دوابه‌دوای ئه‌وه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بانگه‌وازێكی سه‌باره‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ بڵاو كرده‌وه‌و چه‌ندین پێشنیاری خستۆته به‌رده‌م خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆمه‌ڵێك رێكخراوی دیكه‌ش دواتر چه‌ند داواكاری له‌و شێوه‌یان راگه‌یاندووه. به‌ڵام رێكخراوی چاودیری كوردوساید “چاك” كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات ته‌نیا پشتیوانی له بانگه‌وازه‌كه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كردووه‌و له به‌یاننامه‌كه‌شیاندا ته‌نیا ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان هێناوه.
شایانی باسه كه چه‌ندین ساڵه PDKI بۆ رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ ساڵڕۆژی تیرۆری شه‌هید دوكتور قاسملوو، چه‌ندین پێشنیار ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵك، به‌ڵام هیچ رێكخراوێك تا ئێستا پێش له PDKI هیچ پێشنیارێكیان بڵاو نه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه به‌و مانایه كه هیچ مانگرتن‌و هیچ كارێك بێ پشتیوانی PDKI سه‌ر ناگرێ‌و ته‌نیا "حدكا"يه كه ده‌توانی خه‌ڵك به‌دوای بانگه‌وازه‌كانی رابكێشێ‌و خه‌ڵكیش ته‌نیا وه‌ڵامی بانگه‌وازی حیزبی پێشڕه‌وی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه.
ده‌قی پشتیوانییه‌كه‌ی رێكخراوی چاودیری كوردوساید ( چاك )-كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
پشتیوانی له بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بۆ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵات له ساڵیادی تیرۆری سه‌ركرده‌ی نه‌مر دوكتور قاسملوو
22 ساڵ لهمهوبهرو له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ، ( 13ی جولای ١٩٨٩) سه‌ركرده‌ی نه‌مر دوكتوور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له لایه‌ن تاقمه نێردراوه تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له شاری ویه‌ن پێته‌ختی نه‌مسا( ئۆتریش )، له حاڵێكدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ خۆێ كاك فه‌تاحی عه‌بدولی*، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ دیپلۆماته‌كانی ئێران‌دا له سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆ ببوه‌وه، به شێوه‌یه‌كی زۆر ناجوامێرانه كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری نێردراوه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی‌و له سه‌رمێزی ئاشتی خۆێنیان به ناحه‌ق ڕژا!
كوردوساید واچ ( چاك )، كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت، كه له بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا بۆ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری گشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان، به بۆنه‌ی ساڵیادی تیرۆری دوكتور قاسملوو پشتیوانی ته‌واوی خۆی ده‌رببڕێت.
بێگۆمان به یهكبوونو ته‌بابوونی هێزه دێموكرات‌و پێشكهوتنخوازو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له رۆژهه‌ڵات به هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕو بۆچوونه‌كانه‌وه، گه‌لی خۆڕاگری رۆژهه‌ڵات باشتر بۆ نواندنی چالاكی دێنه گۆڕه‌پانی تێكۆشان‌و ئاسته‌نگییه‌كانی حكوومه‌تی تیرۆر‌و تاوان له ئێران زیاتر ده‌بێت، بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، بۆ كۆتایی هێنان به تیرۆر له رۆژی تیرۆركردنی دكتور قاسملوو دژی كۆماری ئیسلامی یه‌كگرتووانه بوه‌ستنه‌وه، بۆ سزادانی تاوانباران یه‌كگرتووانه په‌یوه‌ست بن به مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
چاودیری كوردوساید ( چاك )-كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات
١٥ ی پووشپه‌ڕی ٢٧١١
٦ی جولای ٢٠١١
*ــ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان":
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه شه‌هید دوكتور قاسملوو له‌گه‌ڵ شه‌هید فه‌تاح عه‌بدولی شه‌هید كراوه، ره‌نگه ئه‌وه ته‌نیا هه‌ڵه‌ی تایپیو تكنیكی بێت، به‌ڵام ئێمه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌مان بڵاو كردبێته‌وه ده‌ستكاریمان نه‌كرد ئه‌گینا دوكتور قاسملووی نه‌مر له‌گه‌ڵ كاك عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر شه‌هید كرا‌و هه‌روه‌ها كاك فه‌تاحی عه‌بدوڵی 26ى خه‌رمانانی 1371 له‌گه‌ڵ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له ئاڵمان شه‌هید كرا.


نووسراوه له لایه‌ن ره‌حیم, July 09, 2011
سوپاس
تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان": زۆر سپاس بۆ بۆچوونه‌كه‌ت. ئه‌م وێنه‌یه ئه‌وپه‌ڕی جینایه‌تی رێژیم نیشان ده‌دات، بۆیه بڵاوم كردۆته‌وه، ئه‌گینا وێنه‌كانی دیكه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملوو له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ش بڵاو بۆته‌وه‌و له داهاتووشدا زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌رستی ئه‌و ناوه گه‌وره‌یی یه‌ی له سه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌یه، له جێگای خۆیدا نییه، پێشنیاریان پێ ده‌که‌م ئه‌و ناوه له سهرهخۆیان وه‌لا به‌رن.
له کۆتایدا ده‌لێم روخانی کۆماری ئێسلامی نزیک بووه با هه‌مومان تێ‌بکۆشین بۆ روخانی ئه‌و رێژیمه،ئه‌مه‌یان ده‌بێته تۆله ئه‌ستاندنه‌وه‌ی رێبه‌ری هه‌لکه‌وتوی گه‌لی کورد د- قاسملوو هه‌مو شه‌هیدانی کوردستان