رۆژی دووشه‌ممه، 26ی مارسی 2012، مه‌لا كرێكار، ئه‌میری پێشووی ئه‌نسارولئیسلام، له دادگای وڵاتی نوروێژدا به‌تاوانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له وه‌زیرێكی پێشوی نوروێژو هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خه‌ڵك، له لایه‌ن دادگای نوروێژه‌وه به 100 هه‌زار كڕۆنو 5 ساڵ زیندانی سزا درا.
له‌نێو دادگادا مه‌لا كرێكار هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌واڵنێری ته‌له‌ڤزیۆنی TV2ی نوروێژو هه‌واڵنێره‌كه ده‌داته به‌ر كوتهكو لێدان.
مه‌لا كرێكار له ساڵی 1991ـه‌وه له وڵاتی نوروێژهو پێشتریش بڕیار وابوو بینێرنه‌وه بۆ عێراق، به‌ڵام بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
چه‌ند رۆژ پێشیش له شاری ئۆسلۆ پێته‌ختی وڵاتی نوروێژ، تهزاهوراتێكی به‌دژی ئه‌و 3 كورده‌ی قورئانیان سووتانبوو، رێك خست‌و له‌وێ چه‌ن وته‌یه‌كی توندی وت.
له خواره‌وه به ویدیۆ هێرشی مه‌لا كرێكار بۆ سه‌ر هه‌واڵنێری ته‌له‌ڤزیۆنی TV2ی نوروێژ سه‌یر كه‌ن.

