له‌ژێر ناوی به‌رگری له كورده‌كانی سوریه، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK موراد قه‌ره‌یڵان له لێدوانێکی دا به ANF سه‌رنجی بۆ ئاماده‌کارییه‌کانی ده‌ست تێوه‌ردان له سوریا راکێشاو درووستكردنی هه‌رێمی قه‌ده‌غه‌كراوی دژه فڕینی له لایه‌ن توركیا‌و ئورووپا‌و ئه‌مریكاوه به "پیلان" ناو برد‌و سه‌باره‌ت به دانی كهمپيش به كورده ئاواره‌كانی سووریا‌و ئه‌م بارودۆخه وتی:" ئێستاکه ده‌وڵه‌تی تورک به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر بناخه‌ی ته‌شویقی ئه‌مریکا و به‌شێک له ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپا ئاماده‌کاری ده‌ستوه‌ردان له سوریا ده‌کات. شانبه‌شانی دروستکردنی هه‌رێمی قه‌ده‌خه‌کراو ئاماده‌کاری ده‌ستێوه‌ردان جێگای باسه، هه‌واڵ و باس به‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو، په‌ناهێنانی چه‌نده‌ها که‌س له سوریاوه بۆ تورکیا و که‌ش و هه‌وای دروستکردنی کامپ بۆیان، له راستیدا هه‌وڵدانه بۆ زه‌مینه‌سازی ئاماده‌کاری ده‌وڵه‌تی تورکه بۆ ده‌ست تێوه‌ردان له سوریا."
شایانی باسه چه‌ند مانگ پێشیش لە خۆپێشاندانیكدا بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە بەشار ئەسەد، لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، كە لە لایەن بەعسییەكانەوە پیك هێنرابوو، ئاڵای سووریە و ئاڵای PKK، هەروەها وێنەی بەشار ئەسەد و وێنەی ئۆجالان هەڵدرابوون. لەو خۆپێشاندانەدا، درووشمی بژی سەرۆك ئەسەد و بژی سەرۆك ئاپۆ لە لایەن لایەنگرانی ئەو دوو حیزبەوە وتراونەتەوە.
ئەم وێنه‌یه لە لایەن وێنەگرێكی رووسییەوە گیراوە،
كە پووستێرەكانی بەشار ئەسەد و ئۆجالان بە یەكەوە هەڵدراون
به‌ڕێز قه‌ڕه‌یلان كه له‌دوای به‌ڕێز ئوجا‌لان ئێستا وه‌كوو كه‌سی یه‌كه‌می PKK ده‌ناسرێ له‌ژێر ناوی به‌رگری له كورده‌كانی سووریا، دژی هه‌ر چه‌شنه هێرشێكه بۆ سه‌ر رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دی دیكتاتۆر، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كورده‌كانی سووریه رۆژانه له ته‌زاهوراتی سه‌دان ههزاركهسیدا به دژی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداری دهكهنو خوازیارن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بڕووخێتو له‌م پێناوه‌شدا تا ئێستا سه‌دان كه‌س له كورده‌كانی سووریا شه‌هید بوون و بۆ پاراستنی گیانیان تا كاتی رووخانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د داواى دروستکردنی هه‌رێمی قهدهخهکراوى دژه فڕینی ده‌كه‌ن.
پێویسته بگوترێ PKK هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رێژیمی سووریا نیه‌و تا ئێستا شه‌ڕێكی ئه‌وتۆ له نێوان PKKو رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د رووی نه‌داوه‌و رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دو سووریا وه‌كوو بنكه‌یه‌ك بۆ PKK دێته ئه‌ژمار.


نووسراوه له لایه‌ن هیوا, April 02, 2012
نووسراوه له لایه‌ن رۆژه‌ڤ, March 24, 2012