له ئێستادا به‌هۆی داڕوخانی ژێرخانی ئابوری كۆماری ئیسلامی ئێران، كه هۆكاری سه‌ره‌كی نزمبونه‌وه‌ی به‌های دراوی ئێرانی (تمه‌ن)ه له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكییدا، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بارێكی ئابوری ناله‌باردایه.
به‌هۆی ئه‌و ئابورییه ناله‌باره‌شه‌وه، بێكارییه‌كی زۆر روی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردوه، كاروكاسبی رۆژبه‌رۆژ روی له كزییه، جوڵه‌ی ئابوری به‌ته‌واوی روی له‌وه‌ستان كردوه، نرخی شمهكو كاڵا بهرزبوتهوهو رێژه‌ی بێكاری به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌ڕوات، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستانیش له‌چاو شاره‌كانی وه‌ك تاران‌و ته‌ورێز بچوكترنو جوڵه‌ی كه‌م تێدایه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆكارێكی دیكه بۆ بێكاریی...
به‌و هۆیه‌ی سه‌ره‌وه، پێده‌چێت هه‌رێمی كوردستان (باشور) روبه‌ڕوی شه‌پۆلێكی كۆچی كوردانی رۆژهه‌ڵات ببێته‌وه‌و روبكه‌نه پارچه‌كه‌ی دیكه‌ی نیشتمانی خۆیان، كه له‌ئێستادا ورده ورده سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌ستی پێكردوه...
ئه‌و كوردانه‌ی كه روده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان، بێگومان له هه‌مو چین‌و توێژه‌كانی تێدایه، به‌ڵام گومانیش نییه كه زۆربه‌ی زۆری له چینی هه‌ژارانن، هه‌موشمان دورونزیك ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌و له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا شاره‌زاییان هه‌یه...
ده‌شێت له‌و شه‌پۆله‌دا خه‌ڵكانی شاره‌زای وای تێدابێت كه هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌زمونی حوكمڕانی هه‌رێم پێویستی زۆری پێی بێت، ده‌شێت كه‌سانێك روبكه‌نه هه‌رێم كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كارێك بكات، ده‌بو له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا بۆی بگهڕایا.
بۆیه پێویسته هه‌رێمی كوردستان به سنگفراوانییه‌وه، ئه‌و كوردانه وه‌ربگرێت، كه ئه‌گه‌ر به بیكردنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه لێی بڕوانین وه‌ك ئه‌وه وایه له ژورێكی ماڵه‌كه‌ی خۆمانه‌وه هاتبنه ژورێكی دیكه... بۆیه نابێت به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات كه هه‌ست به غه‌ریبی بكه‌ن...
ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كه‌ی زۆری عه‌ره‌بی عێراقی ههنو له‌زۆر ئاست پێك هاتون، به‌شێكی زۆریشیان كاریان په‌یدا كردوه‌و شوێنیان گرتوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ناكه‌م كه عه‌ره‌به‌كان دهربكرێنو ئه‌وان بخرێنه شوێنیان، چونكه ئه‌وه كارێكی نامرۆڤانه‌یه، به‌ڵام چۆن تا كوردێكی هه‌رێم هه‌بێت له بوارێكدا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ كورده‌كه‌یه، با تا كوردێكی رۆژهه‌ڵاتیش هه‌بێت له بوارێكدا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ رۆژهه‌ڵاتییه‌كه بێت...
هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه، تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئێرانییهك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كوردانی رۆژهه‌ڵات كردوه، نه‌ك وه‌ك كوردێك، بۆیه ئه‌وانه‌ی حكومه‌تی ئێران پشتگیری كردون هه‌مو كارێكیان بۆ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه بێكه‌س دێنه هه‌رێم، گرفتی زۆریان بۆ دروست بوه.
به بڕوای من پێویسته سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو حكومهتو په‌رله‌مانیش ئه‌م هه‌نگاوانه بنێن:
1- به‌رله‌وه‌ی بكه‌وینه ناو شهپۆلهكهوه، په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه بڕیارێك ئاماده بكات‌و هه‌مه‌لایه‌نه بیری لێبكرێته‌وه‌و دواتر ببێته بڕیار‌و كه تیایدا مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز له په‌نابه‌رانی دیكه بكرێت له‌گه‌ڵ كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، خۆ ئه‌گه‌ر كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ش بگرێته‌وه باشتره...
2- حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك په‌نابه‌ری بێگانه بۆ نمونه وه‌ك عه‌ره‌بی عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كات له‌ڕوی (ناسنامه، بڕوانامه‌ی خوێندن‌و كار، نیشته‌جێبون، مامه‌ڵه‌ی حكومی، هاتوچۆ...) به‌ڵكو وه‌ك كوردی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه بكرێن، به‌ڵام دوای ده‌رچونی بڕیارێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه...
3- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی هه‌رێمی تایبه‌ت به‌وان ده‌ربكات، سه‌باره‌ت به قبوڵكردنیان له هه‌رێمی كوردستان.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بیر بێنمه‌وه كه كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌تایبه‌ت باكورو رۆژهه‌ڵات زۆر له‌گه‌ڵ كوردانی باشور باش بون، به‌تایبه‌ت له‌وكاتانه‌دا كه كوردانی باشور لێیان قه‌وماوه، بۆ نمونه له كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991دا...
ناخوازم كه ئه‌و كۆڕه‌وه‌ی له باشور رویدا له‌هیچ شوێنێنێكی دیكه رو بدات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ‌و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌سه‌ر ئێران‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل، پێناچێت بارودۆخی ئێران روی له‌باشی بێت، بۆیه رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر دهڕواتو ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه كه كوردانی رۆژهه‌ڵات به‌شه‌پۆلێكی فراوان روبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویست پێشوه‌خت ئاماده‌كاریی بكرێت‌و باشوری كوردستانیان بۆ بكرێته ماڵی خۆیان.
سه‌رچاوه: سبه‌ی

