هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

وەڵامێک بۆ بەڕێز رەسووڵپوور

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

tahrim_-_zagrosلە چەند رۆژی ڕابردوو بە دوای تەواو بوونی شانۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیێندراوی حزب و لایەنە کوردستانیەکان لە مەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، کۆمەڵێک لە رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی گۆتارێکی رۆخێنەری رەخنەگەرانەیان دەست پێ کرد کە بەداخەوە دواتر هەموو نووسینەکان و ئانالیزی بارودۆخەکە کەوتە ژیر شوێندانەری ئەو نووسینانە کە خۆی لە خۆیدا هەڵگری چەندین پرسیارە کە هەر لە سەرەتای نووسینەکانەوە شاهدی "پرش" نووسەر و قەبوڵ کردنی ئاماری حکوومەتی و پشت بەستن بە سەرچاوە گەلێکی نامۆ و وەک خۆیان باس دەکەن "ناڤران " و "منابع قابل اعتماد" ە کە بە داخەوە وەبیر هێنانەوەی دادگاکانی کۆماری ئێسلامیە کە زۆر جار بۆ سەپاندنی حوکم بە سەر چالاکان و هەڵسووراوانی سیاسی باسی "شواهد و قرائن موجود " و "گزارش های قابل اعتماد" دەکەن.

هەر یەکەم رۆژ و دوای چەند کاتژمێر لە دەر کردنی سپاسنامەکانی ئەحزابی رۆژهەڵاتی بەڕێز سامان رەسووڵپوور لە دەرەوە ی وەڵات یەکەم دژکردەوەی خۆی نووسی کە لێرەدا نووسینەکەی بەرێزیان دەخەمە بەر شیکاری و رۆژەڤەوە:.

دوای باسێکی کۆرت لە سەر هەڵویستی دەسەڵات و مکانیزمەکانی بۆ ڕاکیشانی خەلک و کەڵک وەرگرتن لە بەشداری خەلک بە مەبەستی مەشرووعیەت دان بە دەسەڵاتەکەی و وەک خۆی دەڵێ مۆهەندسی فەزای پێش هەڵبژاردنەکان، دەچێتە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ساڵی ٨٨ کە لێرەدا بەڕێزیان بە ئێشارەتێکی کۆرت و سەتحی و پەراوێز خستنی دوو خاڵی ئەساسی و گرنگ واتە "تقلب" و "بزرگ نمایی"، درێژە بە نووسینەکەی دەدات کە ئاکامی نووسینەکەی بە ئاماژە نەکردن بەو خاڵانە بەرەو ئاقارێکی تر دەروات. زۆرم بەلا سەیرە کە بەڕێزیان ئاماژە بە کاریگەری رووداوەکانی دوای هەڵبژاردنی ٨٨ لە مۆهەندسی دەسەڵات بۆ ڕاکێشان و بەدەست هێنانەوەی مەشرووعیەتی خۆی دەکات و هیچ ئاماژەیێک بە فەلسەفەی دەسپیکردنی ئەو نارزایەتی و رووداوانە کە لێرەیچ دەبێتە رفرێنس بۆ نووسینی بابەتەکەی ناکات!

دوور لە چاوەروانی نەبوو کە رژیم هەموو حەول و کۆششی خۆی دەکا تا بە هەموو شێوەیێک بەشداری خەلک زۆرتر لەوەی هەبووە نیشان بدات و ئاکامی هەڵبژاردنەکان ئەو جۆرەی کە خۆی دەیهەوێ دەری بخات، لێرەدا بەشداری کردنی خەلک بە لای رژیمەوە لە هەموو شتێک گرنگتر بوو بۆیە بۆ پێش گرتن لە ئالۆزی دوای هەڵبژاردنەکان نەیدەویست لە هەڵبژاردنی پاڵێوراوەکان زێدە دەستێوەردان بکات، بۆیە تەمەرکۆزی خۆی خستە سەر ساختەکاری لە ڕێژەی بەشدار بووان و زۆر لە هەڵبژاردنی پاڵێوراوان دەستی تێوەر نەدا کە ئەویچ دەگەرێتەوە بۆ تەسک کردنی جەغزی "خۆدی" ەکان و رەدسەلاحیەتە بەربڵاوەکانی پێش هەڵبژاردن. بەرێز رەسووڵپوور بە لەبەر چاو نەگرتنی ئەم بابەتە و پشت بەستن بە "ناظران مستقل و منابع غیر دولتی قابل اعتماد" بە تۆندی لایەنە کوردستانیەکان بەوە تاوانبار دەکات کە گوایە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان چەواشە کاری دەکن و بە پێچەوانەی قسەی لاینە کوردستانیەکان خەلک بەشداری لە هەڵبژاردن کردووە، لێرە دەچمەوە سەر "ناظران مستقل و منابع قابل اعتماد". پرسیار ئەوەیە ئەو چاودێرە سەربەخۆ و سەرچاوە باوەر پێکراوانە کامانەن؟ کامە رێکخراوەی نێودەوڵەتی و کامە هەیئەتی نێردراو و کامە میدیای جیهانی سەلامەت و بەشداری زۆرینەی خەلکی لە هەڵبژاردنەکان تەئید کرد، تەنانەت بەشێکی زۆری حاکمیەت و بەرەی نزیک بە ئەحمەدی نژاد لەم لا و لەولاوە باسی ساختەکاری لە هەڵبژاردن دەکەن، لەم پەیوەندیەدا سەرەنجی بەڕێزیانی بۆ ڕێپۆرتاژەکانی سی ئن ئن و بی بی سی، دەنگی ئامریکا. رادیۆ فەردا و .... ڕادەکێشم، ئەگەر ئەو بەڕێزە مەبەستی لە چاودێران و سەرچاوە باوەر پێکراوەکان ژمارەیێک لە هەلسووراوان و رۆژنامەنووسانن کە هاوکات و بە بێ هیچ ئامارێک باسی بەشداری خەلک دەکەن خۆ ژمارەیان لە قامکی دوو دەست تێناپەڕێ ! چۆنە بەڕێزیان ئەو حەقەی بۆ خۆی بە دیموکراتیک دەزانێ کە بە ژمارەیێکی زۆر کەمی دۆستانی باوەر بکات کە خەلک بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە بەڵام متمانەی بە سەدان ڕۆڵەی تێکۆشەر کە ماندوونەناسانە و لە ژێر چاودێری تۆندی دەزگا ئەمنیەکان سەندۆق بە سەندۆق و کات بە کاتی شانۆگەریەکانیان بۆ دەرەوەی کوردستان و ئیران دەگواستەوە! و بەو هەموو ئەندامە تەشکیلاتیەی کە بۆ زیاتر لە شش حزبی کوردستانی تێدەکۆشن باوەری نیە و ئەو حەقە بۆ وان بە نادیموکراتیک دەزانێ؟ لە کەیەوە تا ئێستا تەشکیلاتی رۆژنامە نوسێک لە ٦ حزبی کوردستانی بەربڵاوتر و جێ متمانەتەرە!

لێرەدا کەس حاشا لە بەشداری بەشێک لە خەڵکی کوردستان لەو شانۆگەریەی ڕژیم ناکات، کە ئەویج پێشتر و لە لایەن ئەو لاینانە و زۆرێک لە کارناسان خەسارناسی و پێشبینی کرابوو، کە لیرەوە ناچمە ناو وردەکاریەکانی ئەو باسە و تەنیا بەسە کە ئاماژە پەوەی بکەم کە بۆ رژیمێکی وەک کۆماری ئێسلامی کە زیاتر لە ٣٣ ساڵە چەواشەکاری دەکات و بە فت و فێڵ دەیباتە سەر، زۆر ئاسانە کە بەشداری ئەو ڕێژە لە خەلکەی کە ژمارەیێکیان بە زەبر و فێت و فێڵ و ژمارەیێکیان بە شێوەی ئاگاهانە و بە مەبەستی پشتگیری لە دەسەڵات بەشداری دەکەن وا "بزرگ نمایی" بکات کە گوایا خەڵک "حەماسەیان " خۆڵقاندووە!

کۆمەلە وەک رێکخراوی ئێرانی حزبی کۆمونیستی ئیران ماوەیێک پێش ئیستا لە شاخی ئاویەر کۆبوونەوەیێکی لە ژێر توند ترین شەرایتی ئەمنیەتی خستە ڕێ کە تەنانەت ورەی خستە دڵی هەموو ئەو کەسانەی کە ئەندامی حزبەکەیان نەبوون ئێستا بۆ کارناوالێک کە رژیمێک وەک کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد یان بۆکان لە شەقامێکی تەسک کە بە هۆی گرد بوونەوەی ٣-٤هزار کەس لێواو لێو دەبێت، دەکەیتە پێوەر بۆ بەگژ چوونەوە و مەشرووعیەت زۆدایی ئەحزابی کوردستانی؟

بە ئاماژەی ناراستەوخۆ و هێنانە گۆری پێناسەی "ما" و "دیگری" تێدەکۆشی لە نێوان "مردم" و "احزاب" شەق بوون و دوورکەوتنەوەیێک دابنەی، ئەو ئەحزابەی کە جەنابت باسیان دەکەی خۆ ئەندامانیان لە بەشەکانی تری کوردستان نەهاتوون و مەرکەزی تەسمیمگیریان لە باکوورەوە دیکتە پیناکرێت تا لە خەڵک و فەزای سیاسی نێوخۆ دوور بن، زۆرێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتیان پاش هەڵهاتنی جەنابت بۆ درەوەی وەڵات پەیوەستی ریزەکانی حزب بوونە و بە تەئکیدەوە پەیوەندیان بە خەلکی نێوخۆ زۆر لە جەنابت و تەنانەت ئەو "مەنابع" و "ناظرانە"ی کە لە نێوخۆن و جەنابت وەک رفرێنس ئاماژەیان پی دەکەی زیاترە، لیرەدا پەیویستە ئەرکی حزبێکی پێشرەو و مەسئوولت وە بیر بهێنمەوە کە حزبی خاوەن بیر و ئێرادە ناکەوێتە شوێنی خەلک و پێشەنگی خەلکە. بە لێکدانەوەی درووست و ئانالیزیکی ئەقلانی و بە پێ "دادەکان" و دوور لە هەر جۆرە "پۆپۆلیست محوەری" و تێکەڵ کردنی ئێحساسات، دەجووڵێتەوە.

لە شوێنێکی تری باسەکەی ئاماژە بە نا دیموکراتیک بوونی دەسەڵات و هەڵبژاردن دەکات و بە پشتبستن بە رێفرێنسێکی "نا دیموکراتیک " و "نامۆ" ئەحزابی کوردستانی و ئۆپوزیسیون "نا دیموکراتیک" دەزانێ! و دەڵێ با راستیەکان نەکەینە قۆربانی بەرژەوەندی!

گەلۆ لە روانگەی ئەو بەڕێزەدا بەرژەوەندی لە چی دایە؟ ئەوەی کە ئەحزابی کوردستانی سرفی ئەوەی کە چەند رۆژنامە نووسێک کە بە مەبەستێکی سیاسی و تایبەت واتە "مەشرووعیەت زۆدایی" لە ئەحزابی سەرەکی کوردستان، چاو پۆشی لە بەشداری نەکردنی "مەبەستداری" سەدان هەزاری خەلک بکەن؟ و خۆیان بە دۆڕاو بزانن؟

دواجار: ئایا چاوپۆشی لە بەشداری نەکردنی "مەبەستداری" سەدان هەزار کەس لە شانۆی هەڵبژاردن ئەخلاقیکی دیموکراتیکە؟

ئایا تەنانەت وەک خۆت دەڵەی "بەشداری نسبی" لە چەند شاری کوردستان بە بێ بەرچاو گرتنی مۆهەندسی پێش هەڵبژاردن و پێکهاتی نەتەوەیی و عەشیرەتی ئەو شارانە پاساوێکە بۆ چاوپۆشی لە بەشداری نەکردنی بەشێکی زۆرتری ئەو شار وگۆند و هەموو ناوچەکانی کوردستان؟

 

_________________________________________

 

تێبینیى‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

ــ "زاگرۆس" ناوێكه‌ كه‌ نووسه‌ر داوای‌ كردووه‌ بۆ نووسه‌ری‌ ئه‌م بابه‌ته‌ دابنرێ‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نێوخۆی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌، به‌ڵام ناو‌و ئیمه‌یلی‌ نووسه‌ر لای‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" پارێزراوه‌‌.

ــ  ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده.



ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1048
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy