ئه‌م سال بۆ نه‌ورۆز به‌هار نه‌بوو
وه‌رزی ژیانه‌وه‌ی گژووگیا نه‌بوو
شنه‌ی بای به‌هاری خۆین جمان نه بوو!
هه‌ورێک ئاسمانی ئه‌م نیشتمانه‌ی داگرتووه نامۆییه
با ببارێت بارانه‌وه ره‌حمه‌تی خووداییه
نیشتمانم سیبه‌رێک داگرتووه
بێگمان ئه‌م هه‌وره ئاسمانی حه‌شار داوه
بارانه‌و ره‌حمه‌تی خووداییه
مزگێنی بده‌ن مزگێنی، ژیانه‌وه‌ی سرووشته‌و و به‌هاری ره‌نگین
هه‌رچ بێت رهحمهتهوبا به‌خێر بێت
با ببارێت له‌م وه‌رزه بارانه‌و ره‌حمه‌تی خوودا....
●●●●●
هێدی هێدی له سه‌رخۆ ده‌نگی پێییه دێته گوێ
هه‌نگاوه‌کان ئاسمان ده‌پێون و به‌ره گۆی زه‌وی
هه‌تا دێت سێبه‌ر زیاتر ئاسمانی نیشتمان داده‌گرێت!
رابه،ئه‌وینه،هه‌ستی جوانی ژیانه‌وه‌ی به‌هاره
رابه دله‌راوکێ مه‌که خۆشه‌ویستییه و ئه‌وین...
سروشته‌و گۆرانی ده‌وێت.
سێبه‌ر هه‌تا دێت بالی به سه‌ر گۆی زه‌وی داده‌گرێت
له‌م نیشتمانه خۆ میوان ده‌کات
خواییه، خواییه هه‌نگاوی له سه‌ر چاوانم
که من ده‌ست کردی خۆی بم بۆ خۆی نه بم بۆ ببم
با بیت به‌خێر بێت، میوانه‌و بۆ ئه‌م جاره رووی له وڵاتی منه!
●●●●●
میوانه‌و رووی له وڵاتی منه
ده‌ستی له ملی بووکی رازاوه‌ی شاره زووری منه
مزگێنی بدن، مزگێنی خوودا له وڵاتی مه، له نیشتمانی مه، له شاره زوور میوانه
با بێت به خێر بێت، مزگێنی بدن مزگێنی....
●●●●●
ئاسمان ره‌ش ههلگهرا، هه‌ور گهرماندی
باران باری و به گه‌رووی پلووسکهکاندا هاته خواره‌وه
ئه‌ی هات چ کارهستێک...
زه‌وی له خۆین هه‌لکشا...
داروو به‌رد،ده‌شتوو ده‌وه‌ن سوور ههلگهرا ؟
به گه‌رووی رووباره‌کان، به ناو سینگی چه‌مه‌کان،لافاوی خۆین هه‌ستا
ئه‌ی هات چ کارهساتیکه ؟
کاره‌ساتی خوودا خووداکان
●●●●●
هه‌له‌بجه‌ی نازدارم زا،نه‌یه‌ک نه دوو...به سه‌د به هه‌زار...
ئه‌ی هات چ کاره‌ساتێک بوو؟ خوودای خووداکان....
مردوو شۆره‌کان بانگ که‌ن!
مردووخانه‌کان برووخێنن!
لانک و بێشکه دروست که‌ن
دهسرهو ده‌سرازه دروست که‌ن
کاره‌ساتی خوودا خووداکانه!
بۆ ئه‌م جاره باوشی له ملی مه‌ریمی باکرهدانیه تا کوو عیسا له دایک بێت
بۆ ئه‌م جاره ده‌ستی له ملی بووکی شاره‌زووره
●●●●●
ئاسمان شین ههلگهرا
زایلهی سه‌دوو هه‌شتا هه‌زار کوتری سپی ئاسمانی وڵاتی داگرت
به‌هاریان هیناییهوه،به‌رگی سه‌وزی گورانیان له‌یک ههلدووری و له‌می نیشتمان کرد
ئاسمان ره‌نگی گۆرا،ده‌شتی شاره‌زوور گه‌ش گه‌ش بالای کرد
له ناکاو،له چرکه ساتێکدا پێنج هه‌زار کۆرپه‌ی ده‌م به خهندهوپێکهنین له دایک بوون
مزگێنی،مزگێنی...
مردوو شورهکان بانگ که‌ن،مردووخانه‌کان برووخێنن
ئیتر له وڵاتی من که‌س نامری
نیشتمان بوو به ئایین و هه‌تا هه‌تاییه ده‌په‌ره‌ستم

