابان و بەرپرس گاڵتەجاڕی دەستی مناڵان و بازرگان گەدای كۆڵانان.

ئەو یەكەم كەس بوو كە بەردی بناغەی ژیانی دانا، بۆ ئێمە نەك بۆ خۆی.

كەچی ئەو بێ لانەیە. ئەو برسییە. ئەو بێ پشت و پەنایە. ئەو (ئەو)ە نەك هیچ كەسی تر.

ئەو لە هیچ كەس ناچێ و ئێمە هەموومان لەو دەچین. ئەو لە هەموومان دەچێ و ئێمە كەسمان لەو ناچین.

ئەو هەموو رۆژێك دەمرێت، تەنیا رۆژێكی هەیە بۆ شین.

ئەو مرۆڤە مەزنە كەس نییە، جگە لە باوكم، كرێكار.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1380
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy