سه‌لاح به‌دره‌دین، سیاسه‌تمه‌داری کورد و سه‌رۆکی پێشوویی یه‌کیه‌تیی گه‌لی کورد له سووریا‌و سه‌ركرده‌ی دیاری ئۆپۆزیسیۆنی كورده‌كانی سووریا وتوویه كه له كۆتایی ساڵی رابردوودا به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی ناوبژیوانی نێوان PKKو سووریاى كردووه‌و ئێستا ئاشتی به ته‌واوی له‌نێوان رێژیمی سووریا‌و به‌شار ئه‌سه‌د له ئارادایه.
پێشتريش سه‌لاح به‌دره‌دین ، سه‌باره‌ت به هه‌وڵدانی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به نزیككردنه‌وه‌ی كورده‌كانی سووریا له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌ویش له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا به توندی ره‌خنه‌ی گرتبوو.
ئه‌گه‌رچی هیچ كات كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان PKKو رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌بووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنانه ئێستا سه‌ركرده‌و 2 هه‌زار ئه‌ندامی PKK له ناوچه‌ی عهفریننو به ئاشكرا چه‌كیان هه‌ڵگرتووه.
پێوه‌ندی باشی نێوان PKKو رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له وته‌كانی سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK موراد قه‌ره‌یڵان ره‌نگی دابۆوه كهلهژێر ناوی به‌رگری له كورده‌كانی سوریه، درووستكردنی هه‌رێمی قه‌ده‌غه‌كراوی دژه فڕینی له لایه‌ن توركیا‌و ئورووپا‌و ئه‌مریكاوه به "پیلان" ناو بردبووو هه‌روه‌ها دانی كه‌مپ به كورده ئاواره‌كانی سووریا له لایه‌ن توركیاوه به ده‌ستێوه‌ردان ناو برد. خۆپێشاندانی ئه‌ندامانی PKK بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە بەشار ئەسەد، لە بەیرووتی پایتەختی لوبنانیش كه خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه.
ئه‌گه‌رچی لێدوانی رێژیمه‌كانی داگیركه‌ری كوردستان، یانی رێژیمه‌كانی ئێران‌و توركیا‌و سووریا بۆ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" جێی باوه‌ڕ نیه، به‌ڵام لێدوانی ئه‌و سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه كورده له‌دوای ئه‌وه دێت كه ڕاپۆرتێكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ئاشكرای كرد رێژیمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د یارمه‌تیه‌كانی بۆ چه‌كدارانی پارتی كرێكاران دهسپێكردۆتهوه.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیوزو لڤین

