هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دوای تپێپەڕبوونی نۆ ساڵ عزەت دووری بۆیەکەمجار ده‌ركه‌وت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ezat_dori_2دوای تپێپەڕبوونی نۆ ساڵ لەسەر خۆشاردنەوەیدا، بۆ یەکەمجار عزەت دووری لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وتارێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ "حزبی بەعس موژدەی سەرکەوتنتان پێدەدات".

عزەت دووری، ئەمینداری گشتی حزبی بەعسی عەرەبی هاوبەش و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (هەڵوەشاوە)، رۆژی شەممە لە یەکەم دەرکەوتنی وەک بەڵگەیەک لەسەر لە ژیاندامانیدا لە ساڵی 2003ەوە لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەسەر ژمارەیەک سایتی ئەلیکترۆنی بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیێنێت " ئەمڕۆ بەعس لە عێراقدا شۆڕشی تەقاندۆتەوە". هەڕەشەی ئەوەش دەکات " لە مقاوەمەت کردن بەردەوم دەبن بۆ گۆڕینی رژێمی سیاسی"، ئەو پێوایە حکومەتی ئێستا، "عێراقی داوەتە دەست سەفەوییەکان".

عزەت دووری دەڵێ "ئەگەر عێراق لەلایەن سەفەوییەکانەوە بڕوخێت، ئەوا ئەمریکا و هیچ لایەکی دیکە ناتوانن خۆیان لەبەرامبەر پەڵکێشییەکانی سەفەوی رابگرن". دووری داوای لە "موقاوەمە و ئۆپۆزیسیۆن" لە عێراقدا کردووە کاری هاوبەش بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی "پڕۆژەی فارسی" لە عێراقدا.

عزەت دووری قۆناغی گۆڕانکاری رژێمی لە عێراقدا لەدوای ساڵی 2003ەوە بە ساڵانی "کووشتن و وێرانکاری و کۆچپێکردن" وەسف دەکات و دەڵێ "داگیرکار و بەکرێگیراوەکان عێراقیان وێرانکردووە".

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا عەزەت دووری کە یەکێکە لە سەرەکی ترین داواکارەکان لەلایەن ئەمەریکا و حکومەتی عێراقیەوە، سیستەمی عەرەبی بە "گەندەڵ و ترسنۆک" وەسفدەکات دەڵێ "هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتی ئەمەریکا و حکومەتی عێراق دەکەن".عەزەت دووری داوای زیادکردنی کردە چەکدارییەکانی عێراقی دەکات بە ئامانجی "چاکسازییکردن لە وڵاتدا".هەروەها دەڵێ "حزبی بەعس موژدەی سەرکەوتنتان پێدەدات".

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، دووری رەخنەی تووند لە حزبی شیوعی عێراقی دەگرێت بە "بەکرێگیراو" وەسفیان دەکات و دەشڵێ "ئێمە برایانی شیوعیمان خۆش دەوێ و رێز لە خەباتیان دەگرین و و متمانەمان پێیانە کە دەگەڕێنەوە بۆ خەبات کردن".

هەروەها رەخنەی تووندی لە بزووتنەوەی ئیخوان موسلمینی عێراق و تەواوی وڵاتانی عەرەبی دەگرێت و بەوتەی عزەت دووری "پاشەکشەیان لە مێژوو و بیروباوەڕیان کردووە "، هاوکات هیواش دەخوازێت "ئیخوان بگەڕینەوە سەر ڕێگە خۆیان و مێژووەکەیان پاک بکەنەوە".

ئەو وتارە ڤیدیۆییەی عزەت دووری، یەکەم دەرکەوتنی ئەوە لە دوای ساڵی 2003ەوە و بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عزەت دووری تائێستا لە ژیاندا ماوە و نەمردووە، ئەمە لە کاتێکدا پێشتر پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاببۆوە، کە عزەت دووری بەهۆی دووچاربوونی بە شێرپەنجەی خوێن، گیانی لەدەستداوە.

سه‌رچاوه‌: رووداو

ده‌قی‌ قسه‌كانی‌ عزەت دووری:


ArtCreative Design and Custom coding

&feature">    


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1577
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy