هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

په‌یامی یەکیەتیی ژنان به بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

پyjdki_-_8march1ه‌یامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن



خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!

ژنانی ئازادیخواز و کۆڵنەدەری کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان!

ئەمڕۆ لێرەدا لە دەوری یەک کۆبووینەتەوە هه‌تاکوو رێز لە رۆژێک بگرین کە لە سەرانسەری جیهاندا رێزی لێدەگیردرێت. لەلایەن یەکیەتیی ژنانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ژنانی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین.

خەبات بۆ مافخوازی و دەستەبەر بوونی بەها مرۆییەکان بە درێژایی مێژوو هەوراز و نشێوێکی دوور و درێژی بە خۆیە بینیوە. هاتنە ئارای گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەوتنی پیشەیی بوونی مرۆڤ و سەرمایەداری بەتایبەت بە دوای دەورانی رنێسانس لە ئورووپا لە بواری کۆمەڵایەتی، هۆکاری هاتنە ئارای چەندین چەمکی نوێی بوو، بۆیە مێژووی بزووتنەوە کۆمەڵایه‌تییەکان لەسەر پێوەر و پێناسەی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ چاخی مۆدرنیزاسیۆن و دەسپێکی سەرمایەداری و پیشەیی بوون، کە یەک لەوان بزووتنەوەی مافویستی ژنان بوو.

لە هەشتی مارسی ١٨٥٧ زایینی، کرێکارانی ژنی کارخانەکانی رستن و چنینی پارچە و جڵوبەرگ لە نیۆیورکی ئامریکا بە مەبەستی زیادکردنی مووچە و باش کردنی بارودۆخی نالەباری کاریان رژانە سەر شەقامەکان، ئەم رێپێوانە لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنیەتییەکان بە توندی سەرکوت کرا و ژنانی بەشداربوو کەوتنە بەر لێدان و توندوتیژی پۆلیس.

لە جەرەیانی دووهەمین کونفـڕانسی "ژنانی سوسیالیست" لە ساڵی ١٩١٠ باسی دیاری کردنی "رۆژی نێونەتەوەیی ژن" هاتە ئاراوە کە بە هۆی ناکۆکی بیروڕای ژنانی سوسیالیستی ئۆتریش و ژنانی سوسیالیستی ئاڵمان هیچ دەرەنجامێکی نەبوو و باس کردن لەسەر دیاری کردنی ئەو رۆژە دواخرا و دواتر لە ساڵی ١٩١٣ "نووسینگەی ژنان"ی سەر بە رێکخراوەی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیستی دووهەم، ٨ی مارسی بە بۆنەی رێزگرتن لە بەرخۆدانی ژنانی کرێکاری ئامریکایی وەک "رۆژی جیهانی ژن" هەڵبژارد. کە لە هەمان ساڵدا ژنانی زەحمەتکێش و شۆڕشگێر لە رووسیەی تزاری و سەرانسەریی ئورووپا، رێوڕه‌سمی "٨ی مارس"یان بە شێوەی خۆپیشاندان و میتینگ بەڕێوەبرد. دواجار لە ٨ی مارسی ساڵی ١٩١٧ خۆپیشاندانی ژنانی کریکار لە پترۆگراد دژ بە برسیەتی، شەڕ و تزاریسم بوو بە دەسپێکی شۆڕشی رووسیە و رووخانی دەسەڵاتی تزار لەو وڵاتە، بۆیە دواتر لە ساڵی ١٩٢١ لە جەرەیانی "کۆنفـڕانسی ژنانی ئینترناسیۆناڵی سێهەم" کە لە مسکۆ بەڕێوەچوو رۆژی ٨ی مارس وەک "رۆژی جیهانیی ژن" دەست نیشان کرا.

لە ساڵی ١٩٧٧ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بـڕیاری دا کە ٨ی مارس وەک "رۆژی جیهانی ژن" بە فەرمی بناسرێ و لە بـڕیارێکدا ٨ی مارسی وەک "رۆژی مافی ژنان و سۆڵحی نێونەتەوەیی" ناساند و لەو کاتەوە هه‌تا ئێستا لە ٨ی مارسی هەموو ساڵێک، ژنانی هەموو جیهان ئەم رۆژە بەرز و پیرۆز رادەگرن و لە زۆربەی وڵاتەکان کە هێشتا بە داخەوە مافی ژنان مسۆگەر نەکراوە، ئەو رۆژە دەبێتە رۆژی خۆپێشاندان و دەربـڕینی ناڕەزایەتی، کە یەک لەو وڵاتانە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخووندەکانە.

بەگشتی بزووتنەوەی ژنان لە کوردستانی ئێران پێ‌بە‌پێی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت بزووتنەوەی ژنانی ئێرانی سەری هەڵداوە و زۆرجار دەتوانین ئیدەعای ئەوە بکەین کە مافخوازی ژنانی کورد لە کۆمەڵگای پیاوسالارانە توانیویە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوو پێشکەوێت و خۆی دەر بخات.

دیارترین نمونە بۆ سەرهەڵدانی یەکەم چرکەی ساتەکانی بزووتنەوەی ژنان لە کوردستانی ئێراندا دەگەڕێتەوە بۆ پاش دامەزرانی کۆماری کوردستان کە لەژێر ئەندیشەی مودێـڕنی پێشه‌وا قازی محمددا پاش ئەوەی لە ژن و منداڵی خۆی واتە مینا خانمی قازییەوە دەستی پێکرد و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دامەزراند و هه‌تا ئێستاش شان بە شانی بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی خەڵکی کوردستان، سەرەڕای خەبات بۆ دەستەبەر بوونی مافی ژنان، خەبات بۆ دابین بوونی مافە نەتەوایەتییەکانی لە پێشەوەی هەموو بەرنامە و پلانە ستراتیژییەکانی خۆی داناوە و لەو باوەڕە دایە هه‌تا مافی نەتەوەی کورد چارەسەر نەبێت و رێژیمێکی فیدراڵ و دێموکرات لەسەر کار نەبێت، دابین بوونی مافی ژنان ئەستەمە.

لە 91مین ساڵیادی دیاری کرانی رۆژی جیهانی ژنان بە ناوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە جارێکی دیکە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی سەرجەم ژنانی ئازادیخوازی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین و سڵاو دەنێرین بۆ سەرجەم ئەو ژنە ئازادیخواز و کۆڵنەدەرانە کە قارەمانانە و بوێرانە لە بەرامبەر بیری سەدە ناوەڕاستی دژە مرۆڤایەتی و دژە ژنانەی کۆماری ئیسلامی خۆڕاگری دەکەن و رادەگەیه‌نین کە بە هەموو هێز و تواناوە لە پێناوی وەدیهاتنی سەرجەم مافە زەوت و پێشلکراوەکانمان خەبات دەکەین.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

8ی مارسی 2012 زایینی

17ی رەشەمەی 1390ی هەتاوی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2900
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy