هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

وەکوو ئەندامێکی حدک داوای لێبوردن دەکەم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ladar2پێشتر ئاشکرا بو کە بەرپرسی کۆمیتەی ئامریکای حدک، لە سەر پاڵتاک زۆر جنێوی ناحەز و ناشیرینی بە رێبەری شەهید دوکتۆر قاسملو داوە و بڵاو بونەوەی ئەم قسانە بێزاری و توڕەیەکی زۆری لە ناو خەڵک دا ساز کرد. بە تایبەت مەسەلەکە کاتێک زۆرتر هەمو لایەکمانی بێزار کرد کە "موحمەد پاڵانی" ئەو کەسەی کە بەرپرسەکەی ئێمە بە هۆی خوێندنەوەی "شێعر" لە لایەن ناوبراوەوە ئەو هەمو بێ رێزیەی کردبو کە بەراستی ئینسان سەری سوڕ دەما و من بۆ خۆم شۆک ببوم لە بەر ئەوەی شێعرەکە هەموی تاریف و تەمجید بو لە پێشەوا و ئەوەی کە ئێمە لە بەر مقام و کورسی یەکناگرین و ئەو حیزبەمان توشی زەرەری گەورە کردوە کە ئۆباڵ بە ئەستۆم هەموی راستە.

بە هەر حال هەڵوێستی بەرپرسانەی حیزب و دەرکردنی سلێمان بۆ هەمو کەس جێگای رەزامەندی بو کە کەسانی زار پیسی ئەوتۆ لە ناو حیزب دا جێگایان نیە. چونکە بە داخەوە هەر لە بەر رەقەبەرایەتی ناسالم راست لە حاڵێک دا لایەنەکەی دیکە ماوەی دو حەوتو بو ریکلامی چێژنی دوی رێبەندانیان کرد بو ئێمە هاتین و راست لە و رۆژە دا ئەو چێژنەمان گرت کە هەمو لایەنە کوردیەکان داوایان کرد ئەو کارە نەکەین و هیچ کارەکەمان سەرکەوتو نەبو زۆریش گلەیمان هاتەوە سەر و زەرەرمان کرد، خۆ بەرێز کاک موراد وەکو کەسێکی ناسراو دڵسۆز و سیاسی کە هەمو لایەنەکان رێزی تایبەتی دەگرن زۆر کاری بۆ ئەوە کرد با ئێمە چێژنەکە نەگرین و سەرکەوتو نابین چونکە پێشتر کردومانە بەڵام گوێتان نەگرت و هەرچی وتمان کە ئەمە بە پێچەوانەی سیاسەتی یەکیەتیخوازنەی ئێمەیە هەر کردتان بە داخەوە نەتیجەکەشمان دیت.

دواتر کۆمیتەی حیزب کەسێکی دیکەی لە جێگای بەرپرسی پێشو دانا و ئێمە هیوادار بوین کە وەزعەکە بەرەو باشی بروات و دڵی ئەو هەمو خەڵکە کە بریندار بوە سارێژ بکرێتەوە. کەچی بە داخەوە ئەمە نەک روی نەداوە بەڵکە بەرپرسی تازەمان کاری وای کردوە کە ئینسان شەرم لە خۆی دەکات. ئێستا ئاشکرا بوە کە بەرپرسی ئێمە لە ئامریکا لە فەیسبوک لاپەڕەیەکی بە ناوی "خر مگس" کردۆتەوە و دواتر ئەوەی کە هەر خەلکێکی دیکە دەیکات و ئێمە و هەمو کەس مەحکومی دەکەین لە ئێمە روی داوە و کردومانە.

بەڵێ لەو لاپەرە دا جیا لە جنێودان و قسەی ناشیرین هیچی دیکە نەدیتراوە و بەرپرسان و شەخسی سکرتێری حیزبیش ئاگادار کراونەوە کە لەم بارەوە بەڵگەی زیندو لە دەست دایە و تەحویل دراوە و کاک سیامەند ئەو کارەی کردوە و خەڵکی زۆر توڕە کردوە.

کاری لەوەش خراتر بوە و کۆمیتەی ئێمە دواتر تەلەفونیان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی پارتی و یەکیەتی و کوردی تورکیە و ڕەوەندی کوردی کردوە کە چونکە داوا لە رەحیم رەشیدی کراوە کە پەیامی کوردەکان لە ئامریکا لە جێژنی نەورۆز بخوێنێتەوە شیرکەت ناکەین و دەبێ ئەو نەبێ دەنا تەحریمی دەکەین، بۆچی ئەوە دەکەین کەس نازانێ!

ئەم کارە ناحەزە زۆر بە گران لە سەر مان تەواو بو کە نەدەبا "نسرین" خان لەبەر قسە و فشاری کاک "سیامەند" کە ئەو وەکو خۆی باسی کردوە ناچاری کردوە تەلەفون بۆ لایەنەکان بکات بیکردایە چونکە دیتمان داوای ئێمە سەری نەگرت‌ و رەحیم رەشیدی پەیامەکەی خوێندەوە وهەمو کەس لە چێژنەکەدا ئەو شتەی بە چاودا دەداینەوە کە ئەو بەرێزانە بۆ خۆشیان هەر نەهاتن بەڵام خەڵکی ئێمە بە خۆشیەوە گوێ نەدا بەو قسانە و بەشداریان کرد و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو کۆمیتە هیچ مەشروعیەتی نیە.

لەمەش خراپتر ئەوە بەرپرسی تازەمان کلیپێکی لەسەر رەحیم رەشیدی ساز کردوە و وێنەی رەحیم رەشیدی لەگەڵ کاک موستەفا هیجری و بەرپرسانی حیزبەکەی‌ و بەشێک لە کار و چالاکی ئەو بەرێزە کە بۆ لایەنی خۆیانی دەکات بۆ دەنگی ئامریکای ناردوە کە گۆیا سەربەخۆ نیە و لە تیشک کاری کردوە و رۆژنامەوانی حیزبیە و تیشک ئی حیزبی دێموکراتە، کاکی خۆم خۆ ئەوان خۆیان ئەمە بە باشی دەزانن و ئەو کابرایەش بە خۆی ئەمەی بە کەرات باس کردوە و نەیشاردۆتەوە. ئەو کردەوەی ئەنگۆ کارێکی زۆر ناحەزە و بەراستی لە مەسئولی کۆمیتەیەک ناوەشێتەوە شتی ئاوا دژی رۆڵەی کورد ڕو بە فارسەکان بکات کە دەچێتە خانەی جاسوسیەوە. هەروەها ئەوە یانی چی ئەتۆ لە و فیلمە دا کە سازو کردوە هەمو هەوڵەکەت ئەوەیە کەسێکی دڵسۆز و کوردپەروەری وەکو کاک عەلی جەوانمەردی کە خزمەتی زۆری کردوە لە سەدای ئامریکای کێشەی بۆ ساز بکرێت. ئەوەتا رەحیم رەشیدی کە بۆ خۆم گوێم لێ بوە کە باسی ئەم کێشەیە کراوە لەم بارەوە وتویەتی ئەوانە هەر کاریان ئەوەیە و پێشتریش لە سوید ئەو دژی من جاسوسیان کردوە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا کە تیشک کراوەتەوە بۆ ئەوەی نەتوانم لە تیشک کار بکەم، بەڵام هەر شکەستیان خواردوە، برالە ئینسانی ئاگاو سیاسی کاری ئاوا ناکات و تکایە بەسە چیدی بە ناوی بەرپرسی ئێمەوە ئابر و حەیامان مەبەن. باشە چونی رەحیم رەشیدی بۆ سەدای ئامریکا یان بونی کاک عەلی لەوێ چ زیانێکی بە کورد و مەسەلەی کورد گەیاندوە کە ئێمە دەبێ کاری ئاوا بکەین؟.

یان ئەوەتا نەسرین خانم ئەوەی قبوڵ ناکات کە مێردی ئەو نا مەسئولانە لە شوینێکی عمومی وەکو پالتاک جنێوی داوە و دوایە دێت تەلەفون بۆ ئەندامان دەکات کە با بەشداری نەورۆز نەکەین چونکە خوشکی کاک خالید مردوە، ئەدی عەزیزی من، خوشکی من چاوەکەم خۆ ئێمە لانیکەم لەم ماوە دا چەند چێژنمان گرتوە و تێر هەڵپەڕیوین چۆن جەنابت ئەو قسەی دەکەیت، ئەمن دەزانم لە بەر ئەوەی کە داواکات لە لایەن کوردیش کۆمونیتی رەت کرایەوە و دواتر ویستت لە و رێگاوە خەڵک رازی بکەیت کە نەچن بۆ جێژنەکە و ئەوەشمان بۆ نەکرا خۆ بۆ خۆت دیت.

باشە خۆ هەمو کەس ئەزانێ و ئەتوانێ ئەم کارانە بکات بەڵام ئەو جۆرە کارانە زۆر قورس و گران تەواو دەبێت لە سەرمان، من وەکو ئەندماێکی دڵسۆزی بەراستی داوای لێبوردن لە ویژدانی خۆم دەکەم و لەگەڵ ئەم جۆرە کار و کردەوانە نیم.

ئێستا کە قەرارە کاک خالید بێتە ئامریکا من ئارەزو دەکەم چارەیەک بۆ ئەم وەزعە و بۆ ئەم ئاشوفتە بازارە ببینێتەوە دەنا هیچ ئابرومان بۆ نامێنێتەوە.

_________________________________________

تێبینيى "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

ــ ناوی نووسەر لای ئێمە پارێزراوە و لەسەر داوای خۆی ئاشکرای ناکەین.

ــ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و

نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1221
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن kurdu, April 01, 2012
لاده‌ران بۆخویان روی خویان ... که‌ردۆوه‌ وه‌ لاده‌ران له‌ نه‌ه‌وه‌ کوردستانداه‌ جیگایان نیه‌
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن srwa sayari, April 01, 2012
بە شەرفم خەڵک چەندەی لادەر ناخۆش دەوێ سەد هێندە کاک رەحیم رەشیدی خۆشەویستە، بژی اقای رەشیدی

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy