هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

فرمێسک بۆ هه‌ڵبجه

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

fazl_-_halabja1ڕۆژێ دانیشتم، من له ماڵ خۆمان

چاوم به فرمێسک، دڵ پڕ له گریان

ڕۆژ، ڕۆژی ڕه‌ش بوو، یادی هه‌ڵبجه

ئه‌و شاره‌ی، خنکا به کیمیاو گرمه

فرمێسک هاته خۆار، دڵۆپ به دڵۆپ

نه‌ ده‌گرساییه‌وه، یه‌ک دانه دڵۆپ

له ناکاو، دڵۆپ ، پرسیاری لم، کرد؟

بۆ به کوڵ ده‌گریت، ئه‌ی ئاواره‌ کورد؟

چی ڕووی داوه، بۆ وا خه‌م باری؟

کێت له ده‌ست چووه، وا ئازییه‌ت باری؟

وتم مه‌پرسه، حاڵم بی حاڵه!

شارم له‌ده‌ست چوو، ئه‌مه چه‌ند ساڵه

دوژمنانی کورد، خوێنیان ڕشتووین

دیاری ئاڵمانه، بۆیان ناردووین

پێنخ هه‌زار گوڵم له‌ده‌ست، ده‌رچووه

ده‌هه‌زار خونچه‌م، ملیان که‌چ بووه

دڵۆپێ تر هات، سه‌ر گۆنامی گرت

وتی خه‌م مه‌خۆ، ئه‌ی ئاواره‌ی کورد

ئه‌و که‌سه‌ی، که‌وا شاری شه‌هید کرد

خۆییوو ئه‌ر‌بابی، به ده‌ست گه‌ل په‌ت کرد

وتم ئه‌ی دڵۆپ، ئه‌م مژده خۆشه

ئازادی گه‌لم، به دڵ پێ خۆشه

هه‌ڵبجه، ئێستا ڕه‌مزی کوردانه

ڕوو ڕه‌ش ئه‌وانه‌ن، کردیان وێرانه

سڵاو ده‌نێرم، پێنج هه‌زار سڵاو

بۆ شه‌هیدانی، ئه‌و کاره ساته

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1530
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy