هاوڵاتی: به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م دواییانه كه‌وتوونه ته به‌ر شه‌پۆلی ناره‌زایی شه‌قام و میلله‌ت كۆماری ئیسلامی ده‌لێت ئێمه ئه‌و دۆخه‌مان ده‌میكه تێپه‌راندووه ئه‌ویش پاش كودتای ساڵی 1979 و گه‌رانه‌وه‌ی ئیمام خومه‌ینی ،ئێوه ده‌لێن چی؟
ـ بۆچوونی كۆماری ئیسلامی له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه راسته كه سی‌وسێ ساڵ به‌ر له ئێستا دیكتاتۆری پاشایه‌تی به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر له ئێران داڕما،و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساڵێكه ئه‌م شه‌پۆله ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ چوونكه خه‌ڵكی ئێران زووتر سیسته‌مێكی دیكتاتۆری رووخاندووه كه‌وابوو به ئاواته‌كانی خۆی كه ئازادی‌و دێموكراسی بووه گه‌یشتووه‌و ده‌سه‌ڵاتی دوای دیكتاتۆری شا گه‌رنتی هه‌یه له لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه. به‌ڵكوو لێكدانه‌وه‌ی دروست بۆ ئه‌و پرسه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئێران سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر دیكتاتۆری رووخاند بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی دێموكراتیكی له جێگا دابنێ‌و له سێبه‌ری ئه‌م سیسته‌مه‌دا به ئازادی بگا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر چۆنێك بێ سیسته‌می كۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژارد كه ئێستا له ده‌سه‌ڵات دایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و سیستمه نه‌ك هه‌ر خواسته دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكی وه‌دێ نه‌هێنا، به‌ڵكوو شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشی وه‌ك ئامرازێك به‌كار هێنا بۆ بنیادنانی حكوومه‌تی دیكتاتۆری ـ ئایینی كه زۆر له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێشوو سهرهڕۆترو دژی گه‌لی تر بوو، بۆیه بهربهرهكانییهك كه 33 ساڵ به‌ر له ئێستا له ئێران‌دا دژی دیكتاتۆری ده‌ستی پێكرد تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك به ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ن درێژه‌ی ده‌بێ.
جیاوازی ئه‌م بهربهرهكانییه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئێستای ناڕه‌زایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وه دایه كه ئه‌گه‌ر 33 ساڵ له‌وه پێش خه‌ڵكی ئێران له رووی ناشارهزاییو له ژێر باندۆری پیلانه‌كانی ئاخونده‌كان ده‌نگیان به حكوومه‌تێكی ئایینی دا، ئێستا به‌م راستییه گه‌یشتوون كه حكوومه‌تی ئایینی ناتوانێ ویست‌و داخوازه دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵك دابین بكا، بۆیه خهباتو به‌ربه‌ره‌كانی ئێستایان بۆ رووخاندنی حكوومه‌تی دیكتاتۆری ئایینییه‌و هێنانه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكراتێكی سكولار، ئه‌زموونێك كه خه‌ڵكی باقی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێی بێ به‌هره‌ن، بۆیه لانیكه‌م به‌شێك له‌وان خه‌ریكن به‌و رێچكه‌یه‌دا ده‌روون كه پێشتر خه‌ڵكی ئێران به هه‌ڵه ههڵیانبژاردو ناكام بوون.
هاوڵاتی: كۆماری ئیسلامی ئێران پاش ئه‌و پێشهاتوو گۆرانكارییانه‌ی له‌ناوخۆو ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن، ئیستا چی تێروانینێكیان بۆ مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌كوردستانی ڕۆژهه‌لات هه‌یه‌و به‌گشتی سه‌قفی داواكارییه‌كانی كوردی رۆژهه‌ڵات خۆی له‌چیدا ده‌بینێته‌وه به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئیران له كاتی روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رو گۆرانكارییه‌ك؟
ـ ئێمه ئێستا مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئێرانێكی دێموكراتێكی فیدراڵ‌دا ده‌بینین كه كورد‌و باقی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌ژین حكوومه‌تی ناوچه‌یی یان هه‌رێمی خۆیان پێك بێنن‌و، له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تی دێموكراتیكدا له به‌ڕێوه‌بردنی ئێران‌دا شه‌ریك بن‌و به‌م چه‌شنه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری حه‌شیمه‌تی ئێران له مافی یه‌كسان به‌هرمه‌ند بن.
ئه‌مه سه‌قفی داواكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و بگره نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یشه له ئێران‌دا، به‌ڵام ئه‌و گومانه‌ش نه‌ماوه كه ئه‌و مافانه له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دابین ناكرێن‌و هه‌مووی به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌ڵومه‌رجی پاش رێژیم.
هاوڵاتی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌بێت پارت و لایهنهكوردییهكانی رۆژهه‌ڵات له هه‌وڵی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شن ده‌كرێت،به‌ڵام ئه‌مه پێكنه‌هێنرا هه‌ندێك هۆكاره‌كه بۆ پارچه پارچه بوون لێكدابرانی كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات ده‌زانن، ئێوه هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵه تائێستا له‌چیدا ده‌بیننه‌وه؟
ـ دابه‌شبوونی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات گرنگترین كوسپی سه‌ر رێگای پێكنه‌هاتنی به‌ره یان هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كترن، به‌ڵام له‌م پێوه‌ندییه‌دا نابێ ده‌وری ئه‌و بۆچوونانه‌ش فه‌راموش بكه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی به هه‌ڵه له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دادهنێنو له ئاكامدا زۆرتر هه‌وڵیان داوه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ویست‌و به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو بێ، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ویسته‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر. له‌م راستایه‌دا شوێندانه‌ری پیلانه‌كانی لاوه‌كی نه‌یارانیش نابێ له بیر بكه‌ین كه هه‌م له دابه‌شبوونه‌كانی حیزبه‌كان شوێندانه‌ر بوونه‌و هه‌م هۆكارێك بوون بۆ لێك دووركه‌وتنه‌وه‌و له ئاكامدا پێكنه‌هاتنی به‌ره یان هاوكاری له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان.
هاوڵاتی: له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه هه‌ست به‌جۆرێك له بێئومێدی ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی مافی كورد‌و به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكان ،له‌م روانگه‌یه‌وه ئێستاهه‌ست به‌وه ده‌كرێت بۆ پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین گه‌يشتن به‌مافه ره‌واكان زیاتر مه‌یلی سه‌ركردایه‌تی كورد بۆلای وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ڕوات به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا؟.ئه‌مه تاچه‌ند به ئیجابی ده‌زانی؟
ـ ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی‌و له‌و نێوانه‌ش دا به‌تایبه‌ت دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه كوردیش به‌شێك له‌وانه، وه‌كوو خه‌ڵكانێكی زۆرتر به ههستو عاتیفی وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه كه هۆی ناكامییهكانمان دوژمنهكانماننو بۆ خۆمان بێكهموكۆڕینو له‌و پێوه‌ندییه‌دا بهرپرسایهتییهك وه ئه‌ستۆ ناگرین، ئه‌و ساكارترینو له هه‌مان كاتدا ناسیاسیترین ته‌وجیهی ناكامییهكانمانه، بۆیه مه‌حكوومین به‌وه‌ی هه‌ڵه‌و كهموكۆڕییهكانمان دووپات‌و دووپات بكه‌ینه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كان فێر بین‌و هه‌ڵه‌كانمان راست بكه‌ینه‌وه.
بێهیوایی ـ ئه‌گه‌ر بێهێوایی هه‌بێ ـ سه‌ركرده‌ی كوردیش له پاراستنی مافی كورد له لایه‌ن ئه‌مریكاوه شتێكی له‌و چه‌شنه‌یه. ئه‌مریكا به رووخاندنی دیكتاتۆرێكی وه‌كو سه‌دام حسین یارمه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی به خه‌ڵكی عێراق‌و كورده‌كانی ئه‌و به‌شه دا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی پێكهاتووی دوای سه‌دام حسین به قازانجی خۆیان بقۆزنه‌وه، به‌ڵام بێجگه له عه‌ره‌به‌كان كوردیش به شێوه‌ی پێویست نه‌یتوانی له‌م ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وهربگرێو له هه‌رێمی خۆیدا بنه‌مایه‌كی تۆكمه بۆ دوارۆژی خۆی بنیات بنێ، له‌و پێوه‌ندییه‌دا كهموكۆڕیو هه‌ڵه‌كان یه‌كجار زۆرن كه له‌م باسه‌دا جێگایان نیه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر ئه‌م كهموكۆڕیو هه‌ڵه نێوخۆیییانه نهبوایهتنو كوردستان دوای زیاتر له یه‌ك ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی، ده‌یتوانی به به‌رنامه‌ی دروست‌و گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رنامه‌داڕێژراو، یارمه‌تی ئهمریكاو باقی وڵاتانی پێشكه‌وتوو زیاتر بۆ لای خۆی راكێشێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌ك له پرسیاره‌كه‌دا هاتووه كورد بیهه‌وێ ئورووپا له جیاتی ئه‌مریكا دابنێ بۆ پشتیوانی له داخوازه‌كانی، تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه، چوونكه ئه‌زموونه‌كان ده‌ریان خستووه له بڕیاره گرینگه سیاسییه‌كانی ناوچه‌دا، ئورووپا به بێ پشتیوانی ئه‌مریكا زۆر زه‌حمه‌ته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بنێ.
هاوڵاتی: به‌رای ئێوهئهو بارودۆخه‌ی ئێستا باشووری كوردستان تاچه‌ند توانای ده‌وڵه‌تداری تێدایه؟
ـ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له ده‌وڵه‌تداری توانای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، وڵامی من ئه‌وه‌یه كه به هۆی هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كان، نه له ناوخۆ‌و نه له ناوچه‌و نه له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یییدا زه‌مینه‌ی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ كوردستانی باشوور پێك نه‌هاتووه تا قسه له توانای دهوڵهتدارییهكهی بكه‌ین.
هاوڵاتی:ده‌پرسین به‌لای به‌ڕێزتانه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی دراوسێ له‌پێشترو گرنگتره یان وڵاتانی زلهێزی ده‌ره‌وه؟ ده‌كرێت هۆكاره‌كانمان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌یت؟
ـ به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجی ژێئۆپۆلتیكی كوردستان جۆرێكه كه له نێو چه‌ند وڵات‌و حكوومه‌تی نادیموكراتیك كه باوه‌ڕیان به مافی كورد نیه دابه‌ش كراوه، وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌ش هه‌ركام به شێوه‌یه‌ك دژی مافه دێموكراتیكه‌كانی گه‌لانی بنده‌ستن، بۆیه هه‌ردووكی ئه‌م هێزانه ده‌توانن كۆسپی گه‌وره‌مان بۆ پێك بێنن، له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ به بێ بڕیاری وڵاتانی زلهێزی جیهان پێكهێنانی ئاڵوگوڕ له سنووره‌كاندا نایه‌ته ئاراوه بۆیه كورد به‌رپرسایه‌تییه‌كی قورسی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان له راگرتنی پارالل(ته‌وازن) له نێوان ئه‌و هێزو لایهنانهداو ناكرێ هیچكامیان فه‌رامۆش بكا.
هاوڵاتی: به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی كوردستانی گه‌وره ڕه‌نگه كار‌و كاتێكی زۆری بوێت ،ئاشكرایه بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری كوردانی باشوور له به‌شه‌كانی تری كوردستان باشتره، ئه‌گه‌ر له‌م به‌شه‌دا كار بۆ جاڕدانی ده‌وڵه‌ت بكرێت، پێتوایه كوردی به‌شه‌كانی تر چۆن پێشوازی لێ ده‌كه‌ن ؟
ـ به هۆی ئه‌وه كه كورد له مێژ ساڵه خه‌ون به بوونی كوردستانی گه‌وره‌وه دهبینێو مافی خۆشیه‌تی، بۆیه بانگه‌واز بۆ گه‌یشتن به‌و خه‌ونه له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خه‌به‌رێكی خۆشه، به‌ڵام بیركردنه‌وه له سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بانگه‌وازه گرینگتریشه، چوونكه راگه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌وازه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی، بێهیوایییهكی زۆر له ناو خه‌ڵكدا پێك دینێ.
هاوڵاتی:ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان له باشوور جاڕی ده‌وڵه‌ت بدات خوێندنه‌وه‌ی تۆ هه‌ڵویستی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چیه‌و كۆماری ئیسلامی ئێران چۆن رووبه‌رووی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته‌وه ؟
ـ كۆماری ئیسلامی دژی سه‌ره‌تاییترین مافه دێموكراتیكه‌كانی گه‌لی كورده، بۆیه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له كوردستانی باشوور، له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ی توندی رێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.
پرۆفایل:
ناو: مسته‌فا هیجری
ساڵی له‌دایك بوون:1945
شوێنی له‌دایك بوون: نه‌غه‌ده
بڕوانامه،پسپۆری: بهكالوریس له زمان‌و ئه‌ده‌بیاتی فارسی
شوێنی دانیشتن و پیشه‌ی پێشوو ئێستا: پێشتر مامۆستای ناوه‌ندی، شارى نه‌غه‌ده بووه له ئێستادا سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه.
ــ ئه‌م وتووێژه له رۆژنامه‌ی هاووڵاتی، رۆژی یه‌كشه‌ممه، 20-1-1391 بڵاو بۆته‌وه.

