له وتووێژێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا كه رۆژی شه‌ممه، 7ی ئاوریلی 2012 (19ی خاكه‌لێوه 1391) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خالید عه‌زیزی به زمانی فارسی پێك هاتووه‌و تازه بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه به‌ناوی "زولفه‌قاری" چه‌ندین جار به‌ڕێز خالید عه‌زیزی به سكرتێری "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران" ناو دهباو ناوبراویش بێ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدا به بزه‌ی لێوه‌وه وتووێژه‌كه‌ی درێژه پێ ده‌دا.
به‌ڕێز خالید عه‌زیزی سكرتێری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێز مه‌لاحه‌سه‌ن رهستگارو هاوكاری به‌ڕێز مه‌لا عه‌وڵا حه‌سه‌ن زاده رێكه‌وتی 15ی سه‌رماوه‌زی 1385 له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا بوونه‌وه‌و ئه‌وه‌ڵ ناو خۆیان نا "حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ ئێران"و دواتر له‌سه‌ر ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ساخ بوونه‌وه‌و به‌كورتیش به‌خۆیان ده‌ڵه‌ن "حدك".
ئه‌م ناوه تا ئێستا له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به فه‌رمی دانی پێدا نه‌نراوه‌و بۆته گه‌وره‌ترین كۆسپی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. هه‌روه‌ها ئه‌م ناوه بۆته هۆی پێكنه‌هاتنی هاوكاری‌و لێك نزیكنهبوونهوه.
پیشتریش به‌هۆی هێندێك به‌یانیه‌و سیاسه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌وه، هێندێك رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی پێیان وا بووه ئه‌وه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌و بۆیه حیزب دواتر ناچار بووه روونكردنه‌وه بدات.
تا ئێستا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چه‌ندین جار داوای له‌و لایه‌نه كردووه كه ئاڵوگۆڕێك له‌ناوی خۆیاندا پێك بێنن به‌ڵام له‌و باره‌وه ئه‌و لایه‌نه هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه.
شایانی باسه ئه‌و كه‌سانه جگه له‌و ناوه، له چه‌ندین هێمای دیكه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه‌ڵك وهردهگرنو هه‌ر ئه‌مه بۆته هۆی هێندێك سه‌ر لێ شێواوی.
هه‌روه‌ها پێویسته بگوترێ ئه‌و لایه‌نه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به هه‌بوونی دوو جێگر سكرتێر‌و به‌ڵام بێسكرتێر، به‌ڕێز خالید عه‌زیزیان وه‌كوو سكرتێر هه‌ڵبژارد.
كورته‌یه‌ك له‌و وتووێژه له خواره‌وه ببینه:


نووسراوه له لایه‌ن کوردە, April 13, 2012
ــ تێبینیی "هه‌ڵۆی كوردستان": به‌ڕێز ده‌توانی له یوتیوب به‌شوێن ئه‌و وتووێژه بگهڕیو په‌یدای بكه‌ی، تا دڵنیا بی كه به‌ڕێز خالید عه‌زیزی روونكردنه‌وه نادات‌و مه‌به‌ستی ئێمه‌ش ئاژاوه‌گێڕی نیه‌و به‌ڵكوو روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كانه.