دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له رووناكبیرانی ده‌روه‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌مپه‌ینێك بۆ به فه‌رمی كردنی رۆژی 10ی خاكه‌لێوه، وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان راگه‌یه‌ندراو داوا كرا كه 10ی خاکه‌لێوه، 29 ی مارس، واته رۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستان، له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بکرێته رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، سه‌دان كه‌س له هه‌موو كورستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م كه‌مپه‌ینه راگه‌یاندووه.
ئه‌گه‌رچی پێشتر له لایه‌ن هێندێك كه‌سی دیكه‌وه كه‌مپه‌ینی له‌م شێوه پێك هێنرابوو به‌ڵام نه‌یانتوانی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ده‌وری كهمپهینهكهیان كۆ بكه‌نه‌وه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌م كه‌مپه‌ینه تا ئێستا به‌رفراوانترین كه‌مپه‌ین له‌و شێوه بووه‌و سه‌دان چالاكی سیاسی له هه‌موو حیزبه‌كان‌و چالاكانی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان‌و رۆژنامهنووسانو چه‌ندین ماڵپه‌ڕو خه‌ڵكێكی زۆر پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م كه‌مپه‌ینه راگه‌یاندووه.
شایانی باسه كه كه هێندێك كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌تییه‌وه نه‌یانتوانیوه به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان پشتگیری له‌و كه‌مپه‌ینه بكهنو هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له‌ناوی نهێنیی كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌م كه‌مپه‌ینه كه ته‌نیا 10 رۆژ درێژه ده‌كێشێ، له ئاكامدا له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی كه پشتگیری ئه‌م كهمپهینهیان كردووه، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و نوسخەیەكیشی بۆ به‌ڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پارلەمانی هەرێمی كوردستان‌و سەرجەم حیزب‌و رێكخراوەكانی هەرچوار بەشی كوردستان رەوانە دەكرێت.
شایانی باسه ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"یش پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م كه‌مپه‌ینه راگه‌یاندووه‌و بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كه‌مپه‌ینه هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی كه تا ئێستا ناویان تۆمار نه‌كراوه ده‌توانن له رێگای ئه‌م "ئه‌م لینكه‌وه" له فه‌یسبووك ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.

