هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

تەکنەلۆژیای نوێ و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە و ئەرکی بنەماڵەکان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 azhin_bahrami02پێشکەوتنی هزرو بیرەکان و بەرفراوانبونی تەکنەلۆژیا لە سەردەمی ئەورۆی جیهاندا گۆرانکاری گەورەی لە ژیانی مرۆڤەکاندا دروست کردوە و تاکەکان و کۆمەڵگەو هەڵسوکەوتەکان بەرەو ئاقارێکی زۆر جیاوازتر و نامۆتر لەسەردەمێکی نەچەندان دوری رابردوو برددوە.

راستە کە مرۆڤەکان هەموویان لە یەک سەرچاوەوە شکڵ دەگرن و هەموویان وەک یەک خاوەنی حەق و مافی ژیانی سروشتی خۆیانن لەسەر هەر گۆشەیەک لەم جیهانە پان و بەرینەدا. هەر وەک مێژوو سەلماندویەتی لە سەرەتای پەیدابونی ژیان و دروسبوونی ململانێکانی مرۆڤەکان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یەکتردا بە هۆی بارودۆخی "سیاسی , ئابووری , کۆمەڵایەتی ...هتد" بەسەر چەندیین چین و توێژی جیاوازدا دابەش بوون وەک رۆشنبیر و دواکەوتوو دەوڵەمەند و هەژار و دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵات ...هتد. ئەمانە لە ئەنجامی کاردانەوەی ئەو هۆکارانەوە درووسبوون کە باسمان کردن, بۆیە سروشتی یە لە وەها حاڵەتێکدا کۆمەڵگەیەک لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی تر جیاوازی هەبێ وەک ئەوەی کە ئێستا هەیە ئەو جیاوازیە گەورەی لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا بە روونی بەرچاو دەکەوێ. شەڕو کێشەو ململانێکان لە رۆژئاوادا زوتر بە ئاکام گەیشتن و زوتر کۆتاییان پێ هات و ئارامی و سەقامگیری لە وڵاتدا جێگەی خۆی گرت، توانیان هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشچونی کۆمەڵگا وەگەر بخەن و کۆمەڵگایەکی مۆدێرن و پێشکەوتو و رۆشنبیر پێک بێنن. ئەم دەسکەوتانەش هەروا ئاسان پێک نەهاتوون و لە ئەنجامی شۆرشگەلی پیشەسازی و فەرهەنگی و مەدەنی، کە وای کرد ئەم کۆمەڵگایانە لەگەڵ سەردەمی واقعی خۆیاندا گۆرانکاری پێک بێنن و بەرەو پێش بچن. لە لایەکی ترەوە لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کە وڵاتی ئێمەش دەچێتە نێو ئەم روبەرەوە تا ئەمرۆش سەقامگیری و هێمنی باڵی بەسەر دا نەکێشاوەو ململانێ سیاسیەکان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات هەر درێژەی هەیە و رۆژ لە دوای رۆژ کێشە و گرفتی نوێ سەر هەڵدەدات و زۆربەی هەرە زۆری ئەم کۆمەڵگایانە لە رۆژهەڵاتی نێوەراستدا دواکەوتوویی و نارۆشنبیر و نەخوێندەواری تێیدا بەرچاو دەکەوێ و نەیانتوانیوە وەک کۆمەڵگاکانی رۆژئاوا خۆیان بەرەو پێش ببەن.

ئێستا لە سەردەمێکداین کە باس لە "گلوبالیزەیشن"واتە سەردەمی بە جیهانیبوون دەکرێ کە مەبەست لێی بچوکردنەوە و لێک نزیکبونەوەی جیهانی پان و بەرینە. بەهۆی تەکنەلۆژیای نوێی سەردەم لە ئەنتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیە بەهێزەکانی و ماشینە نوێ و پڕ تواناکان، ئەمە بووەتە هۆی رەخساندنی هەلێکی وا کە کۆمەڵگا دواکەوتوو و دورە پەرێزەکانیش نزیک ببنەوە لە بەکارهێنانی زانیاری یە نوێ یەکانی سەردەم، کە لە ماوەیەکی کورت دا بە هۆی روداوێکی سیاسی و ئاڵوگۆرێک یا خود پاش پێکدادانێکی سەربازی وڵاتان و پێکهاتنی ئاڵوگۆرێک دەرگای سنوری وڵاتان بە تەوژم بەرەو وڵاتی ئازاد کراو دەکرێتەوەو رێژەی کاڵای هاوردەی هەمە جۆر زیاد دەبێ وە رەنگدانەوەی ئەم راستیەش لە هەرێمی کوردستان دا دەبینین کە دەتوانین بڵێین بێجگە لەمەش لە کۆمەڵگەی ئێمەدا چاولێگەری و تەقلید لە وڵاتانی پێشکەوتوو زۆر باوەو و کەمتر کەسانێک هەن کە لە رێگای ئەزمونی راستەوخۆوە هەوڵی بەدەسهێنان و گواستەنەوەی ئەم زانیاری و پێشکەوتنە نوێیانە بدەن کە لە راستی دا وەرچەرخانێکی گەورە دروستدەکا لە هەر کۆمەڵگایەک.

دەسکەوتنی ئامێرەکانی وەک "satlait, computer, و فراوانی ئینتێرنێت و هەموو جۆر و شێوازەکانی data بە شێوەیەکی ئاسان و بە نرخێکی کەم, لە رێگەی بازارە پشێوەکانی وڵاتەکەمانەوە وای کردووە کە تاکەکانی ئەم کۆمەڵگەیە زۆر بە زویی دەسپێراگەیشتنیان هەبێ بەسەر ئەم ئامێرانەدا. لێرەدایە کە پێکناکۆیەکی گەورە دێتە پێش ئەویش ئەو کەسانەی کە ئەم ئامێرانە بەکار دەهێنن کە هێشتا کۆمەڵگەکەیان لە بواری فەرهەنگەوە زۆر لە پاش ئەو کۆمەڵگەیەن کە دروسکەری ئەم تەکنەلۆژیایەن و ئەوان لەگەڵ ئەمە راهاتوون بە ڵام ئێمە هێشتا تەنانەت لە بواری عیلم و زانستەوە نەگەیشتوینەتە رادەی پێشکەوتووی ئەوان. کۆمەڵگەی ئێمە تا ئێستاش شۆرشی فەرهەنگی و پیشە سازی تێیدا سەری هەڵنەداوەو بیر و هزری تاکەکانی ئەم کۆمەڵگەیە ئامادە نیەو بە ئازادی و رەفاهیەتێک گەیشتوە بێ ئەوەی پلە کۆمەڵایەتیەکان ببڕێ و لە ناکاو گەیشتوەتە لوتکە. کۆمەڵگەی ئێمە لە سەردەمێکی وا دایە کە دەرگیرە بە پشێوی و ئاژاوەو و نا سەقامگیری. هاتنی بە لێشاوی تۆری ئینتەرنێت قەیران جۆراوجۆر و ترسناکی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگەیێک دەهێنێت کە پێم خۆشە لێرەدا وەک نمونە و بەرچاورونی باسی چەند شتێک بکەم کەلەوانەیە لە ژیانی هەر کام لە ئێمەدا روی دابێت . بەهۆی تۆرە کۆمە ڵایەتیەکانی وەکfacebook ,tweter,googleplus ....

 زۆری تر کە ئینکار ناکرێ‌ ئەمانە چەندین لایەن و تایبەتمەندی باشیان هەیەو زۆر پێویستن لەسەر دەمی ئەمرۆ بەڵام دروستی پەیوەندیەکی چرو پری ئەلیکترۆنی لەنێوان دوکۆمەڵگادا واتە دوکۆمەڵگای لێک دور لێک جیاواز لەو روانەی کە پێشتر باس کران . بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە کۆمەڵگای رۆژئاوا لەوانەیە لە زۆر بارەوە ئیدەئاڵ بێ‌ بۆ ژیان و ئارامی وادەکات کە کەسانی کۆمەڵگای ئێمە ئارەزوی دروست کردنی ئاوا ژیانێکیان لازیاتر بێ‌ کە تەنیا لە رێگەی دورو ناراستەوخۆی ئەم ئامێرە ئەلک ترۆنیەوە خۆی دەبینن و خۆیان ئەزمونی واقعی و راستەوخۆی ناکەن و بەزریقەو بریقە کانی دەتوانم بلێم هەڵدە خەلەتێن وە لەو روەی کە ئەمرۆ دەست گەیشتن بەو وڵتانە ئەستەمە هەوڵ دەدەن لێرە ئارەزوەکانیان بەدی بێنن کەئەویش لاسای کردنەوە دروست دەکات لە هەموو روێکەوە لاوەکانی ئێمە حەز بەوەدەکەن کەوەک لاوانی وڵاتانی پێشکەوتوبن ، وەک ئەوان بپۆشن ، بخۆن ، خەرجبکەن ، بگەرێن ، کات بەسەرببەن....هتد.دیارە ئەمە مافی بێ‌ ئەملاو ئەولای هەر تاکێکە ، بەڵام ئایا ئەم کۆمەڵگە ئەمە هەڵدەگرێ‌؟ ئایاسەرکەوتو بوە ؟ ئایاجێی گرتوە ؟ بەبیرکردنەوەی زۆرکورتی ژیانی رۆژانەماندا بەم ئاکامەی خوارەوە دەگەین .

ئەم کۆمەڵگەیە ئامادەی ئەمە نیە وە زۆر کێشەو گرفت دروست دەکات ، لە قۆناغی یەکەمدا لەنێو خێزانەکاندا دواتر لەنێوان لاوەکاندا وە لەنێو کۆمەڵگاکاندا کە کۆمەڵگا ئەمە قبوڵ ناکات وە کێشەو گیرو گرفتی زۆر گەورەی لێ پەیدا دەبێت . بەهۆی ئەوەی کە تارادەیێک زۆری دایک و باوکان ئاگاداری ئەم تەکنە لۆژیەیە نین وەناتوانن لە بەکار هێنانی رێنوێنی پێویست بەرۆلە کانیان بدەن، وە زۆر دور دەگرن ئەمە سەر بەخۆی و سەر بەستیەک دروست دەکات لە نێوان منداڵەکاندا وادەکات کە بەبێ‌ سنور منداڵەکان کەڵک لەلائەنتەرنێت وەربگرن و لەو کاتەشدا بەهۆی شارەزانەبونی پێویست و ئەو فاکتەرانەی کۆمەڵگا جیا وازەکان کە باس کران و زەمینەی کەلک وەرگرتنی نابەجێ‌ و نادروست لەلایەن مندالەکانەوە زۆر زوو پێک دێت. لێرەدا بنەماڵەکان لەگەڵ ئەوەی کە هەمییشە بە تەنگ هەڵسوکەوتی منداڵەکانەوەن بەڵام لە راستی دا بە هۆی ئەوەی کە خۆیان دورن لە جیهانی سایبری و ئینتێرنێت وە بە هەر شتێک کە ببێتە هۆی پێشڤەچون و دڵخۆشی منداڵە کانیان رازی دەبن ئیتر ئەو لایەننەشیان لا دەکەوێتە پەراوێزەوە کە زۆرەبە دەگەیێنێت بە منداڵەکان.

لە کۆتایی دا ئەوەی جێگای سەرنج و تێرامانە بۆ ئەوەی لە نزیکترین ماوەدا ئەم کێشەو گرفتانە چارەسەر بکرێن و بۆ ئەوەی توشی قەیرانی گەورەی کۆمەڵایەتی نەبین پێویستە لە لایەن بەرێوەبەرانی سیستەمی پەروەردەی وڵات هەروەها راگەیەنە گشتی یەکان و دایکان و باوکان کە کاراترین رۆڵیان هەیە رێنوێنی پێویست و زۆر بە هێز ببەخشن بە منداڵەکانیان و ئەو لاوانەی ک کەڵک لە تەکنەلۆژی و کاڵاکانی جیهانی نوێ وەردەگرن تاکو کۆر و کۆمەڵگەی ئێمەش لە بەختەوەری دا بژیت. وە دایکان و باوکان نزیکترین پەیوەندی دروس بکەن لەگەڵ منداڵەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن لە هەر جۆرە رەفتاریکی ئەوان ئاگا بن و لەکاتی سەرکەوتن تەشویق و لەکاتی هەڵە رێنوێنی پێویستیان بکەن وە لەوەش گرینگتر بنەماڵەکان هەوڵی خۆ گونجاندن لەگەڵ دنیای ئەمرۆ و خواستەکانی ئەمرۆیی بدەن. 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2174
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy