نه‌ورۆزانه‌ی ، منی غه‌ریب که‌وته‌ی شاران
به خوا یاران
باوه‌ش، باوه‌ش په‌یڤی دڵ
و
چه‌پک ، چه‌پک وشه‌ی ناخه
بۆ گشت کوردان؛
تا به‌یادی نه‌ورۆزه‌که‌ی "کاوه"ی دلێر
ئه‌ی هاوڕێیان
هه‌مووان یه‌کده‌نگ،
به یه‌ک گه‌روو
شێعره به‌رزه‌که‌ی "پیره‌مێرد"
بڵێنه‌وه
و
بۆ ساتێکی ئه‌م ئادارهش
منی دووره وڵات و نیشتمان
له‌م غوربه‌ته هه‌ژێنه‌ره،بژێننه‌وه
تاران ـ نه‌ورۆزی 2712ی کوردی

جاری خوێندراوه: 1216
بۆچوونه‌کان (0)

نووسینی بۆچوون