هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌ڵگه‌یه‌كی‌ گرینگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و كاریگه‌ریی‌ حیزبی‌ دێموكرات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

بballga_-_hallbjardn2ه‌پێی‌ به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ به‌ده‌ست "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، رێكه‌وتی‌ 2ـ12ـ1390، ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ رێژیم له‌ نامه‌یه‌كی‌ "محرمانه‌ ـ خیلی‌ فوری‌"دا كه‌ بۆ پاریزگای‌ ئازه‌ریایجانی‌ رۆژئاوای‌ ناردووه‌، باسی‌ له‌ كاریگه‌ری‌ حیزبی‌ دێموكرت‌و راگه‌یه‌نه‌كانی‌ سه‌ر به‌و حیزبه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كردووه‌‌و هه‌روه‌ها كه‌سێكی‌ به‌ناوی‌ عه‌بدولكه‌ریم حه‌سه‌ن زاده‌ وه‌كوو نوێنه‌ری‌ خۆی‌ بۆ دوو شاری‌ نه‌غه‌ده‌‌و شنۆ له‌ مه‌جلیسی‌ شورای‌ ئیسلامی‌ ده‌ست نیشان كردووه‌. له‌ ئاخردا ناوی‌ 7 كه‌سی‌ وه‌كوو كه‌سانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ هه‌وڵدان‌و بۆ كاركردن له‌م پێناوه‌دا به‌ پارێزگا ناساندووه‌‌و وتوویه‌تی‌ له‌ داهاتووشدا كه‌سانی‌ دیكه‌شتان بۆ هاوكاری‌ پێ‌ ده‌ناسێنین. ناوی‌ ئه‌و 7 كه‌سه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌م به‌ڵگه‌ی‌ ناردووه‌، ره‌ش كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م به‌ڵگه‌ نیشانده‌ری‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له‌ ئێران‌و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌تایبه‌ت، نوێنه‌ره‌كان له‌ لایه‌ن رێژیمه‌وه‌ دیاری‌ ده‌كرێن‌و ده‌نگی‌ خه‌ڵك هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نیه‌‌و مه‌جلیسی‌ شورای‌ ئیسلامی‌ وه‌كوو باقی‌ مه‌جلیسه‌كان‌و به‌رپرسانی‌ دیكه‌، هه‌مووی‌ نوێنه‌ری‌ رێژیمن. هه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سپاسی‌ پاسدارانه‌وه‌ بۆ دوو شاری‌ شنۆ‌و نه‌غه‌ده‌ له‌م به‌ڵگه‌دا دیاری‌ كرابوو، ئێستا وه‌كوو نوێنه‌ری‌ ئه‌م دوو شاره‌ راگه‌یه‌نراوه‌.

هه‌روه‌ها حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وه‌كوو به‌هێزترین‌و گه‌وره‌ترین هێز له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ته‌حریم كردبوو، به‌ هاوكاری‌ ئه‌ندامانی‌ نهێنیی‌ خۆی‌‌و ئه‌و راگه‌یه‌نانه‌ی‌ كه‌ له‌به‌ر ده‌ستی‌ دایه‌، به‌ دژی‌ رێژیم‌و بۆ ته‌حریمی‌ هه‌ڵبژاردن رێكلامی‌ كردووه‌‌و كاریگه‌ری‌‌و هه‌وڵدانی‌ حیزبی‌ دێموكرات رێژیمی‌ ئێرانی‌ ناچار كردووه‌ كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ دژی‌ ئه‌و حیزبه‌ چالاكی‌ بكا. شایانی‌ باسه‌ كه‌ له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا هه‌ر له‌ سه‌ربه‌یانیه‌وه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ تیشك كه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ حیزبی‌ دێموكراته‌ به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌ت‌و راسته‌وخۆی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌بوو.

ده‌قی‌ نووسراوه‌ی‌ به‌ڵگه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

 

محرمانه‌

خیلی‌ فوری‌

به‌ استانداری‌ آذربایجان غربی‌

از اداره‌ اطلاعات سپاه‌ پاسداران جمهوری‌ اسلامی‌ ایران

نظر به‌ اینكه‌ در حال حاضر و با توجه‌ به‌ مسئله انتخابات دوره‌ هشتم مجلس شورای‌ اسلامی‌ در حوزه‌ انتخابیه‌ نقده‌ ـ اشنویه‌ و حومه‌ و اوضاع متعاقب در این منطقه‌، در راستای‌ خنثی‌ نمودن تبلیغات وسیع گروهكهای‌ ضد انقلاب علی‌ الخصوص حزب منحله‌ دمكرات و رسانه‌های‌ وابسته‌ و با توجه‌ به‌ بررسی‌ وضع موجود در شهرستان و تعهدهای‌ قابل دسترسی‌ شخص عبدالكریم حسین زاده‌ جهت نمایندگی‌ شهرستان پیشنهاد میگردد.

جهت نیل به‌ این اهداف اشخاص نامبرده‌ ذیل معرفی‌ می‌گردد:

1ـ ــــــــــ

2ـ ــــــــــ

3ـ ــــــــــ

4ـ ــــــــــ

5ـ ــــــــــ

6ـ ــــــــــ

7ـ ــــــــــ

متاقباً شیود و اشخاص دیگری‌ جهت همكاری‌ به‌ اطلاع میرساند.

سپاه‌ پاسداران انقلاب اسلامی

 

 

روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ به‌و به‌ڵگه‌:



هێندێك خوێنه‌ر به‌ پێوه‌ندی‌ گرتن به‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" به‌هۆی‌ بوونی‌ وشه‌ی‌ "مه‌جلیسی‌ هه‌شته‌م" شكیان له‌م به‌ڵگه‌ هه‌يه.

به‌پێوه‌ندی‌ گرتن به‌ كه‌ ‌سێكی‌ ئاگادار له‌م به‌ڵگه‌‌و وه‌رگرتنی‌ روونكردنه‌وه‌‌و زانیاری،‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" ئه‌م روونكردنه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌:



عەبدولکەریمی حوسێن زادە کوڕی محەممەد رەئوف و بابی شەهیدى کۆماری ئیسلامییە و ئێستا دەگەڵ دایک و تاقە خوشکێکی لە ئاوایی مێهماندار لە پێنج کیلۆمیتری شاری نەغەدە دەژی. ناوبراو هەر بە ئیمتیازی بونیادی شەهید چۆتە زانکۆی تاران و لەوێ دەرسی شەهرسازی خوێندووە و شاگردی ئەحمەدی نەژاد بووە. رەقابەتی ئەسلی لە نێوان زەنجانی کاندیدی تورکەکانی نەغەدە و نوێنەری دەوری پێشوو دەگەل باباخان ئەسکەندری کاندیدی کوردەکانی شنۆ دابووە و حوسێن زادە هیچ شیمانەی هێنانەوەی دەنگی لێنەدەکرا، ئاغای حوسێن زادە لە دانیشگا بەسیجی فەعال بووە و وێدەچێ لەو سەر و بەندە دا کە ئەحمەدی نەژاد و جەناحی ئوسول گەرا لە پارلمانی ئێران دا کەوتۆنە ژێر زەخت و گوشارەوە ناوبراو و کۆمەڵێک نوێنەری دیکە هەر لە ژێر سایەی ئەو سیاسەتە دا هەلبژێردرابن کە مەجلیس و دەوڵەت یەک دەست بێتەوە و مەترسی ئیعتراز و پرسیار لێکردن و تێهەڵپێچانی نوێنەرانی مەجلیس لە سەر ئەحمەدی نەژاد و دار و دەستەکەی وەلابچێ و بە کەیفی خۆیان دە مەیدان دا هه‌ڵسوكه‌وت بکەن. به دڵنیاییه‌وه‌ ناوبراو ساختەکاریی بۆ کراوە هەر لە تەئیدی سەلاحییەت کردنی ڕا دیارە. شتێکی زۆر سەرەنج راکێش ئەوەیە بەیانی دوای هەڵبژاردن، فەرمانداری نەغەدە لە نێو شار دا بە شێوەی رەسمی دەنگی ٣١٥١٦ بۆ ئیعلام کردبوو، دەنگی تەواوی سندووقەکانی نەغەدە ٧٩٢٩٧ دەنگ ئیعلام کراوە و بە ئیعلامیەی رەسمی لە تەواوی دار و دیواری شار دا چەسپاوە کەچی دوای ئەوەی ستادی ئینتخاباتی وڵات تەواوی دەنگەکانی نەغەدەی راگەیاندووە و تێگەیون کە دەنگی زیادی بۆ حیساب کراوە و ئەوجار دەستیان تێوەرداوە ١٦ی ئاخریان هێناوەتە هەوەڵ و ئاوایان نوسیوە ١٦٥٣١*

شار و دێهاتی نەغەدە قەت ٨٠٠٠٠ دەنگی نییە و بەو حیسابەی ئەوان دەبێ منداڵی سەر لانکیش دەنگی دابێ. هیچ گومان لەوەدا نییە ناوبراو بەربژێری سوپای پاسدارانە.

ئەو بەڵگەیە راستە چوون نووسراوە "با توجە بە مسئلە انتخابات هشتم" یانی سپای پاسداران لە ئاکامی ئینتخاباتی هەشتووم رازی نەبووە هەر بۆیە پێی وایە مەسئەلە ساز بووە. جگه‌ له هەموو ئەوانە چەند ساڵە نوێنەری کورد لە شاری نەغەدە هەڵنەبژێراوە و کۆماری ئیسلامی بە ناردنی حوسێن زادە دەیهەوێ ئیعتباری سوتاوی خۆی لە نێو خەڵکی نەغەدە و دێهاتەکانی دا بە دەست بێنێتەوە و هەمیش بە خەڵک بڵێ ئۆپوزیسیۆن و حیزبی دێمۆکرات مەسڵەحەتی ئێوەی ناوێ چوونكى ئەگەر هه‌ڵبژاردن فەرمایشی بوايه کوا نوێنەری کورد هەڵدەبژێردرا؟

* بۆ دیتنی‌ لینكی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێ‌ كراوه‌ "ئێره‌" كلیك بكه‌ن.

 

وێنه‌ی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌:

 ballga_-_hallbjardn4

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1858
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy