هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

خه‌ڵكی‌ بۆكان: دایه‌ مه‌گری‌ بۆ رۆڵه‌، شه‌رته‌ بسێنین تۆڵه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

bokan_tazahorat2دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌ رفێنراوه‌كانی‌ شاری‌ بۆكان له‌ پاركی‌ ساحێلی‌ ئه‌و شاره‌ په‌یدا بوو‌و رێژیم هیچ هه‌وڵێكی‌ بۆ په‌یدا بوونی‌ منداڵه‌ رفێنراوه‌كان نه‌دا، خه‌ڵكی‌ شاری‌ بۆكان ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین‌و كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی‌ چالاكی‌ شاری‌ بۆكان رێكه‌وتی‌ 29ی‌ خاكه‌لێوه‌ به‌ بڵاوكردنه‌ه‌وه‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك داوایان له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ رۆژی‌ جومعه‌ 1ی‌ بانه‌مه‌ڕ له‌ پاركی‌ ساحێلی‌ بۆكان بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ كۆببنه‌وه‌‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ تیشك، ته‌له‌ڤزیۆنی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ رێك خست‌و ئه‌ویش داوای‌ له‌ خه‌ڵك كرد به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه‌ بچن‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ بۆكان رۆژی‌ جومعه‌، رێكه‌وتی‌ 1ی‌ بانه‌مه‌ڕ، كاتژمێر 5ی‌ ئێواره‌ له‌ پاركی‌ ساحێلی‌ كۆبوونه‌وه‌‌و به‌ره‌و فه‌رمانداری‌ به‌ دانی‌ دروشم وه‌ڕێكه‌وتن‌و ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین. ئه‌گه‌رچی‌ رێژیم هه‌وڵی‌ دا به‌ یارمه‌تی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ بڵاوه‌ به‌ خه‌ڵك بكات به‌ڵام له‌م هه‌وڵه‌ی‌ دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو‌و خه‌ڵكیش تا كاتژمێر 8 درێژه‌یان به‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕینه‌كه‌یان دا.

شایانی‌ باشه‌ كه‌ له‌و ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕیندا بنه‌ماڵه‌ی‌ سومه‌یه‌ فه‌یزوڵڵاپوور كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ چه‌ند رۆژ پێش له‌ پاركی‌ ساحێلی‌ بۆكاندا په‌یدا بوو، به‌شداریان كرد.

ئه‌گه‌رچی‌ ده‌گوترێ‌ چه‌ند كه‌س له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و منداڵ‌ رفاندنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌و بكه‌رانی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ بۆ خه‌ڵك ناسراون‌و له‌ چه‌قۆكێشه‌كان‌و لاته‌كانن، به‌ڵام زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ بۆكان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ رێژیم خۆی‌ پشتیوان‌و هانده‌ری‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ تا ئێٍستا 10 قوتابی‌ رفێنراون.

وێنه‌‌و كورته‌فیلمێكی‌ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕینه‌:


ArtCreative Design and Custom coding

">        

bokan_tazahorat3

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1652
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy