په‌یامی كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تی ژنان ، به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
66 ساڵ به‌رله ئێستا و چه‌ند رۆژ دوایی رێزگرتن له 8ی مارس، له 24ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1324ی هه‌تاویدا، یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك یه‌كه‌مین رێكخراوی ژنان له كوردستانی ئێران به شێوه‌یه‌كی مودێرن دامه‌زرا. به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت ژنانی مافخوازی كورد و هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ین.
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنان بوو به ده‌سپێكی فه‌سڵێكی نوێ له بزووتنه‌وه‌ی ژنان له كوردستانی ئێران‌دا، كه شانازیه‌كه‌ی وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی به‌نرخ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆماری كوردستان و حیزبه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی، واته حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. ئه‌و هه‌نگاوه گرینگ و مێژووییه كه بوو به هۆی له دایك بوونی رێكخراوه‌كه‌مان، هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتوانه و سه‌رده‌میانه بوو كه له‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئه‌و كاته‌دا زۆر ئه‌سته‌م بوو، به‌ڵام هاویشتنی ئه‌و هه‌نگاوه له هزر و بیری تیژ و ستراتیژیی درێژخایه‌نی رێبه‌رانی كۆمار، به تایبه‌ت پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت. پاش تێكچوونی كۆمار، خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به پێی هه‌لومه‌رجی هه‌ر كام له قۆناغه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ هه‌وراز و نشێوی زۆر به‌ره‌وروو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا گرینگ و شایانی باسه ئه‌وه‌یه كه ژنانی كورد ده‌ستیان له‌و رێبازه هه‌ڵنه‌گرتووه و له‌وكاته‌وه تا هه‌نووكه به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاو له پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان و دابین كردنی مافه ئینسانی و دێموكراتییهكانی ژنان و یه‌كسانی له كۆمه‌ڵگادا تێكۆشاون. ئه‌مرۆ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و ئۆرگانیزاسیۆن و رێكخراوانه‌ی ژنان له‌نێوخۆیی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا هه‌ن كه له پێناو ئه‌و ماف و ئازادییانه تێده‌كۆشن. یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران خۆی به‌رێوه‌به‌ر و درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێبازه ده‌زانێ كه هه‌تا گه‌یشتن به ئامانج له خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێ.
حكوومه‌ته چهوسێنهرهكانی قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی مێژوو، وه‌ك یه‌ك مافه ئینسانییهكانی كۆمه‌ڵ، چ ژن، چ پیاو پێشل ده‌كه‌ن، بۆیه زۆر روونه كه خه‌باتی ژنان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی كه‌سایه‌تی ئینسانی و حقوقی خۆیاندا، له پێشدا ده‌بێ بۆ له‌نێو بردنی سته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به گشتی و به دژی ئه‌و نیزام و حكوومه‌ته زۆردارانه بێ كه له زۆر وڵاتاندا له‌سه‌ر كارن. دیاره ئه‌و كاره‌ش له رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی ژنان له نێو رێكخراوه سیاسیه پێشكه‌وتو و خهباتگێرهكاندا ئه‌نجام ده‌درێ. بۆ وێنه، زۆر ئاشكرایه كه هه‌ر جۆره هه‌وڵدان و خه‌باتێكی راسته‌قینه‌ی ژنانی ئێران، بۆ لابردنی سته‌می جینسی له‌سه‌ر خۆیان و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ئینسانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆیان ناچار ده‌بن له پێشدا تێكه‌ڵ به خه‌بات بۆ رووخاندنی رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی ببن، كه ژنان و پیاوانی ئێرانی وێكرا له په‌ت و به‌ندی دواكه‌وتوویی و دیكتاتۆری ره‌شی سه‌ده‌كانی نێوه‌راستدا راگرتووه.
به‌ڵام له قۆناغی دواتردا دیاره ژنان ره‌نجی سته‌مێكی دیكه‌ش ده‌كێشن، كه ئه‌ویش به تاوانی ژن بوون سته‌مێكی دووقاتیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، بۆ له‌نێوبردنی ئه‌و سته‌مه تایبه‌تیه دیاره رێكخراوه سیاسی و خه‌باتگێر و پێشكه‌وتووه‌كان ده‌توانن یارمه‌تیی ژنان بده‌ن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نیه و ئه‌و كاته به كرده‌وه به‌و ئامانجه ده‌گه‌ین كه ژنان خاوه‌ن رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به خۆیان بن. له باره‌ی ژنانی كوردستانه‌وه هه‌موومان ده‌زانین كه چۆن له ماوه‌ی ئه‌و 33 ساڵه‌دا كه ئه‌و جوڵانه‌وه شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان به دژی رێژیمی دژه ئینسانی ئاخوندی له گۆرێ‌دا بووه، شێره ژنانی بێبه‌شی كوردستان هه‌ستیان به به‌رپرسایه‌تی كرده‌وه و شانیان داته‌وه به‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه. ئه‌و بارودۆخه بۆ خۆی هۆیه‌كی گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پیاوانی شۆڕشگێری كوردستان و به تایبه‌تی هاورێیانی تێكۆشه‌ری حیزیی هان بدا، هه‌تا خه‌بات له پێناو رزگاریی دایكان و خوشكانی بێبه‌شی خۆیاندا له یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانی خۆیان بزانن و ئه‌وان له خه‌بات به دژی هه‌موو كۆت و به‌ندێكی چه‌وسێنه‌رانه و غه‌یری ئینسانی‌دا، یارمه‌تی بده‌ن.
زۆر روونه كه ئه‌و خه‌باته به‌ر له هه‌موو لایه‌ك له پێشدا ده‌بێ له لایه‌ن ژنانی خهباتگێرهوه به‌رێوه بچێ و هه‌ر بۆیه‌ش به گه‌رمی داوایان لێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی رێكخراو چالاكانه بێنه نێو مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان.
به‌رز و پیرۆز بێ 24 ره‌شه‌مه، 66همین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ره‌وا و مافخوازانه‌ی ژنان له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادییه‌كانیان
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی گشتی
24ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی
14ی مارسی 2012ی زایینی

