هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بنەماڵەی شەهید ئەبوو کانیەڕەشی: "حدك" مێژوو چه‌واشه‌ ئه‌كا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 روونکردنەوەیەک لە لایەن بنەماڵەی شەهید ئەبووبەکر خزری

ناسراو بە ئەبوو کانیەڕەشی!abo_kanyarashi2

 

چەند رۆژ لەمەوبەر بە بیانووی ٢٠ مین ساڵڕۆژی شەهید کرانی شەهیدان ئەبوو کانیەڕەشی و جەلیل رەحیمایان لە بنکەی سەرەکی حدک کۆڕێک بە ڕێوە چوو.

ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید ئەبوو کانیەڕەشی لە ڕێگای ئەم ڕوونکرنەوەیەوە بە گشت لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەم کۆڕە هیچ پێوەندیەکی بە ئێمەوە نەبووە و نیە.

بە بڕوای ئێمەش یاد کردنەوە و ڕیزگرتن لە شەهیدان و خەباتگێڕانی ڕێگای ئازادی و بەخەتەوەری گەلی کورد ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە بەڵام ئەگەر بۆ مەبەستی تایبەتی و بۆ چەواشە کردنی مێژوو نەبێت.

مرۆڤ بە هەڵوێستە کردنێکی کورت و سەرپێیانە لەم کۆڕە کە بۆ شەهیدان ئەبوو کانیەڕەشی و جەلیل ڕەحیمیان گیراوە، بۆی دەردەکەوێ کە مێژوویی پڕ لەسەروەری ئەم شەهیدانە بە ئاشکرا لێڵ کراوە،ئەوە لە حاڵێک دایە کە هەڵوێستی سیاسی ئەو شەهیدە نەمرانە بەر لە شەهید بوونیان بۆ گشت لایەک ڕوون و ئاشکرا بووە بەتایبەت ئەوکەسانە کە خۆیان بە هاوڕێی نزیکی شەهید ئەبوو دەزانن لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە شەهید ئەبوو کانیەڕەشی لەو ڕۆژەوە کە چەکی شەڕفی پێشمەرگایەتی لە شان کردوە تا دوا هەناسەی ژیانی بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەفادار مایەوە و هەر لەم پێناوەش دا بە بێ سڵ کردنەوە سەری بەرزی کردە باربووی بوکی ئازادی کورد و کوردستان.

کاتێک شەهید ئەبوو کانیەڕەشی هەستی بە چەسانەوەی گەلەکەی کرد، ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بۆ ڕزگاری نەتەوەی کورد هەڵبژارد،ئەو کات شتێک بە ناوی حیزبی دێموراتی کوردستان نەبوو،بەڵام مەخابن ئەمڕۆ دوای ٢٠ ساڵ لە شەهید بوونی ئەبوو کانیەڕەشی لە پڕ دەکرێ بە ئەندامی حیزبی دێموراتی کورستان و وێنەکەی لە ژێر ئاڕمێک دا چاپ دەکرێ کە تەمەنی ئەو ئاڕمە لە چەند ساڵ زیاتر تێناپەڕێت!!

بە داخەوە ئەوە بەڕێزانە هەر بەوەش نەوەستان و دیسان بە بێ ئاگاداری ئێمە تەنانەت وێنەی شەخسی بنەماڵەییەشیان لە کورد کاناڵ کە زمان حاڵی حدکە بڵاو کردۆتەوە کە بەڕاستی بێ ڕێزیە بە بنەماڵەی ئەو شەهیدە.

بەڕاستی ئەگەر ئەم بەڕێزانە جگە لە ڕێز گرتن لە خەبات و ماندوو بوونی شەهید ئەبوو کانیەڕەشی نیازێکی دیکەیان نەبوایە لانیکەم هەر نەبێ دەبوایە بۆ جارێکش بێت ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان باس کردبا و ڕوونیان کرابایەوە کە شەهید ئەبوو ئەندامی ئەو حیزبە بووە.

بێ گومان بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێت و مێژوو چەواشە ناکرێ و دڵنیاش بن کەس ناتوانێ لە جێی شەهیدەکان بڕیار بدات،ئەم شەهیدانە بریاری خۆیان دابوو و نرخی ئەم بڕیارەشان دا.

بۆ ئاداری هەموو بەڕێزان چەند ڕۆژ بەر لە گیرانی کۆڕەکە لە لایەن کاک ڕامیار واتا کاک عومەر فەرخەپوورە داوا لە‌"ترووسکە" کچی شەهید ئەبوو کراوە کە ئەگەر شتێکی هەیە یان دەی هەوێ قسەی لە سەر بکات بە زووترین کات کاک عومەر ئاگادار کاتەوە، هەروەک لە نامەکە دا باس کراوە ئەوان دەمێکە بریاریان داوە کە ئەوە کارە بکەن بەڵام وەک لە نامە کە داهاتوە بۆ ئەوەی دوایی بنەماڵەی شەهید ئەبوو نەڵێن ئاگادار نەبوون جا خوێنەری بەڕێز سەیری ئەو جورە ئاگادار کردنەوەیە بکە!!

لەکۆتایی دا ئەوەی کە جێگای داخە ئاماژەی پێ بکرێت هەڵوێستی کاک عومەر فەرخەپوورە،ئەو بەڕێزە لە جیاتی ئەوەی بە ئەمانەتەوە داواکەی هاوڕێکانی بە ترووسکەی کچی شەهید ئەبوو بگەیەنێ، فرمێسک بۆ ترووسکە دەبارێنێ و دەڵێ!

" هەرچەند من نەم دەویست ئەم داوایەت لێ بکەم چونکە مەستوورە ئەم ڕێگایەت پێ نادات بەڵام مەجبورم چونکە دوایی نەلێن ئێمە وەک بنەماڵەی ئەم شەهیدە ئاگادار نەکراینەوە بۆ یاد کردنەوەی"

بژی کورد و کوردستان

نەمری بۆ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان

بەرز و بەڕێز بێ یادی شەهیدان ئەبوو کانیەڕەشی و جەلیل ڕەحیمیان

بە حورمەتەوە بنەماڵەی شەهید ئەبووبەکر خزری ناسراو بە ئەبوو کانیەڕەشی

 

 

_________________________________________

 تێبینی‌: 

ــ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" 

له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا 

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2349
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy