هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رۆژی جیهانیی ژن!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

elham_-_8marchرۆژی 8ی مارسی 1857، كرێكارانی ژنی رستن و چنینی كارگاكانی نیویۆرك بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بارودۆخی دژواری كار و هەقدەستی نابەرابەر و تەنانەت كەمتر لە پیاوان، مانیان گرت. هێرشی پۆلیس بۆ سەر مانگرتووەكان و لە درێژەی هێرشەكەدا ئاگركەوتنەوە بە هۆی بەندبوونی كرێكارەكان لە كارگادا، مەرگی 129 كرێكاری ژنی لەم ناڕەزایەتییانەدا لێكەوتەوە.

لە درێژایی مێژوودا پاداشی كاری بۆ ژنان بە شێوەی بەرابەر نەبووە و ژنان هەروا بە بیانووی نەبوونی شارەزایی تەواو و پێویست پاداشێكی كەمتریان لە هەمبەر پیاوان وەرگرتووە. تێكەڵبوونی ژنان بە بازاڕی كار هەنگاوێكە بەرەو ئازادی، بەڵام ئەمە بە واتای رزگاربوونی تەواوی ژنان لە دۆخی هەبوو نیە. بە هەر حاڵ كاتێك لێهاتوویی و رادەی بەشداریی ژنان لە بوارە سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی هەر كۆمەڵگایەك نیشانەی پێشكەوتن و رادەی دێموكراسی لەو كۆمەڵگادایە، دەبێ ‌بواری وەدیهاتنی ئەم پێشكەوتنانەش بۆ ژنان بڕەخسێ. هەڵاواردنی جنسیەتی، یاسا دژەژنەكان، داب و نەریت و ئەو یاسایانەی كە لە كۆمەڵگا دواكەوتووەكاندا و... لەو كێشانەن كە لەسەر رێگای ئازادی و وەدەستهێنانی مافەكانی ژناندا بۆسەیان ناوتەوە. یەكێك لە دوایین نموونەكان لەم پێوەندییەدا دامەزرانی نەخۆشخانەیەكی یەك جنسیەتی لە لایەن حكوومەتی دژەژنی كۆماری ئیسلامییەوەیە كە بە روونی نیشانەی توندوتیژیی ئامانجدار و رێكخراوی ئەم حكوومەتەیە. لە لایەكی دیكەوە لە كاتێكدا كە رەوشی سیاسی و كۆمەڵایەتیی وڵات بە هۆی گوشاری سەرچاوەگرتوو لە گەمارۆ سیاسی و ئابوورییەكان ئاڵۆزە، مەترسیی هێرشی سەربازی و گۆڕانكارییەكان، لەوانە ناڕەزایەتیی خەڵكی سووریە و وڵاتانی عەرەبیی دیكە، كە گوایە چارەنووسیان بە چارەنووسی كۆماری ئیسلامییەوە بەستراوەتەوە، بازنەی گوشار بۆ سەركۆماری ئیسلامی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێ.

لە ساڵی 2011دا، دەفتەری بەرنامەی گەشەپێدانی رێكحراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، راپۆرتێكی بە ناوی گەشەپێدانی مرۆڤی بڵاوكردووە كە تێیدا ئێران لە پێوەندی لەگەڵ پێوەری نابەرابەریی جنسیەتیدا لە نێو 187 وڵاتدا، پلەی 92 بۆ خۆی تەرخان كردبوو. هەرچەند راپۆرتی فرۆمی جیهانیی ئابووری لە بارەی درزی ئابووری لە هەمان ساڵدا ئێرانی لە نێو 135 وڵاتدا لە پلەی 125دا دانابوو كە ئەمە نیشانەی هەوڵنەدانی ئەم وڵاتە بۆ لابردنی درزی جنسیەتی لە نێوان ساڵەكانی 2006 تا 2011 دایە. ئەم ژمارانە نیشانەی ئەو راستییەن كە ژنان لە زۆر بواردا هۆگریی پێویستیان بۆ گرتنە دەستی پلە و پایە گرینگەكان و چوونە نێو بازاڕی كار بۆ بازەرگانی و بەڕێوەبەرایەتیی كارخانە و ... نیە. چوونكە ئەم ژنانە لەگەڵ بەربەستی زۆردا وەكوو بەرتەسكبوونی ئازادییە تاكەكەسییەكان، نەبوونی ئازادی لە چۆنیەتیی جل لەبەركردندا، نەبوونی ئاسایشی گیانی و كاری، نەبوونی دەرفەتی كار، هەقدەستی نابەرابەر، كاتژمێری كاریی نابەرابەر، نابەرابەری لە خوێندن یان كار لە تەواوی بوارەكاندا، روانگەی فەرهەنگیی كۆمەڵگای پیاوسالار و ئەو یاسایانەن كە پشتیوانی لێدەكەن، بەرەوڕوون كە نە تەنیا بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە لە لایەن دەوڵەت و حكوومەتەوە هیچ میكانیزمێك پێشنیار ناكرێ بەڵكوو لە هەوڵی بەهێزكردنی فەرهەنگی پیاوسالار و خستنەپەراوێزی ژنان لە كۆمەڵگادان.

بەڵام لە ساڵێكدا كە تێپەڕی رەوشی ژنان لە جیهاندا چۆن بوو؟

بە دەسپێكی وەرزێكی نوێ بە ناوی «بەهار» لە وڵاتانی عەرەبیدا و ئارەزووی ئازادی و دێموكراسی لەم وڵاتانەدا و بە دوای ئەوەدا روودانی شەڕە نێوخۆییەكان لە نێوان ناڕازییان و بەكرێگیراوانی حكوومەتیدا، سەرەكیترین زیانەكان بەر ژنان و منداڵان كەوت. شەڕ و كوشتوبڕ، هەژاری و برسیەتی، لە دەستدانی سەرپەنا و دەستدرێژیی جینسی و ... لەو كێشانەن كە ژنانی ئەم وڵاتانە لەگەڵیان بەرەوڕوون. سەرەڕای ئەوە كە ژنان بەتایبەتی لە وڵاتی میسر بە بەشداریی بەرچاوی خۆیان لە خۆپیشاندانەكاندا بەشداریی هەمیشەییان لە ریزەكانی خەبات دژی دیكتاتۆری راگەیاند، دەستكەوتێكی وەهایان لەم بەهارە نەبوو، لە 8ی مارسی ساڵی پێشویشدا ژنان بۆ بەڕێوەبردنی رۆژی جیهانیی ژن چوونە مەیدانی تەحریر بەڵام لەگەڵ دژكردەوەی توندی دەمارگرژە مەزهەبیەكاندا بەرەوڕووبوون كە بە هەراوهوریا و توندوتیژی پێیانیان دەگوت: «بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانتان، داخوازییەكانی ئێوە دژی دینە». لەم نێوانەدا سوپاش بۆ پشتیوانی لە دەمارگرژە مەزهەبییەكان، هەڕەشەی تاقیكاریی پەردەی كچێنی لە ژنان دەكرد.

بە روونبوونەوەی ئاكامەكانی هەڵبژاردن لە میسردا و وەدەستهێنانی زۆربەی كورسییەكانی پارلمان لە لایەن حیزبی ئازادی و دادپەروەری، سەر بە ئیخوانولموسلمین و حیزبی ئەلنوور، سەر بە سەلەفییەكانی میسر زەنگی مەترسی بۆ سەر رەوشی ژنان لێدرا. ئەم حیزبانە پاش سەركەوتن لە هەڵبژاردندا رایانگەیاند كە بەشداریی ژنانی نوێنەر لە پارلماندا، واتە هەبوونی شەیتان لە پارلمانی ئەم وڵاتەدا.

ئازادیی ژنان لە كۆمەڵگادا، پێوانەی سەرەكیی ئازادیی ژنان لە هەر كۆمەڵگایەكدایە، گوایە بەهاری عەرەبی و شۆڕشی ساڵی 57 لە سەرەتای سەركەوتنیانەوە بە پێكهێنانی بەربەستگەلی گەورە لە سەر رێگای ژنان، دروشمی ئازادی و دادپەروەری كە هۆكاری سەرەكی هاتنە مەیدانی ژنان بوو لە بیر كردووە.



ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1400
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy