هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

وەڵامێك بۆ لێژنەی ئۆڵەمپی ئێران‌و توركیا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

rahim_ahmadi_-_football2لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەشی توێژینەوەی یەكیەتی نێودەوڵەتی تۆپیپێی جیهان (فیفا) بە لەبەرچاوگرتنی رێژەی 40ملیۆن كەسی چوارپارچەی كوردستان ‌و هەروەها بەرفراوانی پانتایی جوگرافی ‌و بوونی هێزی مرۆیی زۆری كوردستان لە هەوڵی ئەوەدا بووە كە بە جۆرێك یەكیەتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بە ئەندامی فەرمی خۆی وەربگرێت.

ئێستا كە فێدراسیۆنی تۆپی پێی هەرێمی كوردستان وەكوو ئەندامی فەرمی لە لایەن فیفاوە وەرگیراوە بەمەبەستی بەشداریكردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان لە یارییەكانی نێودەوڵەتیدا دوو حكوومەتی ئیسلامی ئێران‌و توركیا كە خۆیان لەسەر زۆر شت ناكۆكن جیا لە دژایەتی نارەوای گەلی كورد كە مێژووش شاهێدی ئەو راستیەیە.

بەڵام دوو حكومەتی شۆڤینی‌و دژەكوردی ناوبراو لە كاتێكدا دژایەتی خۆیان لە بەئەنداموەرگیرانی فێدراسیۆنی تۆپیپێی كوردستان رادەگەیەنن كە یاسای رێز لە بەها وەرزشییەكان لە ساڵی 1896دا لە لایەن بیرمەندی ناوداری فەرانسەوی "بارۆن پیردۆكۆبێرتۆن" وەكوو گەڵاڵەیەكی جوانی وەرزشی لە لایەن كۆڕی گشتی یارییەكانی ئۆلەمپی پەسند كراوە.

ئێستا دوو حكومەتی ئێران‌و توركیا لە مێدیاكانیاندا لە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی دڵخۆشكەری بەئەندام وەرگیرانی فێدراسیۆنی تۆپیپێی كوردستان دەستیان داوەتە یەك بۆ پاشگەزكردنەوەی بەرێوەبەرانی فیفا، بەڵام دوو حكومەتی ناوبراو با باش بزانن لە ئێستادا خۆیان لە فیفا تەنیا خاوەنی دوو دەنگن، بەڵام فیفا بەگشتی لە 208 ئەندام پێكهاتووە كە 16 ئەندامی زیاتری هەیە لە رێكخراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ، كەوابوو ئێمە وەكوو رۆژنامەنووسان‌و وەرزشدۆستانی كورد لە ئێستادا لە بەرامبەر گوشارەكانی ئێران‌و توركیا بێدەنگ نابین بەمەبەستی دەستەبەركردنی مافە وەرزشییەكانمان.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1248
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy