له (31) ی مانگی ئاداری ساڵی 1947 قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان له مه‌هاباد له گۆره‌پانی چوارچرای شاری مهاباد له‌سێداره درا و ئێستا پاش 65 ساڵ جارێکی دیکه که‌مپێنێک خراوه‌ته گه‌ڕه‌وه یاخود ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێک کراوه‌ته‌وه و داوا دەکرێت رۆژی لە سێدارەدانی قازی محەمەد بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان.
ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ڕۆژنامه‌وانی ئازاد له ئه‌مه‌ریکا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت هه‌ڵمه‌ته‌که ده‌ڵێت پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ده‌توانین بڵێن به له‌به‌رچاوگرتنی پله و پایه و ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌که‌ی گه‌وره‌ترین شه‌هیدی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورده له دوور و نزیکدا. ده‌شڵێت سه‌رکرده‌ی دیکه‌ش هه‌ن یا به مه‌رگی سروشتی یا له جێ‌دا یا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دووای کردووه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به داواکردنی ئه‌وه‌ی که رۆژی لە سێدارەدانی قازی محەمەد بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان و سه‌باره‌ت به په‌یامی گرنگی ئه‌و ڕۆژه بۆ خه‌ڵکی که‌ردستان، ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین هێما وه په‌یامی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وه‌کو ده‌زانین ئه‌و به خۆ ڕاگری خۆی و به‌ڕاوه‌ستان و به مانه‌وه‌ی له شاری مهاباد و به به‌جێ نه‌هێشتنی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تیش موکریان و مهاباد گیانی خۆی فیداکرد. گیانی خۆی فیداکرد تا خه‌ڵکی کوردستان تا ئه‌وانه‌ی له کۆماری کوردستاندا به‌شداریان کردبوو سه‌روه‌ت و گیان و ماڵیان پارێزراوبێت.
سه‌باره‌ت به شه‌هید پێشه‌وا، ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ده‌ڵێت مه‌رگی قازی محه‌ممه‌د ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ بکرێت. ده‌ڵێت له هه‌لومه‌رجێکی دیاری کراودا قازی محه‌ممه‌د له نێوان ده‌سته‌وه‌ستانی و خۆڕاگری‌دا هات خۆڕاگری هه‌ڵبژارد و کۆماری کوردستانی ڕاگه‌یاند، بۆیه من پێموایه ئه‌و ڕۆژه شیاوی ئه‌وه‌یه که بکرێته ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی خواره‌وه كه ماوه‌كه‌ی 8:21 خوله‌كه.
Download | Name | Play | Size | Length |
![]() |
Kurdish Language Service Audio Voice of America |
|
2.4 MB | 8:22 min |

