ئاغای نوریزاده دۆستی له‌مێژینه‌ی حدکا که له هه‌موو قسه‌و باسه‌کانیدا ئۆگری بێ سنووری خۆی
سه‌باره‌ت به‌کوردو خهباتهکهیو ئیرادهتمهندی ناوبراو به‌رێبه‌رانی ئه‌و حیزبه‌و به‌تایبه‌ت دوکتۆر قاسملوو دهردهبڕێو خۆشه‌ویستی بۆ کورد به‌دیار دهکهوێو ته‌نانه‌ت ئهمهبۆ به‌رێزیان جێگای شانازیه‌و قسه‌ی تێدا نیه.
ئه‌م به‌رێزه لە پەیامێک دا کە بۆ کۆنگرەی 2ی تاقمی جیابوه‌وه له‌حیزبی دێموکرات ناردراوە شتێکی زۆر سه‌یرو سهمه ره‌ی تێدایه که‌جێگای تێرامان‌و لێوردبوونه‌وه‌یه. ئه‌وه که ناوبراو داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵاو هاوبیره‌کانی بۆ سه‌ر رێگای ڕاست‌و په‌یوه‌ست بوونیان به‌حیزبی دێموکراته‌وه ده‌کات کارێکی باش‌و نیشتمانپهروهرانهیهو جێگای رێزه‌و ههنگاوێکی باش‌و به‌جێیه‌و ده‌کرێ وه‌کوو به گورترکردنی خه‌بات دژی رژیمی سه‌ره‌رۆی ئێران چاوی لێبکرێ.
به‌ڵام هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا ئاغای نوریزاده تووشی هه‌ڵه‌و تاوانێکی زۆر هاتوهکهبهراستی ئه‌م کرده‌وه‌ی ئه‌و بۆته‌هۆی ناره‌زایه‌تی زۆر له‌نێو ئهندامو لایه‌نگرانی حدکا‌و خه‌ڵکی کوردستاندا که دژی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه له حیزبی دێموکرات، چوونکه ئه‌و جه‌معه به‌و کرداره‌یان زه‌برێکی کوشه‌نده‌یان له په‌یکه‌ری ئه‌و حیزبه‌و جوڵانه‌وه‌ی کورد داوه‌و ئه‌مه جاری یه‌که‌م نیه که ئه‌وان تووشی ئه‌و تاوانه ده‌بن، هه‌ر به‌و پیه خه‌ڵکی کوردستان‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان لێیان تورهنو وێناچێ بیان بوورن!
عه‌لیره‌زا نووریزادهی رۆژنامه‌نووس لهلهندهنهوههیوا دەخوازێ حیزبی دێموکرات یەکبگرێتەوە.
له‌و په‌یامه‌دا که له کۆنگره‌ی دووی ئه‌و تاقمه‌دا خوێندراوه‌ته‌وه و له مێدیاکان دا ئاماژه‌ی پێ کراوه، عه‌لیره‌زا نووری زاده، داکۆکی لە سەر پێویستی یه‌کبوونی هێزه‌کانی کوردستان به گشتی کردووه که ئه‌مه‌یان هیچ کێشه‌ی تێدا نیه‌و زۆریش باشهچوونکهپیرانیی به‌ته‌دبیر ده‌بێ وه‌ئاگا بهێنرێنهوهکهچ تاوانێکیان کردوه.
ناوبراو له به‌شێک له په‌یامه‌که‌ی دا داوا ده‌کا لێی گه‌ڕێن که‌مێکیش باسی خه‌ون و ئاره‌زووه‌کانی بکات و گۆیا ده‌نووسێ یه‌کێک لهسهرۆکانی جیابوونه‌ی کاره‌ساتباری ئه‌و جاره‌ی حدکا باوکی رێبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه؟
پرسیار ئه‌وه‌یه‌که کێ ئه‌و ئیزنه‌ی به نوریزادهداوهیان ئه‌و ئه‌و قهیومیهی له‌کێ وه‌رگرتوه که که‌سی ناوبراو به‌و جۆرهباس بکات؟
ئه‌و که‌سه‌ی نوریزادهباسی دهکاتو گۆیا لایه‌نگرانی له‌خۆشیا شا گه‌شکه‌بوون، ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن کهناوبرا نه‌ک باوکی رێبه‌رانی رۆژهه‌ڵات نه‌بوه‌و نابێ، به‌ڵکو یه‌کێک له (...) که‌سه‌کانه که ئه‌و به‌ڵای ته‌نیا له‌به‌ر مه‌سله‌حه‌تی شهخسیو گیرفان پڕ کردن و وهپێشدانی کوڕ‌و کاڵانی خۆی به‌سه‌ر حیزبی دێموکرات‌دا هێنا.
هه‌ر بۆیهخهڵکی کوردستانی ئێران بهگشتییو ئهنداملایهنگری حیزبی دێموکرات به‌تایبه‌تی به‌تووره‌یه‌وه روو لهنووریزادهدهکهنو پێی ده‌ڵێن جه‌نابی نوریزاده تکایه که‌س ئه‌و مافه‌ی به‌تۆ نهداوهکهئهو کابرایهبهو جۆره ناوبه‌ریت، ئه‌و نه‌ک بابی ئێمه نیه به‌ڵکوو زڕبابیش نیه‌و له‌ناو خه‌ڵکی ئاگا‌و کورد په‌روه‌رو خهباتگێردا هیچ پێگهیهکیشی نیه، چوونکهباب هیچ کاتێک ئاماده نیه‌ئه‌و به‌ڵایه به‌سه‌ر نهتهوهكهيدا بێنێ.
_________________________________________
تێبینی:
ــ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده


نووسراوه له لایه‌ن piranshar, July 28, 2011
نووسراوه له لایه‌ن هه‌ڵۆی كوردستان, July 17, 2011
نووسراوه له لایه‌ن salim, July 16, 2011
نووسراوه له لایه‌ن salim, July 16, 2011
نووسراوه له لایه‌ن zagros, July 13, 2011