سه‌رله‌نوێ ئێران گه‌ڕایه‌وه سه‌ر مێزی دانوستاندن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکییه مشت‌ومڕ له ئامێزه‌که‌ی.
دانوستاندنه‌کانی ئسته‌نبوڵ ئومێدی بوژاندنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی ناو‌کی ئێران، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی نیگه‌رانییه‌کی زۆری کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی که له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌ترسن.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی توێژه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئا‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌م جاره‌ش ئێران هه‌ر ده‌یه‌وێت کات به فیڕۆ بدات و مه‌به‌ستی تاکتیکی هه‌یه نه‌ک ستراتیژی. ده‌شڵێت ئێران هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ڕێکناکه‌وێت و کۆتایی به پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنێت.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی خواره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:55 خوله‌كه.
Download
Name
Play
Size
Length
Kurdish Language Service Audio
Voice of America
1.7 MB
5:55 min

